Maria50 reviews2 followersFollowFollowMay 21, 2025نەتموانی بە جوانی پێوەندی پێوە بگرم، تەنها وەسف کردن بوورووداوەکان لە ناو وەسفی زۆر دا کەمڕەنگ ئەبوونkurdish
Pop35 reviews1 followerFollowFollowDecember 29, 2021عنوان اصلی کتاب مه بر فراز دره است که البته به اسم ناتور دره به فارسی چاپ شده
شۆڕەبی24 reviews1 followerFollowFollowOctober 26, 2026“تەمی سەر خەرەند”ئەو کاتەی بەدەم خوێندنەوەی نووسراوەکانی مامۆستا شێرزاد حەسەن، قوڕگم پڕ دەبێت لە گریان و قورسایییەک ئەوکم دادەگرێت؛ وەک تەمەکەی کۆتاییی نێوان زیندەخەویی فەرهاد، تەمێک لە خەم بەسەر خەرەندی دڵ و مێشکمدا دادەکشێت، لەو کاتانەدا زەینی منیش تێکەڵ بە خۆشترین ساتە ناخۆشەکان و خەمینەکانی خوێندنەوە دەبێت.کاتێ لە ئاسمانی نووسراوەکانی مامۆستا شێرزاددا، وەک مەلێک لە مەلەکانی ناو چیرۆکەکانی هەڵدەفڕم، باڵەفڕەمە لە نێوان تەوژم و هەوروهەڵای باسەکانی: ژنکوژی، داماوی و بێدەسەڵاتی ژنەکان، زاڵبوونی خەم و زوڵمی ناو قوتابخانەکان، مامۆستا دڵڕەقەکان و شێوەی ناشیرینی لێکدابڕانی کچ و کوڕەکان، شەرمی دوای دیتنی پاڕانەوەی ژنانی چارەڕەش لە پیاوچاک و گڵکۆ ساردەکان.ئای کە لە هەر چیرۆکێکیدا دڵسۆزانە لە مەل و سروشت و ژن دەڕوانێت، گیان دەدا بە سروشت و دەیکات بە ژنێکی کوژراو لە ژێر دەستی پیاوانی پڕ لە قین؛ پیاوانێک کە بڕوایان بە پیتی پیرۆزی “میم” هەیە و وەک “بەڵگەی بوون”ـی خۆیان، بە هەر شتێکی سەر ئەم زەوییە کە پیاو نەبوو و ئەویتر بوو، دەیلکێنن. ئینجا بە شانازییەوە یان سەری دەبڕن و یان دەیشارنەوە، یان دەیفەوتێنن و یان ئاگری تێ بەردەدەن؛ دڵی ژنان و جەرگی سروشت و باڵی مەلە بەرزەفڕ و ئازادەکان… .لەم نێوانەدا چەندە جوان وێنا دەکرێت ئازادیخوازی و سەربەستی. ئای لە بزنەشێت کە منیشی گیرۆدەی کوێرەڕێگاکان و توولەڕێگاکان کرد، لێوی منیش بە خوێنی سووری تووتڕکەکان بۆیاخ دەبوو، تاریکی ئەشکەوتە ساردەکان دەیحەساندمەوە و ڕۆحم بە تامی شیرینی شانەهەنگی مەییو دەبوورایەوە. لەشم دەخستە سەر خەیاڵی نێرگزەجاڕەکان و بۆ تاوێ دونیای فەرهادە بچکۆل، ڕاستەقینەکەی منیشی دەکرد بە بەهەشت، بەهەشتێک کە تێیدا لە شکۆی بەرهەتاوی بزنەشێت ڕادەمام.بەدەم ڕاوڕاوێن و دۆزینەوەی جوانییەکانی سەر زەوی منیش خەنی دەبووم، لە سەربەستی و سەرەڕۆیییان ئازاد باڵم لە قەفەسی جیهان دەخستە دەرەوە و ڕووم لە ملکەچی و گوێڕایەڵی، لە ڕاستەڕێگاکان و “وەک خەڵکبوون” وەردەگێڕا، بزنەشێت فێری منیشی کرد کە جیاواز بم، سەربەست و عاشقی ڕێگا نوێیەکان و ئازادی.کاتی شکانی شکۆی بزنەشێت، منیش شکام. ئەوکاتی هەڵدێرانی بۆ ناو خەرەند، منیش کەوتم و ئاخۆ چۆن دەبێت نووسینێک تا ئەو ڕادە بەهێز بێت کە لە خەرەندێکدا هەڵتدێرێت و وابکات بۆ بزنێکی ناو بیرەوەریی منداڵیی کەسێک، بگریت و ئەهوەن نەبیتەوە؟!ئەوکاتەی پەڕی مێژووی خوارد و فێری کردم مێژوو دووپات مەکەوە و ڕێگای نوێ بڕۆ. ئەوکاتەی لەژێر قورسایی داسەپاندندا پڕشنگی چاوانی خەمۆش ببوو و هەر ئەو ساتەی ڕوو لە خەرەند وەک مەلێکی سەرشێت هەڵفڕی و بۆ هەتاهەتایی بوو بە سومبولی سەربەستی لە ژیانە خەمینەکەی فەرهادی کێو و خەرەند، لەو کاتانەدا بوو جارێکی تریش لە سیحری نووسراوەکانی مامۆستا شێرزاد حەسەنەوە کەم مابوو منیش سەر خەمە ناو خەرەندەکە و ئیتر نەگەڕێمەوە بۆ ناو دونیا.بەڵام بژیی ئازادی، کە تەنانەت بزنەشێتی فەرهادیش، لەپێناویدا خەرەندی بە خوێنی خۆی سوور کرد و سەری دانەنواند. بژیی ئازادی، هەمیشە ئا بۆ “ئازادی”.ئەم چیرۆکەش وەک تەواوەتیتری چیرۆکەکانی مامۆستا شێرزاد، پڕ بوو لە هاوار بۆ ژن و ناڕەزا لە کوشتنی ئەم مەلە بێباڵانە. پڕ بوو لە ناڵاندن بۆ زامی مەلەکان و سروشتی داماو کە چۆن دایکانە گەورەمان دەکات و چۆن دواتر دەبین بە بەڵای گیانی.دارهەنجیرێک کە چیرۆکی زۆر تایبەتی “عیزرائیل”ـی بیر هێنامەوە، باب هەر ئەو باب و نەریت هەر ئەو نەریت. ئاخۆ چ زامێک وای کردووە تامی پیتەکانی ئەم نووسەرە لە کاتی نووسینی وشەی “باب” و “پیاو”، ئەئاوا تاڵ و نەگریس بێت؟چۆنی لێ گوزەراوە کە داهۆڵەکان لە ژیانی ئەودا منداڵانە دەردەکەون و منداڵەکان دەبن بە داهۆڵ و “گەڕەکی داهۆڵەکان” پێک دەهێنن؟ هەر چۆن فەرهادیش بە باڵی بریندارەوە، هەڵواسراو لە دارەکە، وەک داهۆڵ دەچوو و وەکی بڵێ «هۆ مەلەکان… هۆ…منیش وەک ئێوە لە سەربەستیدا خەریک بوو باڵ دەربهێنم، کەچی ئەوە باڵەکانم زامدار دەکەن و ڕۆحی چکۆلەم لەژێر گرانەتا دەتوێننەوە.»چۆن کۆمەڵگاکان و نەریتەکان و پیاوسالاری، چۆن دڵڕەقی و کینە و قین، مناڵەکان لە خۆیاندا نوقم دەکەن و دەیانخەنە سەرجێ.ئاخۆ تۆ بڵێی خەمۆکی چۆن مناڵێکی جیقن و وردیلانە لە ئامێز بگرێت و گەورەکان بە گەورەیەتی خۆیانەوە لەم ئازارە کوشندەیە تێنەگەن؟ وای لە زامەکانی سەردەمی مناڵی، کە چۆن لە گەورەساڵیشدا هەر خوێنیان لێ دەتکێت و جێگایان بەسەر لەشی ڕۆحەوە دیار دەمێنێت.شیرینی نازدار، شیرینە بچکۆل، تۆ کە وەها ڕۆحی فەرهادت گیرۆدە کردبوو کە لێی ببووی بە بزنەشێت و بزنەشێتیش ببوو بە تۆ، تۆیەک کە تەنیا بازنەی ئەمن و سەوزی فەرهاد بووی و بە دەستە بچکۆلەکانت دەتلاواندەوە.ئەم ئەوینە مناڵانەیە و گیرۆدەبوونە پاکە، چەن بە جوانی مانای دابوو بە ژیانی شوانی بچکۆل، چەنێ هێور ڕیشەی داکوتابوو و لە ڕۆحیاندا هەوای پاکیی هەڵدەمژی؛کۆلکەزێڕینەی عەشق، عەشقی نێوان فەرهاد و شیرینە بچکۆل، چەنێ جوان باڵی کێشابوو بەسەر ئاسمانی چیرۆکی سەر خەرەند و چەنێ تڕاژیک پچڕا و هەر لەتەی بۆ نێوان گاشەبەردێک و سەر دارێک و ناو چەمێکەوە هەڵدێردرا. چەنێ خەمین بوو ئامێزی ئەو تەمە، ئەو کاتەی کۆلکەزێڕینەی ژیانی فەرهادی لە ئامێز گرت و لە جەرگی خەرەنددا نوقمی کرد، خەرەندێک کە ڕۆحی بزنەشێت و فەرهاد و شیرینی یەکڕا هەڵڵووشی.