Jump to ratings and reviews
Rate this book

کەشتی فریشتەکان

Rate this book
چیرۆکی یەکترناسینی ( نزار ئیدرس ) و ( لیڤیتانت ھۆمەر بۆتانی ) مێژوویەکی درێژی ھەیە . یەکەمین یەکتربینینیان دەگەرێتەوە بۆ چەند سالێک بەر لە دەرکەوتنی ( نەغدە ماردینی ) لە ژیانی ھەردووکیاندا و ئەو دەرکەوتنە شتێکی بنەرەتی لە ژیانی کەسیان ناگۆرێت لەبەر ئەوەی کەسیان لەو مرۆچانە نین بکرێت ئاسان بگۆرێن , فریشتەگەلێک لە گۆرینی ھەست و بیرکردنەوەی مرۆڤەکان بەرپرسن و بەلام رێگایان نەکەوتۆتە سەر عەرشی دلی ئەوان, رەنگە خانمی ماردینیش تەنیا لەبەر ئەوە خۆشیویستبن چونکە زانیویەتی لەو مرۆڤانە نین ئەڤین بیانگۆرێت ل . ٧ .......................

(کەشتی فریشتەکان )رۆمانێکە باس لەرووداوەکانی ناوەوە و دەرەوەی مرۆڤ دەکا لەکاتە جیاجاکان لە نێوان ١٩٧٤ تا ٢٠٠٩ ژیانی فریشتەکان لە نیوان مان و نەمان دا بەھۆی باشی و خراپی کردەوەی مرۆڤەکان .

900 pages, Paperback

First published May 15, 2012

34 people are currently reading
449 people want to read

About the author

Bachtyar Ali

37 books497 followers
Bachtyar Ali Muhammed, also spelled as Bakhtiyar Ali or Bakhtyar Ali, (Kurdish: Bextyar Elî -بەختیار عەلی) Ali was born in the city of Slemani (also spelt as Sulaimani or Sulaymaniy), in Iraqi Kurdistan (also referred to as southern Kurdistan) in 1960. He is a Kurdish novelist and intellectual. He is also a prolific literary critic, essayist and poet. Ali started out as a poet and essayist, but has established himself as an influential novelist from the mid-1990s. He has published six novels, several poetry collections as well as essay books. He has been living in Germany since the mid-1990s (Frankfurt, Cologne and most recently Bonn). In his academic essays, he has dealt with various subjects, such as the 1988 Saddam-era Anfal genocide campaign, the relationship between the power and intellectuals and other philosophical issues. He often employs western philosophical concepts to interpret an issue in Kurdish society, but often modifies or adapts them to his context.

Based on interviews with the writer, he wrote his first prominent piece of writing in 1983, a long poem called Nishtiman "The Homeland" (Kurdish; نیشتمان). His first article, entitled "In the margin of silence; la parawezi bedangi da" in Pashkoy Iraq newspaper in 1989. But he only truly came to prominence and started to publish and hold seminars after the 1991 uprising against the Iraqi government, as the Kurds started to establish a de facto semi-autonomous region in parts of Iraqi Kurdistan and enjoy a degree of freedom of speech. He could not have published most of his work before 1991 because of strict political censorship under Saddam. Along with several other writers of his generation - most notably Mariwan Wirya Qani, Rebin Hardi and Sherzad Hasan - they started a new intellectual movement in Kurdistan, mainly through holding seminars. The same group in 1991 started publishing a philosophical journal - Azadi "Freedom" [Kurdish:ئازادی] -, of which only five issues were published, and then Rahand "Dimension" [Kurdish:رەهەند]. (www.rahand.com).
In 1992, he published his first book, a poetry collection entitled Gunah w Karnaval "Sin and the Carnival" [Kurdish:گوناه و کەڕنەڤال]. It contained several long poems, some which were written in the late 1980s. Prominent Kurdish poet Sherko Bekas immediately hailed him as a new powerful voice. His first novel, Margi Taqanay Dwam "The death of the second only child" [Kurdish:مەرگی تاقانەی دووەم], was published in 1997, the first draft of which was written in the late 1980s.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
94 (68%)
4 stars
19 (13%)
3 stars
13 (9%)
2 stars
6 (4%)
1 star
6 (4%)
Displaying 1 - 13 of 13 reviews
Profile Image for Sarezh kamla.
102 reviews100 followers
December 26, 2012

