Jump to ratings and reviews
Rate this book

سه‌رچاوه‌ی ئاین

Rate this book

Unknown Binding

45 people are currently reading
532 people want to read

About the author


مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە پیاوە مەزن و بلیمەتانەی کوردە، کە نووسەر و زانایەکی گەورەی سەدەی بیستەمە و زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی زێدە بەنرخی ئایینی و وێژەیی و کۆمەڵایەتی بڵاو کردۆتەوە، ھەر ھەمووشیان دەچنە خانەی لێکۆڵینەوەی زانستی ھەمەلایەنی و خودایی و دونیاییەوە، کە بریتین لە تەفسیری قورئان بەشێوەیەکی ئێجگار فراوان و بەزمانی کوردی و عەرەبی، ھەروەھا ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین شاکاری شیعری مەزنی کلاسیکی کوردی، نموونەی مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی و چەند شاعیرێکی‌ دیکەش. ژیاننامە مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە بەھاری ساڵی ١٩٠١دا لە گوندی تەکیەی سەر بەشارۆچکەی خورماڵ‌ ھاتووەتە دنیاوە ‌و ناوی تەواویشی عەبدولکەریم محەمەد فەتاح‌ ە و سەرەتا خوێندنیشی بە قورئان و پەرتوکە ئایینییەکان دەستپێکردووە و ساڵی ١٩١٣ یش سەرەتاکانی نەح و سەرفی خوێندووە، لەسەرەتای ھەڵگیرسانی جەنگی یەکەمی جیھانیشدا لەمزگەوتی مەڵکەندی شاری سلێمانی نیشتەجێ بووەو دەستی بەخوێندنی پەرتووکی شەرحی جامی کردووە و دواتر چووەتە مزگەوتی مەلا محەمەد ئەمین بالیکەدەری و لە ساڵی ١٩٢٤ یشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی مۆڵەی مەلایەتی وەرگرتووە. کاروانی ژیانی مامۆستا عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی ١٩٦٠ لە مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا بەناونیشانی ” مودەریس” دامەزراوە، زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ‌ پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و “شێخ عوسمان و سەراجەدین”ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی ” نامی” دا بڵاوکردۆ‌تەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا. نموونەی ژمارەیەک لە پەرتووکە بەنرخەکانی مامۆستاش بەزمانی کوردی ئەمانەن: یادی مەردان لە دووبەرگدا، بنەماڵەی زانیاران، ژمارەیەک پەرتووک لە بارەی شەریعەت و ئیسلامەوە، کۆمەڵە شیعری فەقێ قادری ھەمەوەند، تەفسیری نامی حەوت بەرگ، مەکتوباتی کاک ئەحمەدی شێخ چوار بەرگ، عەقیدەی مەرزیەی مەولەوی، دیوانی نالی، دیوانی مەولەوی، دیوانی مەحوی و چەندین پەرتووکی دیکەشی‌ بەزمانی کوردی و عەرەبی و فارسی نووسیوە و بڵاوی کردۆتەوە. خەمڵاندن مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس، لەبەر ئەوەی لەسەر ئاستی عێراقیشدا بە زانایەکی گەورە ناسرابووە و خاوەنی‌ توانای‌ فتوای ئایینی بووە، بۆیە چەندین ساڵ‌ پۆستی سەرۆکایەتی “رابطة علما‌و العراق” ی بەدەستەوە گرتبوو، لەوەش گرنگتر لەم ساