Jump to ratings and reviews
Rate this book

بەردینە

Rate this book
بەردینە وەک ڕۆمانێکی مێژوویی، ئاوەڕوویەکی لە دۆخی کورد لە سەردەمی سەفەوییەکان داوەتەوە کە زوڵم و زۆرییەکانیان چ وەک فارسێک و چ وەک شیعەیەک دەخاتە ڕوو، کە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم کەشە گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە؛ جوامێریی خانی لەپ زێڕین، ئاوەدانکردنەوەی قەڵای دمدم، شەڕی دمدم و گرتنەوەی دووبارەی قەڵا دوای چەندین ساڵان مژاری بەشێکی زۆری ڕۆمانەکەیە کە لە زمان ھەردوو لایەنەکەوە دەگێڕدرێتەوە. بەردینە تاوەکوو ئێستا تێروتەسەلترین بەرھەمی ئەدەبی کوردییە کە لەسەر دمدم نووسرابێت.

لە کۆتایی کتێبەکەدا بۆ ئاسانکاری دوو فەرھەنگ یەکیان بۆ وشە دژوارەکان و ئەوەی تریان بۆ کەسایەتییە مێژووییەکان تەرخان کراوە.

240 pages, Paperback

Published January 18, 2022

Loading...
Loading...

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
5 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
Profile Image for Sato.
52 reviews12 followers
October 6, 2024
بەردینەم دوای گابۆڕ بە مەودای چەند ڕۆژ خوێندەوە. بەردینە چەند تایبەتمەندی سەرەکی هەیە بەڕای من.
یەکەم لەو تایبەتمەندییانە زمانی کتێبەکەیە و هەست دەکەی و دەبینی کە بە زمانی بەیتبێژان نووسراوە! تەنانەت هەستم بەوە دەکرد دوای خوێندنەوەی ئەو کتێبە زۆرێک لەو بەیتانەی پێشتر بۆم ڵێل بوون ئێستا زۆر ڕوونتر دەنوێنن.
دووهەم کاکڵی ڕۆمانەکە باسی قەڵای دمدم و سەردەمی شاهەباسە کە لە بواری مێژووییش زۆر تێر و پڕە.

بەردینە لای من نامۆ نەبوو. بەردینە بۆنی حەمەدۆکی یاشار کەماڵی دەهات. کوێستانەکانی پیرەزەرزا و شاخی ڕندۆڵ و بابۆڵ بیری لای ئاسیاب چشمەی دەخستمەوە. شارێ بیری خەجێ و گودرونی باوک و کوڕ بیری حەمەی باوک و کوڕی دەخستمەوە.
Profile Image for kawin.
17 reviews6 followers
December 26, 2025
دڵنیاممم بەردینە یەکێک لە ڕۆمانە مێژووییە گەورەکانی ئەدەبیاتی کوردییە و کەس ناتوانێ بڵێ ڕۆمانەک نییە کە سەرت لە کاتی خوێندنەوەی دا سووڕ نامێنێ!
ئەو سێناریۆ سەیرەی کە لە مێشکی نووسەرەکەدا بووە و توانیویەتی ئەو هەمۆ شتە پێک ڕەبت بدا کارەک درکا نەتوانی کتێبەکە لەسەر عەرز دانێی
و ئەو زاراوەی پیی نووسیوە
زاراوەی شنۆیی کە منی شنۆییش لە هەندێک وشەی حاڵی نەدەبووم ::))))
دەبێ زۆر توانا بی تا کارەساتی دمدم ئاوا بە جوانی باس بکەی و چەندین چیرۆکی تریشی لەناودا جێ بکەی


ڕۆژگار چمان بەسەر دێنێ.
دەیکوت: بێتوم زمانی خۆ فێری ئەتۆ نەکردبا، ئەمیش سەبرە سەبرە م وەبیر دەچوو و زمانم لار دەبوو؛ ئەودەم هەردووکان دەبووینە حەجەم.

Displaying 1 - 3 of 3 reviews