(کەشتی فریشتەکان ) << رۆمانێکە باس لەرووداوەکانی ناوەوە و دەرەوەی مرۆڤ دەکا لەکاتە جیاجاکان لە نێوان ١٩٧٤ تا ٢٠٠٩ ژیانی فریشتەکان لە نیوان مان و نەمان دا بەھۆی باشی و خراپی کردەوەی مرۆڤەکان . >>

کەشتی فریشتەکان ): لەسەرەتای خوێندنەوە ژیانی شاخ و پێشمەرگەو شەر و ململانێی ھۆزو خێلایەتی و بەگ و حزبایەتی وا دەزانی دەستت داوەتە کتێبێکی مێژووی لەپر کە ھەستپی پێناکەی بەتەواوی لەکامە لاپەرە و کامە بەش . نووسەر نامەیەکت پێدەگەینێ و دەڵی ( لە ناخی ھەموومان فریشتەیەک ھەیە خەریکە رێنمۆیت دەکا بۆ کاری باش , لە ئەوپەری بەرائەت ھەلتدەکێشی و ریگایەکی فریشتەیت بۆ رۆشندەکا بە جۆرێک ناتوانی بچووکترین رۆح لەبەر ئازاردەی ). ا
بەلام کاتێک مرۆڤەکان بەھانای دەنگی فریشتەی ناخیان ناچن , سەرقالن بە ئازار بە شەر و بە کوشتن و بە تۆلە و پیلان و ئاژاوە ...... ھتد ئەو فریشتەیە چی بەسەردێ ؟؟ لە ژێر چ ئازار و مەینەتیەک دەژی لە ناخت ؟ .... ھەتا کەی دەتوانی بمێنێتەوە ؟؟ لە ماوەی مانەوە چ ھەولێک دەدا بۆ باشکردنی خاوەنەکەی ؟ لە بەردەوامی درندەی مرۆڤ چۆن ھەولی ھەلاتن دەدا لە خاوەنەکەی ؟ چۆن لێی جیادەبێتەوە ؟ ........ لە و بارانەوە کۆمەلێک رووداوی سەیر دەبینی , شتێک فێر دەبی کە لەبەرامبەر ئەوەی لە ناخی ھەندێک مرۆڤ فریشتە خەریکە لە ئازار دەمرێ , کۆمەلێ لە مرۆڤ ھەن بەھۆی ئەو ژیانە بەریئەی لێدەژین خەریکە ھەست بە ئازاری فریشتەکانی تریش دەکەن و ھەولیی رزگارکردنیان دەدەن لەدەست خاوەنە بێ بەزەییەکەیان !!!! چۆن فریشتەکە ئازاد دەکرێ ؟ لە دوایی دا چۆن دەژی ؟ لە کوێ دەژی ؟ بە خوێندنەوەی لە تەواوی ئەو بەسەر ھاتانە دەگەیت
کەشتی فریشتەکان : شوێنی ئەو فریشتە بە ئازارانەیە کە خاوەنەکانیان وەلامی باشی و خۆشییان نادەنەوە ....
کەشتی فریشتەکان ئەوەی فێری کردم و سەرنجی راکێشام :
١- ناخی مرۆڤ لە نێوان کردەوە و ویژدان دا چ دەسەلاتێکی ھەیە ( باشەکان بۆ باشن و چۆن ؟ ھەروەھا خراپە چۆن دەکرێ و لە پێناو چی لە چ کاتێک ؟ )
٢- شوبھاندنی ناخی باش و دلی سافی مرۆڤەکان بە ( فریشتە )بە بەھێزترین خالی رۆمانەکەیەی دەبینم بە جۆرێک رابت دروست دەبکا لەگەل کردەوەکانت کە لە ھەمیشە خۆت بەراورد دەکی بە کردەوەی کەسێکی فریشتەی ..
٣- شیعر لە نێوان مانەوە لە عاتیفە یان یاخی بوون لێی , ژنە شاعیر لە نێوان ممارەسە کردنی ئەزموونی شعری و ماڵ و مێرد دا - رووداوەکانی ( نەغدە ماردینی ) - دەرسێکە ناتوانم لە بیری کەم !!!!
٤- ھەژاری و نەداری چینێکە کەمتر ئازار دەبەخشێتە ژیان بەلام زۆر زیاتر ژیان و ئەوانیتر ئازاریان دەدەن .
٥- ئەو گۆرانە زەمەنیە چۆن مرۆڤەکان دەگۆرێت و دلسۆزی و وەفا لە نێوان کاتەکان چۆناو چۆن پێچەوانە دەبتەوە !......................................
لەگەل کۆمەلێک گۆرانی سیاسی و روونکردنەوەی راستیەکی باوەرنەکراو لە مێژووی حزبایەتی و سیاسی کورد بەلام من بەھۆی ئەوەی نە لە سیاسەت باشم نە حەز لە سیاسەت دەکەم بۆیە لایەنی سیاسی کە شتی فریشتەکان یۆ سیاسیەک جێدێلم راستتر لەسەری بدوێ ....
زۆر زۆرن ئەوەی لێرە پێت بە خشیم وەک ھەمیشە شانازی دەکەم کورد تۆی ھەیەو منیش نەوەی زەمەنێکم تۆم ھەیە بتخوێنمەوە ( بەختیار عەلی ) .
Profile Image for Saza.
30 reviews35 followers
December 1, 2013

گەشتی فریشتەكان گەشتێكی دوور و درێژە بە نێو دونیای انسانەكان و باسكردن و گێڕانەوەی مێژووی كورد لە نێوان ساڵانی حەفتاكان تا 2009 لە زاری بەرپرسێكی گەورەی ئاسایش.كۆمەڵێك دەڕبڕین و گوزارشتی لەمەڕ سیاسیەكان و كە سانی بەناو شۆڕشگێڕی تێداییە كە من گومانم نییە ئەگەر یەكسەركردەی كورد بیخوێندایەوە ئەوە بە دڵنیاییەوە ئەو كتێبە دەسوتێنرا چونكە ئەم كتێبە پێمان دەڵێت شتێك نییە ناوی خەباتی شۆڕشگێڕو كوردایەتی بێت ئەوەی ئیستەش دەییان بینین جگە لە كەسانێكی بێباكی گەمژە هیچی تر نین كە لافی شۆڕشگێڕی و خەبات بەسەر میللەتەوە دەكەن .نوسەر دەڵێت"هێزی گەمژەكان و زیرەكی بێباكەكان میللەتیان ڕاگرتووە" هەروەك دەڵێت "ئێستا لە سەردەمێكدایین "خوێندەواران كەوتونەتە نێو لابورێكی گەورە كە نەخوێندەواران دروستیان كردووە گەمژەكان بوون بە ئوستازی داناكان و پیاوكوژان بە دادوەری دادپەروەران"
بە شێكی گەورەو گرنگی ڕۆمانەكە باسكردنی فریشتەكانە ئەو فریشتانەی كە تەنیا كەسانی سادەو مرۆڤ دۆست دەیانبینن و هەست بە بونیان دەكەن كە بە بۆچونی نوسەر لە دوای ساڵی هەشتاكان خەڵكی ئێمە تەواو لەو فریشتانە دوركەوتۆتەوە هەڵبەت لێرەدا مەبەستی نوسەر لێكچواندنی دیوی ناوەوەی انسانە بە فریشتە ئەوەی كە هەست بكەی مرۆڤی مانای چی ؟ چ پێوەرێك هەییە بۆ مرۆڤ بوون؟ ئایا هەموومان فریشتەیەكمان هەیە؟ چۆن هەست بە بوونی بكەین؟چەندین دەق و تێكستی ئەدەبی جوان كە تەنیا بە خوێندنەوەی خۆتان دەتوانن لەزەت لە نوسینەكانی ببینن.
دەمەوێت ئەوەش بڵیم كە زۆر جار لە كاتی خوێندنەوەی ئەو كتێبە لە بوێری و لێهاتووی نوسەر خۆمم نەگرت تەنانەت هەندێكجار هەڵدەستام و بۆ ماوەیك بەس لە نوسینەكانی ورد دەبوومەوە .




