Jump to ratings and reviews
Rate this book

مەعریفە و ئیمان

Rate this book
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی‌ به‌ڕێز قه‌ره‌داغی‌ ئه‌یه‌وێت بیكات ناساندنی‌ ئه‌م ناسینه‌یه‌ كه‌ ئینسان هه‌یه‌تی‌ بۆ شته‌كان، ئه‌و ئه‌یه‌وێت میتودێك مه‌تره‌ح بكات كه‌ هه‌موو ئینسانێك له‌ چاوه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ ته‌فسیری‌-ڕه‌ها بۆ شته‌كان ئه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ مه‌عریفه‌ی‌ ڕێژه‌یی‌(نسبی) خۆیه‌وه‌ شیكاری‌-ڕه‌ها بۆ بابه‌ت و كۆنسێپیته‌كان ئه‌كات، به‌ دیده‌ هیگڵیه‌كه‌ی‌ بونیادی‌ سه‌ره‌كی‌(رئیسی‌) ماهیه‌تی‌ سروشت بریتیه‌ له‌م دوو كێرڤه‌-ڕه‌هایی‌- ڕێژه‌یی‌، ئه‌م دوانه‌ش هه‌ندێ‌ جار له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌رئه‌نجامی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ دیالیكتیكی‌ درووست ئه‌كه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وێدا سه‌رهه‌ڵ ئه‌دات كه‌ جارێك ڕێژه‌یی‌-ڕه‌ها بخاته‌ نێو خۆیه‌وه‌، جارێكی‌ تر خۆی‌ بخاته‌ نێو ڕه‌هاوه‌، جارێك وه‌كو ڕه‌ها خۆی‌ بناسێنێت و جارێكی‌ تر ڕه‌ها نه‌ناسێت، ئه‌مه‌ش ڕۆحی‌ ئیشكالیه‌ته‌كه‌ له‌ فیكر و مه‌عریفه‌ی‌ ئینسان دا، به‌ نموونه‌ ئه‌مه‌ لای‌ شتراوس بۆ تێگه‌یشتن له‌ مێژووی‌ كولتوری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گه‌لێك، ئاینێك مه‌حاڵه‌ قودره‌تی‌ ئه‌وه‌مان هه‌بێت به‌ ڕه‌هایی‌ بیخه‌ینه‌ به‌رده‌ست و شیكاری‌ بۆ بكه‌ن، چونكه‌ ئینسان بۆخۆی‌ له‌ ناوه‌وه‌ سیخناخ و ئیحتیوایه‌ به‌ ڕێژه‌یی‌ بوون، چونكه‌ ئینسان بۆخۆی‌ له‌وه‌ بچوكتره‌ مه‌عریفه‌ی‌ ڕه‌های‌ پێ‌ بێت تا په‌ی‌ شته‌كان وه‌كو(خۆی‌) به‌رێت، چ جای‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌ی‌ به‌ نه‌زانراوێكی‌ مێژوویی‌(تاریخی‌) به‌رێت، دواجار یه‌ك پنتێك له‌م نێوه‌نده‌ دا هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌: من ته‌نها نیم تا تێگه‌یشتنی‌ ڕه‌هام هه‌بێت بۆ شتێك(شی‌) ی‌ دیاریكراو، تا وه‌ڵامی‌ (جه‌وهه‌ری‌) شته‌كانم له‌ لا ده‌ست بكه‌وێت، به‌ ته‌عبیره‌ جۆن هیكیه‌كه‌ی‌” ئێمه‌ لێره‌ دا به‌ ته‌نها ناژین” بۆیه‌ ئه‌بێت جۆرێك له‌ پلورالیزم له‌مه‌ دا بناسێنین كه‌ ئێمه‌ هه‌ر خۆمان نین، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌موشمان پێكه‌وه‌ هه‌وڵی‌ زانینی‌-جه‌وهه‌ریی‌ (نه‌زانراوێك) بده‌ین هه‌ر ناتوانین، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ ده‌یانناسین و ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ فێربوونیان، له‌ ناو خۆیاندا كێشه‌ و ناته‌واویه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌، نا ڕوونی‌ و ڕێژه‌یی بونێكیان هه‌ڵگرتووه‌ كه‌ ناهێڵێت ببن به‌ بوونی‌ ڕه‌ها

ئه‌م پارچه‌یه‌ له‌ نوسینێكی هیمداد شاهینه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

276 pages, Paperback

First published January 1, 2012

16 people are currently reading
181 people want to read

About the author

هێمن قەرەداغی

3 books8 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
10 (43%)
4 stars
3 (13%)
3 stars
6 (26%)
2 stars
1 (4%)
1 star
3 (13%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Rahell Bamo.
31 reviews16 followers
February 6, 2015
كومان قةشةشنكة , كةوهةريكي ئةبةدي و نةبراوةية كةوا لةمرؤف دةكات بةيةك رةنكي دياريكراو رازي نابيت ، بةديار يةك خةونةوة خةويلئ ناكةويت، ئةبيتة ئةو كائينةي جيتر كيلانة يةقين ناكريت ....
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.