ئای لە نەنێ، چۆن کڵۆڵ و داماو دەوری دەگێڕا و من بە هەر لاواندنەوەیەکی، کەمێ ژیر دەبوومەوە و وەکی چۆن فەرهاد کۆتا پەنای نەنێ بوو، منیش تەنیا پەنام لەم چیرۆکەدا کاتێک بوو کە لە باوەشی نەنێدا ئۆقرەمان دەگرت. و ئەو بەدەم حیکایەتەکانی، دەگەڕاوە بۆ سەردەمێک کە ڕەنگە کچێکی شۆخ و شەنگ بووبێت و گراوی شوانێ، کە سەردەمی تاریک لێکی بزرکاندوون و ئێستێکە بەدەم گریان بۆ فەرهاد و شیرین، لەیلی و مەجنوون و عاشقە دۆڕاوەکانی سەردەم، لە ڕاستیدا بۆ دڵی پیربووی خۆی دەناڵێنێ و هەوڵی دەدا نهێنی ناو سینە و جەرگی کە بارتەقای ڕۆحی داگرتبوو، بۆ ماوەیەکیش بێت دامرکێت. من هێشتا لە خەمینیی سەرەتای چیرۆکدا نوقمم، ئاخۆ گەڕانەوە لە غەریبی، بۆ وڵاتی خۆت کە غەریبتری تێیدا، دەبێ چ ئازارێک لە دەمارەکانی ڕۆحتدا وە مێروولە بخات؟بەتایبەت ئەو کاتەی کە دەگەڕێیەوە و تا پێش ئەوە تەنیا خەیاڵە ڕەنگاوڕەنگ و جوانەکان لە مێشکتدا جێگر بووبن، بەڵام بەسەر کەلاوەکان و داڕماوەکان و ڕووخاوەکاندا بکەوی، بەسەر قەیران و وێرانی وڵاتتدا…تێپەڕبوونی تەمەن و گۆڕانی هەموو شتەکان، ناحەزبوونی هەموو ڕابردووەکان، نەمانی ئەوان هەست و ئەوان بیرەوەرییەکان، مرۆڤ دەخاتە چ گردەلوولێکەوە کە تەنیا بە خوێندنەوەی چیرۆکێک وەها توانی من بهەژێنێت و تێکم بدات؟ ئای کە لە تێپەڕبوونی تەمەن و نەمانی جوانییەکان، گۆڕانی جیهانەکان…بەڵام لە کۆتاییی چیرۆکەکەشدا وێڵ ماومەتەوە، لێڵم وەک خەرەندی ژێر تەمی بەر چاوەکانی فەرهاد.وەک زۆرینەیتری نووسراوەکانی مامۆستا شێرزاد حەسەن، ئەم چیرۆکەش لە نێوان ڕاستی و خەیاڵ و زیندەخەویدا جێت دەهێڵێت. منیش وەک فەرهادم، منیش هەست دەکەم لە کۆتاساتەکان شیرینم دیوە و یان هەر ڕۆحێک بووە، منیش نازانم ئاخۆ بابە دڵڕەقەکەی وەک مەلێکی باڵشکاو بۆ ناو خەرەند و چەمەکەی هەڵیدێراوە یان خود بە ماڵەوە باریان کردووە و شاتوو بە تەنیا بۆتە پاسەوانی جۆلانەی ئەم دوو ئەویندارە بچکۆلە؟ منیش نازانم شیرین چی لێهات، کاروان بەرەو کوێ ڕۆیشت و نەنێ بۆ قورس داگەڕا. خەون بوو؟ خەیاڵ؟ زیندەخەوی؟ ڕاستی؟ هەرچی بوو لە گردەلوولێک ئەچوو، کە من و فەرهادی یەکڕا هەڵڵووشی؛ بێدەسەڵاتانە و جیقن، خۆمان بە سینەی نەنێ نووساند و تەم داهاتوو و ڕابردووی لێ ون کردین.١٤٠٥/١/٣
Shayan aminnjad105 reviews2 followersFollowFollowJuly 8, 2023من لەم جۆر نوسینە تێ ناگەم! دوای دو سئ رستە، ئیتر نەم ئەزانی باسی چی ئەکات، بە چاو بە شوێن وشەکانەوە بووم، بەڵام مێشکم ئەچو بۆ شوێنێکی تر. پێش هەمو شتێک ئەبینی هەر چوار، پێنج ڕستە باسی یەک شت ئەکەن و بەو شێوەش شتێک زیا ناکەن. لە بیست سی لاپەڕەی ئەوەڵیش هەر نازانی باسی چی ئەکات! هەر باسی جێیێکی زۆر ناخۆشو خەم بارە کە خۆشی تیا شک نابەی! ئەمە چ جۆر جیگایەکە من تئ ناگەم. لەوانەیە بڵێن دەرونی فەرهادە، بەڵام فەرقێک ناکات.باقی کتێبە کەش هەر وایە. نووسەر ئەوەندە چووەتە ناو نەمادو ئیستیعارە، کە هیچ هەستێک نابزوێنێت. ئەڵەی باسی کابرایێک لە کۆرەی مڕیخ ئەکات، من هەر ئەوندە هەستم بۆی ئەبزوێ.gave-up
Pashew78 reviews16 followersFollowFollowNovember 1, 2014جيا له پهیامهكهی، بزن و شوان و سهرهشوان و دڵشكان و جێمان له مێگهل و مهحروم بون له دهسهڵات به هۆی تهمهن بچوكی و تهواوی ووشهكانی تری، ژیانی منه نوسراوهتهوه بهدهستی كهسێكی تر، (منێك) به شانازی و تهواوی ههمهكانی لهناو ئهو ڕۆمانه ئهژی ـ