Profile Image for Zryan Raheem.
51 reviews10 followers
November 5, 2019
.
بەشی یەکەمی کەشتی فریشتەکان،
ئەگەر ئەو دوو بەشەی تریش ئاوابن، ئەتوانم بڵێم ئەمە شاکاری بەختیار عەلییە و یەکێکە لەناوازەترین کتێبە کوردییەکان.
ئەم ڕۆمانە تێکەڵەیەکە لە ڕووداوی راستی و خەیاڵی، ڕووداوەکانی باس لە شکستی شۆڕشی کوردی ئەکات لە ١٩٧٥ تاوەکو ڕاپەڕینی ١٩٩١لەگەڵ ژیانی مرۆڤ و فریشتەکەی.
لەم ڕۆمانە هەر مرۆڤێک فریشتەیەکی هەیە کە ئەوە کەسایەتی و هەڵسوکەوتی باشی ئەو مرۆڤەیە، هەتاوەکو ئەو مرۆڤە کاری خراپ و بیرکردنەوەی خراپی هەبێت ئەو فیرشتەیەی ناخی زیاتر لێی وەڕس ئەبێت، تا ئەگاتە ڕادەیەک کە لەو مرۆڤە جیائەبێتەوە و جەستەی بەجێ ئەهێڵێت.
زۆر بەجوانی و بەوردی هەموو شتێکی وەسف و وێنا کردوە بەختیار عەلی هەر لە ژیان و شێوەو و هەڵسوکەوتی فریشتەکان تا بچوکترین کەسایەتی ڕۆمانەکە، وات لێئەکات کەسەکە بهێنیتە پێشچاوت و وێنای بکەی ، ئەم جۆرە وەسفەم تەنیا لای دۆستۆیڤسکی بینیوە، و پڕە لە ڕووداوی چاوەڕواننەکراو و گفتوگۆی فیکری و بەسوود.
بێگومان ڕۆمانێکی لەوە گەورەترە بەچەند دێڕێک لەسەری بنووسم ، و پڕە لەڕووداو کە ئاسان نیە باسکردنی، شایەنی ئەوەیە کاتی خۆتی پێببەخشی و بیخوێنیتەوە. .
Profile Image for Bunny.
8 reviews
November 18, 2025
بێ ڕووداو، درێژدادڕ، پڕ لە قسەی سواو پەنجا پەڕەی کتێبەکە بپەرێنە هێشتا هیچت لەدەست ناچێت. ئەگەر ئەو خووەم نەبوایە کە دەستم بە کتێبێک کرد دەبێت تەواوی بکەم لە پەنجا لاپەڕەی سەرەتاوە وازم لێئەهێنا بەڵام ئێستا ناچارم دوو بەرگەکەی دیکەش بخوێنمەوە. ):
Profile Image for Sarezh kamla.
102 reviews100 followers
November 18, 2014
كه‌شتی فریشته‌كان - كتێبی ده‌ووه‌م - به‌ختیار عه‌لی
به‌ختیار عه‌لی به‌ وێناكردنێكی زۆر ناوازه‌ دێت و چیرۆكی كه‌شتی فریشته‌كان ته‌واو ده‌كات و به‌سه‌رهاته‌كانی دوای راپه‌رین و دوای شۆرش به‌ فه‌نتازیایه‌كی مێژوویی به‌یان ده‌كات - راستی و خه‌یالێك تێكه‌لكێش ده‌كات و باس له‌و هه‌موو شه‌ر و مرۆڤ و فریشته‌ و ژیان و مردن تاوان و ململانێیه‌ ده‌كات
كه‌شتی فریشته‌كان به‌سه‌رهاتی كوردستانێك ده‌گێرێته‌وه‌ و له‌ ناخی مرۆڤانێك ده‌روانێت كه‌ دوای سه‌رده‌می شاخ و له‌ دوای كۆتایی هاتنی شۆرش مرۆڤی به‌ناو شۆرشگێر و سه‌ركرده‌ی سیاسی ده‌كه‌وێته‌ چ غیابیكی ده‌روونی و چ ژیانێكی بێ مانا و بێ ئامانج !!مرۆڤی به‌ناو شۆرشگێری نێو شاخ چۆن دێت و ده‌بێته‌ شارنشینێكی بۆینباخداری بازرگان !!! شۆرش چۆن هه‌مووانی فێری سه‌رمایه‌داری و بازرگانی كرد و نشتمان و كوردستانی كرده‌ خه‌ونێكی له‌ بیر چوو
كه‌شتی فریشته‌كان باس له‌ كوردستانێك ده‌كات به‌ سه‌رجه‌م ژان و خه‌م و كێشه‌كانی كه‌ به‌ تاعوون ناویان ده‌بات. .. تاعوونی بێ ئامانجی و تاعوونی نه‌خوێندنه‌وه‌ و تاعوونی بیرچوونه‌وه‌ و تاعوونی خیانه‌ت و تاعوونی شه‌ری میدیا و رۆژنامه‌كان هتد . .. .. .. .
له‌ نێو كه‌شتی فریشته‌كان یه‌ك ژیانی ته‌واو ده‌ژی !! ژیانی كۆمه‌لگایه‌ك تا كووچه‌ شاراوه‌كانی نێو ناخی تاك به‌ تاكی ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ !!

