What do you think?

هەنبانە بۆرینە
ھەنبانە بۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد عەبدوڕڕەحمان شەرەفکەندی (ھەژار) نووسیویەتی و ماجید مەردۆخ ڕۆحانی پێداچووەتەوە. ھەنبانە بۆرینە بە دوو شێوەی یەک بەرگی و دوو بەرگی لە چاپ دراوە و چاپی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاراندا بووە. لە ھەموو شێوەزارەکان و بنشێوەزارەکانی زمانی کوردی لەم وشەدانەدا کەڵک وەرگیراوە و ھەوڵی ئەوە نەدراوە تەنیا وشەیەکی شێوەزارێک پەسەند بکرێت و ئەوانی تر لاببرێن. ئەلفوبێ و شێوازی نووسینی کوردی لەم فەرھەنگەدا جیاوازە و تایبەتە و لە پێشەکیی پەرتووکەکەدا لەسەری قسە کراوە.
458 pages, Unknown Binding
About the author
هەژار موکریانی
10 books119 followersProfile in Persian: عبدالرحمن شرفکندی
عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ٢١ی شوباتی ١٩٩٠) لە گەورەترین نووسەران و شاعیران و وەرگێڕانی کورد بووە و خاوەنی ژمارەیەکی زۆر بەرھەمی ئەدەبی پڕپیتە.
ناوی «عەبدولڕەحمانی شەرفکەندی»یە و کوڕی حاجی مەلا محەممەد بووە و لە ساڵی ١٩٢٠دا لە مەھاباد لە دایک بووە لەوێ خوێندوویەتی. لە ساڵانی سەرەتایی ژیاندا لە لای باوکیدا و دواتر لە مەکتەبخانەکاندا و لە بە دەست چەند کەس لە مامۆستا ئایینیەکان، دەرسی گولستان و بووستانی سەعدی خوێندوە. بەڵام بە پێی ئەو شتەی کە لە چێشتی مجێوردا باسی دەکات، دەستکەوتێکی زۆر کەمی بووە. باوکی ھەژار کەسایەتیێکی خوێندەوار بووە و زانیویەتی بە کوردی بخوێنێت و بنووسێت، ھەر ئەمەش ھانی داوە کە کوڕەکەی خۆی (ھەژار) ھەر لە تەمەنی پێنج ساڵانەوە ئاشنا بە خوێندنەوە و نووسین بکات و دواتریش بینێرێتە مەکتەب و حوجرە. لە ساڵی ١٩٤٠ دەستی بە شیعر وتن کردووە و شیعرەکانی ئەحمەدی خانی، وەفایی و مەلای جزیری کاریگەری لە سەر ھەستی بووە.
ھەژار ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان، تێیدا ئەندام بووە و بەشداری کارە حیزبییەکانی داوە. ئەو بڕوایەکی زۆر بە تینی بە ئامانجەکانی ژ.ک. بووە چون لە دوای ئەو ھیچ کات لە ھیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسیدا بە فەرمی نەبووەتە ئەندام. ھەژار لە کۆماری کوردستاندا دەوری ھەبووە و لەگەڵ ھێمن لە لایەن کۆمارەوە بە «شاعیری نەتەوەیی کوردستان» دەناسرێن. دوای تێکچوونی کۆماری مەھاباد لە ئازاری ١٩٤٧دا مەجبوور بە جێھێشتنی وڵاتی ئەبێ و ماوەی ٣٠ ساڵ لە باشووری کوردستان و دواییش لە شاری بەغدا نیشتەجێ بووە. لە پایزی ١٩٤٧ بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیی سیل بوو، دەچێتە لوبنان و دوای چاکبوونەوەی دهگهڕێتهوه عیراق ، پاشان جارێكی تر له حكومهتی ئهوسای عیراق قاچاخ دهبێ، بهرهو سوریا ڕادهكات، و ماوەیەک لە سووریا دەمێنێتەوە دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بە سەرکردایەتی مستەفا بارزانی و لە ساڵی ١٩٦١دا، ھەژار دەچێتە پاڵ شۆڕشەکە. کاتێک ڕێککەوتتنامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوانی سەرکردایەتی شۆڕشی کورد و حکومەتی ئێراق مۆرکرا، ناردرا بەغدا بۆ ڕێکخستنی کاروباری یەکێتی نووسەرانی کورد کە تازە لە ١٠ی شوباتی ١٩٧٠دا دامەزرا بوو، لە کۆنگرەیەکەی ئەو یەکێتییە بە سەرۆکی دەستەی بەڕێوبەر ھەڵبژێردرا و لە ھەمان کاتیشدا کرا بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری کورد و توانی لە ساڵی ١٩٧٢دا پەرتووکی شەرەفنامەی شەرەفخانی بەدلیسی لە فارسییەوە بکاتە کوردی و لە چاپخانەی کۆڕی زانیاری کورد چاپی بکات.
لەدوای بە ئاکام نەگەشتنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٧٥دا ڕۆشتە شاری کەرەجی ئێران و تا کۆتایی ژیانی (ساڵی ١٩٩٠) لەوێ مایەوە. ھەژار لە ژیانیدا گەلێ تاڵی و ئاوارەیی کێشاوە. دوای مردنی تەرمەکەی بەرەو موکریان ھێندراوە و له گورستان (باغ فردوس)ی شاری مه هاباد نیژرا.

