Nyaz salh11 reviews4 followersFollowFollowJune 13, 2020کتێبی دڵ و چاو کتێبێکە تەواو جیاواز لە کتێبە (خوێندنەوە شیعری) یەکانی دیکە. بەڕای من نووسەر زۆر سەرکەوتوو بوو لە دروستکردنی ئەو فەزایەی کە تیایدا خوێنەر بتوانێت جۆرێکی دیکە لە “شیعری کلاسیک” کە (نووسەر تەنانەت ئەم ناوەش بە ناتەواو دەزانێ لە ئاست قوڵی هەست و شیعری ئەو شاعیرە ناوازانەدا)، خوێنەر بێت و جۆرێکی دیکە جیاواز لەوانەی پێشوو بڕوانێتە ئەم شیعرانە.لەسەرەتای کتێبەکەوە باس لە ئەزموونی دڵی مەولەوی دەکات کە یەکێکە لە شاعیرانی قوتابخانەی میحنەت کە سەرچاوەی وزەی مەعنەوییەتی مەولەوی بریتییە لە خەم و خەفەت و دووری لە مەعشوق ، لەدوای مەولەوی باسی نالی شاعیر بەدوایدا دێت و خۆم زۆر بە نالی سەرسام بووم، کە چۆن ڕەخنەی لە “وشکە سۆفی”سەردەمی خۆی گرتووە کە تەنها بە تەقلید و شوێنکەوتنی کوێرانە بەندایەتییان کردووە، لە کاتێکدا نالی وەک کەسێکی ڕەسەن هەمیشە بە دوای ئەزموونی تاکە کەسی خۆیەوە بووە و زۆر بە دژی ئایینداری تەقلیدییەوە بووە. ئەم کتێبە هەڵهێنجانێکی زۆر قوڵی شیعری ئەم شاعیرانەیە و زۆر بابەتی وردو قوڵی ئەو سەردامەنەی تێدایە و بە هیوام هەموو کوردێک ئەم کتێبە بخوێنیتەوە.