** كه‌شتی فریشته‌كان زوو یان دره‌نگ هه‌ر ئه‌بێ ببێت به‌ باشترین رۆمانی كوردی !! شتێك - پرۆژه‌یه‌ك - نووسینێك - مێژوویه‌ك كه‌ هه‌رگیز نه‌گووتراوه‌ و نه‌كراوه‌ به‌ختیار عه‌لی كردی و نووسی. .. .. .. !! پێم وایه‌ یه‌ك نه‌ته‌وه‌ قه‌رزبارتن به‌ختیار عه‌لی !!!
كه‌ خۆشبه‌ختم من له‌ جیلێكم تۆم هه‌یه‌ بیخێنمه‌وه‌ . ..
له‌ چاوه‌رێی كتێبی سه‌ێیه‌م ....
Profile Image for Miran Shamall.
26 reviews1 follower
March 5, 2015
The angels ship is a book which talks about how the sitiuation around you can cause you internal effects and vice versa , it talks about the black side of the uprising of kurds against saddams ba'th regime and the local governments in kurdistan from 1976 to 2009 its a mixed story of politics , love , and society....overall, amazing work by bachtyar ali .
Profile Image for Nun Solin.
3 reviews
August 16, 2023
کتێبی : کەشتی فریشتەکان
نوسینی : بەختیار عەلی
بابەت : ڕۆمان