Ratings & Reviews
Friends & Following
Create a free account to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
Displaying 1 - 6 of 6 reviews
February 27, 2019
هەر چیت بوێ دەست بخه نێو هەنبانە بۆرینە ، تێیدایە. مامۆستا هەژار ئەم فەرهەنگە کوردی-کوردی-فارسی یەی بە رەنج و مەینەتیەکی زۆرەوە نووسیوە ، لانیکەم ١٣ فەرهەنگی تری خوێندۆتەوە تا بتوانێت وەک هەموو بەرهەمەکانی تری خزمەتێکی شایستەی زمانی کوردی بکات ( تەنانەت جێی سەرسوڕمانه کە فەرهەنگی تورکی و زازاکی شی ڕەچاو کردووە ) . کتێبەکە وشەی هەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و تەنانەت تا ڕادەیەک کورمانجییش دەگرێتە خۆی. مامۆستا باسی ئەوە ئەکات کە نابێت شێوەزاری هیچ ناوچەیەک لە ئەوی تر بە باشتر بزانین و هەموو شێوەزارەکانی کوردی جوان و شیرینن. دەڵێت ئاڵوگۆڕی وشە میانی زوبان گەلی جیاواز ئاساییە و بۆ نموونە زمانی عەرەبی دێنێتەوە کە سەرەڕای ئەوەی ١٤٠٠ ساڵە ٥٠٠ ملوێن عەرەب خزمەتی دەکەن هێشتا پڕاوپڕە لە وشەی بیانی ، با باسی فارسی نەکەین کە تا مل لە عارەبی ئاخنراوە. ( قورئانی پیرۆزیش سەرەڕای زمانە پوخت و پاراوەکەی زۆر وشەی ڕۆمی ، یۆنانی ، ئارامی و کوردی تێدایه ) هەروەها هەژار پێی وایە کە شاڕەگی درەختی گەلان و مایەی مانەوە و درێژەدان بە ژیانیان ، زمانەکەیانە. وەک هەموو جارێک هەژار موکریانی باسی کەمو کورتی بەرهەمەکەی دەکات و داوای لێخۆشبوون لە گەلەکەی و هیوا دەخوازێت ڕۆژێک کەسایەتییەک بتوانێت فەرهەنگێکی کوردی بنووسێت کە تەواوی زاراوە و وشە جوانەکانی کوردی لە خۆ بگرێت.
لە ڕاستیدا بە بڕوای من گەلی کورد زۆر قەرزداری چاکە و خزمەتەکانی هەژارە و ئێمە ئەو جۆرەی کە پێویستە ڕێزمان لە هەژار نەناوە ( ڕێزلێنان بە مانای درێژەدان بە ڕێگا و ئاواتەکانی هەژار ). بۆ نووسینی ئەم فەرهەنگە تەنیا چەند کەس بەشدارییان کردووە نەوەک فەرهەنگی فارسی و ئینگلیزی سەدان کەس یارمەتیدەر بن بۆ ئامادە کردنی و ئەوەش زەحمەت و شەونخوونی بێبڕانەوەی هەژارمان بۆ وەدەر دەخات.
بەهەمووان پێشنیار دەکەم هیچ نەبێت لانیکەم پێشەکی نووسەر بخوێننەوە

January 19, 2015
فارسییزان و کوردییزانی چەشنی مام هەژار زۆر کەمە، بگرە دانسقەیە!
بە ڕاستیی سوودم لێ دیتووە، لە هەر وشەیەک و یاخود شتێکی فارسیی بچەقم ڕێک بەرەو هەنبانەبۆرینە پەنا دەبەم. بە بڕوای من یەکێکە لە باشترین فەرهەنگە کوردییەکان.

March 23, 2020
سەرخەرەند
Read
February 23, 2018هەژار
Displaying 1 - 6 of 6 reviews