Jump to ratings and reviews
Rate this book

خودا لە سەری مرۆڤدا

Rate this book
ئەم کتێبە بریتییە لە چەند وتووێژکی فیکریی لەمەڕ ھەستیارترین و پڕ پرۆبلەماتیکترین کێشەی فەلسەفیی لە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتیدا کە: خودایە.. خودا کێیە..؟ خودا چییە..؟ خودا لە کوێیە..؟ کێ ئەم کۆنسێپتە پێناسە دەکات و چیی ڕۆڵی دەداتێ و چۆن بوو بە خودا؟ ئایا ئینسان دەتوانێ بێ جەبەڕووتی ئەم چەمکە، ئەخلاقیانە مامەڵەی خۆی و مامەڵەی جیھان و مامەڵەی یەکتر بکات؟ کتێبەکە دەیەوێت دەستیکەم بەرسڤی ئەم پرسیارانەی چنگ بخات بە لێکۆڵینەوە و پێشەکییەکی درێژ و گفتۆگۆی چەندین تیۆلۆگ و ڕوناکبیری ئاینی و ئاتیست و پسپۆڕی فیزکیی و تەنانەت قەشە و مەلاش.
لەسەر بەرگی دواوەی کتێبەکە ھاتووە: (لە کۆتاییدا ئەم کتێبە ناتوانێ ئیمانی کەس بە بوونی (خودا) دامەزرێنێ یان ڕەتی بکاتەوە، ئەمە کتێبی دوودڵییە و کۆمەکی ‌دڵنیایی بە کەس ناکات. ھەرکەسێک پێی وا بێت؛ دەتوانێت لەناو ئەم کاغەزانەی بەردەستی دا (خودا) بدۆزێتەوە یان ونی بکات، باشتر وایە زەحمەتی خوێندنەوەی ئەم کتێبە نەخاتە بەر خۆی!)

200 pages, Unknown Binding

First published January 1, 2012

3 people are currently reading
74 people want to read

About the author

توانا ئەمین

12 books38 followers
توانا ئەمین چیرۆکنووس و نووسەر و رۆژنامەنووسە.لە ساڵی ١٩٨١ لە سلێمانی لەدایکبووە. و لە ٢٠٠٣ دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تێکست بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری، لە ٢٠٠٥–٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری گشتیی بەرنامە فەرھەنگییەکانی رادیۆ نەوا بووە، لە ٢٠٠٧ سەرپەرشتیاری ھەفتەنامەی فەرھەنگیی- کلتووری پەیک بووە و خەڵاتی باشترین چیرۆکی لە ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە. لە ٢٠٠٨ لە بەشی زمان لە رۆژنامەی ئاوێنە کاریکردووە و خەڵاتی باشترین چیرۆکنووسانی سلێمانی لە وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە، لە ٢٠١٠ خەڵاتی یەکەمی باشترین چیرۆکی لە ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ لە سلێمانی وەرگرتووە. لە ٢٠١١ خەڵاتی لاوی ساڵی بۆ (چیرۆک) لە وەزارەتی رۆشنبیری لە ھەولێر وەرگرتووە، لە ٢٠١١ بۆ جاری سێیەم خەڵاتی باشترین چیرۆک لە ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ وەرگرتووە.
لە ١٩٩٩ەوە بەردەوام لە گۆڤار و رۆژنامە و ماڵپەڕە کوردی و فارسییە جدییە ئەدەبیی و ھونەرییەکاندا لێکۆڵینەوە و وتار و خوێندنەوە و چیرۆکی نوسیووە و ئێستاش بەڕێوبەری نووسینی گۆڤاری کۆنسێپتە کە وەرزەگۆڤارێکی رەخنەیی فکرییە.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
9 (42%)
4 stars
3 (14%)
3 stars
8 (38%)
2 stars
0 (0%)
1 star
1 (4%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
Profile Image for Tahir Atrushi.
23 reviews4 followers
October 1, 2015
گەورەترین پرسیار ئەوەیە خودا چیە؟؟؟ ئایاپرسیار کردن لە خودا پرسیارە لە خودی بیرکردنەوە و لە ناو بیرکدنەوەیە یان پرسیارێکە لەدەرەوەی بیرکردنەوە ؟؟؟
خودا تەنهادەتوانێ فەرمان رەوای ئەوانە بکا کە دروستیان کردیە یان خودا بالاترە لە بەلگە بەلگەکان ناتوانن بونی ئەو بسەلمێنن؟؟
ئەنجام:خودا دەکەوێتە دەرەوەی ئاستی پیرکردنەوەی مرۆڤ بۆ ناسینی خودا پێوستیمان بە دەلیلی عەقلی نیە بەلکو پێوستیمان بە ئەزمونکردنی خودایە ؟؟؟چونکە ئەوە تاکە رێگایە بۆ دروستکردنی دلنیای لەلای مرۆڤ رێگا زانستیەکە بەرای من ئەزمونێکی پوچە بۆ ناسینی خودا؟؟؟
Profile Image for Twana  Amin.
8 reviews26 followers
January 1, 2016
God in a human form
God in a Human form is the name of the newest book published in 2012. It’s consisted of several intellectual discussions of the most sensational philosophical problems in the history of mankind…that is "God", who is God? What is God? Where is God? Who are those that define this concept and what is his role? And how he became a God? As humans, can we deal with this world ourselves or each other without this concept?
The book wants to answer such questions with research and a vast introduction, with a discussion among several religious scholars, artists, physical experts and even a Saint.
On the back cover page of the book it says "in the end, this ambivalent book won’t make anyone believe in God, and won’t reassure anyone who seeks faith. If you believe by reading this book you can find God, then there is no need for this book”.

Profile Image for Ahmed Hazhar.
32 reviews
October 12, 2015
Xuda lasare mrovda ktebeki falsafiya, falsafay am kteba darbaray aw shtaya ka pey dallen xuda ka lalayan aw kasanawa haya ka bawaryan ba ayen haya bo nmuna : musllman,masi7i,yahudi......
Wa away lam kteba da feri bum awaya ka " berkrdnaway mrov snuri haya " wak Kant dallet
Wa marj nya bo naseni xuda xuda la naw qalbek danem u shklleki bo drustkam wak lalayan handek musllmanakan ka dallen xuda mujasamma u dasti hayaw wa harwaha wasfi shweni xwashyan krduwa
La chwar cheway 3aqli xoyan !!!!!!!!
Displaying 1 - 3 of 3 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.