کەشتی فریشتەکان ڕۆمانێکی خەیاڵیە باس لە ڕوداوەکانی ناوەوە و دەرەوەی مرۆڤ دەکات لە کاتە جیا جیاکان و لە ساڵانی نێوان ١٩٧٤ بۆ ٢٠٠٩ ، باس لە ژیانی فریشتەکان دەکات لەنێوان مان و نەماندا بەهۆی باشی و خراپی کردەوەی مرۆڤەکانەوە .
لە ڕۆمانەکە کۆمەڵێک کەسایەتی دەناسی هەندێکیان مرۆڤ و هەندێکیان فریشتەن ، بە شوێن و پیشەی جیاواز ئاشنا دەبیت و بە شێوەیەکی گشتی ناشرینی سیاسەت و کاریگەری لەسەر دەرونی تاک و کۆمەڵگە پیشانەدات .
هەرسێ بەشی کتێبەکە لە گێڕانەوەکانی «وەفای ڕەفعەت بەگ »ە کە ناسراوە بە « عەقید جەنگیز » ، کە تەواوی ژیانی خۆی بە کارە باش و خراپەکانیەوە دۆکۆمێنت کردوە و لە لایەن چیرۆک نوسێکەوە بە ناوی « سین_ئەسغەر » گێڕاوەتەوە .
وەفای ڕەفعەت بەگ یەکێکە لە پێشمەرگە کۆنەکان کە دەستی هەبوە لە دروستبونی حکومەتی کوردی یان وەک خۆی دەڵێت ( مەکینەی حیزبایەتی ) .!
کە سەرەتا کتێبەکە دەخوێنیتەوە وا هەست دەکەیت کتێبێکی مێژویەوە و باسی قۆناغەکانی دروستبونی حکومەتی کوردی دەکات ، بەشێکی گەورەی کتێبەکە باسکردنی فریشتەکانە ئەو فریشتانەی تەنها کەسانی مرۆڤ دۆست و خاوەن ویژدان دەیانبینن و هەست بە بونیان دەکەن ، هەڵبەت لێرەدا نوسەر مەبەستی لێکچواندنی ناخی ئینسانە بە فریشتە !
هەر لە سەرەتاوە نامەیەکت پێدەگەیەنێت و پێت دەڵێت ( لە ناخی هەموماندا فریشتەیەک هەیە کە خەریکە ڕێنوێنیت دەکات بۆ کاری باش ، لە پاکی هەڵتەکێشێت و ڕێگای فریشتەیت بۆ ڕوناکدەکاتەوە بەجۆرێک نەتوانیت بچوکترین ڕۆح ئازار بدەیت ) .
جەنگی فریشتەکان بۆ ئەم مەبەستەیە کە ، ئەو کەسانەی بەهۆی خراپەکاریەوە فریشتەکانی ناخیان تۆراوە و غەرقی خراپە بوون ، ئەکرێت دووبارە ژیانێکی نوێ دروستکەنەوە و هەوڵی باشکردنی خۆیان و ئاشت کردنەوەی فریشتەکەی ناخیان بدەن .
نوسەر پێت دەڵێت : کتێبی کەشتی فریشتەکان لە سێ بەرگدا کۆتای پێ نایەت ، ئەم چیرۆکی خراپەکاریە بەردەوامی هەیە بەجۆرێ هەر چیرۆک نوسێ بەرگێکی تەواو دەکات و ڕادەستی چیرۆک نوسێکی تری دەکات بۆ تەواو کردنی ..!
Profile Image for Ibrahim Hussein.
2 reviews1 follower
September 5, 2016
هه‌تا مێژووی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان له‌نێوان حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو تا سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک بزانیت، ئه‌و رۆمانه‌ی هه‌ڵبژێره‌، به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ چاه‌روانی کتێبی سێیه‌می ده‌که‌م !
Profile Image for Rahell Bamo.
31 reviews16 followers
March 23, 2014
که‌شتی فریشته‌کان ، گه‌شتێکی دوور و درێژه‌ به‌ناو دونای مرۆڤی کوردا له‌ سه‌رهه‌لدانی شۆڕشس نوێوه‌ تا ده‌گاته‌ ڕۆژگاری ئه‌مرۆمان ، زۆر به‌وردی باس له‌و گۆڕانانه‌ ده‌کات که‌ مرۆڤه‌کان پێدا ده‌ڕۆن و زۆریش له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نگه‌ گه‌وره‌ ده‌وه‌ستێت که‌ مرۆڤ به‌رانبه‌ر خۆی به‌رپایده‌کات که‌ تاکه‌ شته‌ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ .
ئه‌م چیرۆکه‌ پێمانده‌ڵێت که‌ هه‌میشه‌ ده‌کرا جیاوازتر له‌و ژیانه‌ی هه‌مانبوه‌ ده‌کرا ژیانێکی جیاواز بژین
ئه‌و ساته‌ش که‌ مرۆڤ ده‌رک به‌و ڕاستیه‌ئه‌کات ئیتر مه‌حاڵه‌ بتوانێت ژیانێکی ئاسای هه‌بێت، چونکه‌ ئتر که‌لکه‌ڵه‌ی ئه‌و ژیانه‌ زۆر شت ده‌گۆرێ، چونکه‌ مرۆڤ تا او ساته‌ی نازانێت ده‌کرا به‌جۆرێکی تریش بژس، به‌رگه‌ی هه‌مو ده‌ردێک ده‌گرێت.
وه‌ کۆمالێک بۆچونی وردو جوانی باختیار عه‌لیشمان به‌رچاو ده‌که‌وێت که‌ به‌راستی مایه‌ی تێڕامانن.
ئه‌مه‌ش په‌ره‌گرافێکی خوازراوه‌ له‌ کتێبه‌که‌وه‌.
"مرۆڤ هه‌میشه‌ برسیه‌، نه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برسییه‌، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌ برسێتی خۆیه‌تی. ئه‌وه‌ی فریشته‌کانمان شه‌ڕی له‌ دژده‌که‌ن، جه‌وهه‌ری ئێمه‌یه‌ وه‌ک بونه‌وه‌رێک که‌ ژیانی له‌پێناوی برسێتیدا خۆشده‌وێت، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ بخوات. هه‌تا دین گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ی برسێتی مرۆڤه‌، مرۆڤ به‌ فتوحاتی هئه‌م دنیایه‌ تێرنابت، ده‌یه‌وێت قییامه‌تیش بخوات، ئه‌و دنیاش، دره‌خته‌ خه‌یاڵیه‌کانی ئه‌و دنیاش، حۆریه‌ خه‌یاڵیه‌کانی ئه‌و دنیاش.
عه‌شقی مرۆڤ بۆ به‌هه‌شت عه‌شقێتی بۆ برسێتیه‌ ئه‌به‌دی و تێرنه‌بووه‌که‌ی خۆی، له‌ به‌هه‌شت مرۆڤ له‌ یه‌ککاتدا ده‌توانێت بۆ ئه‌به‌د هه‌م برسیبێت و هه‌م تێر... ئه‌وه‌ هۆی نه‌مری دینه‌، چونکه‌ په‌یمانێک به‌ مرۆڤ ده‌دات له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ریدا ته‌باو جووته‌."
1 review
October 14, 2014
dddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddddd
Profile Image for Asu Da.
1 review
Want to read
August 23, 2022
Yes
This entire review has been hidden because of spoilers.
Profile Image for Hawreen.
4 reviews
November 15, 2017
کەشتی فریشتەکان گێرانەوەیەکی واقیعی شۆرشە کوردیی یەکان و روێکی راستی شۆرش و شۆرشگێرەکان نیشان دەدات کە هەمیشە شۆرشگێران دەکات بە دوو بەش بەشێکیان شۆرش لە پێناوی بیروباوەرێک دەکەن و بەشێکیان تەنها لە پێناوی خۆیان شۆرش دەکەن کەلە دیدی نوسەر جۆری دوهەمیان ترسناکترین جۆری شۆرش
Displaying 1 - 13 of 13 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.