Jump to ratings and reviews
Rate this book

دیوانی گوران ‌

Rate this book

398 pages, Unknown Binding

Loading...
Loading...

About the author

عەبدوڵڵا گۆران

2 books36 followers
عەبدوڵڵا سلێمان ناسراو بە گۆران (١٩٠٤-١٩٦٢) شاعیر و ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد بوو. لە ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ١٩٣٧ لە خوێندنگە سەرەتاییەکانی ئەو ناوچەیەدا مامۆستا بووە. پاشان چالاکیی سیاسی و ڕۆژنامەوانی دەستپێدەکات و چەند جار دەخرێتە بەندیخانە. لە ١٩٥٢ەوە تا کۆتایی ژیانی لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکاندا وتار و بابەتی دەنووسی و چەند کتێبی ھۆنراوەشی نووسیوە. گرینگیی گۆران لەوەدایە کە یەکەم ھۆزانڤانیی نوێی کوردە کە شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە ھۆنراوەی کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.

بەرهەمەکانی:
بەھەشت و یادگار، بەغدا، ١٩٥٠
فرمێسک و ھونەر، بەغدا، ١٩٦٨
سروشت و دەروون، سلێمانی، ١٩٦٩
لاوک و پەیام، سلێمانی، ١٩٦٩
دیوانی گۆران، بەغدا، ١٩٨٠

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
41 (50%)
4 stars
17 (20%)
3 stars
9 (10%)
2 stars
11 (13%)
1 star
4 (4%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
66 reviews15 followers
August 3, 2026
دیوانی گۆرانم بە تەواوی نەخێندووەتەوە و پێشم وا نییە قەت بە تەواوی بیخێنمەوە. سیانەی تەواوی من نالی و پەشیێو و ڕەفیق دەمێننەوە
بەڵام ئەوەی سەرنجم ڕادەکێشێ لە شێعری گۆراندا سادەیی لە ڕادەنەهاتوویەتی؛ هەر بەو هۆیەش لە دڵ دەنیشێ، هەستەکان ئەبزوێنێ؛
« ئەڕۆی بە عیشوە، بە لەنجە، بە وەزنی گۆرانی
ئەڕۆی... زڕەی کەمەرەت دێ هەتاکوو بەرکانی!
ئەگەیتە کۆمەڵی پیاوانی بەردەمی مزگەوت
سڵێک ئەکەی وەکوو ئاسک لە سێبەری ئەشکەوت! »
خەیاڵت ئەفڕێنێ بۆ لای عیشق؛ خۆشەویستی وشەیەکی نامۆ لەم زەمانەدا:
« لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ
دونیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ »

Displaying 1 - 3 of 3 reviews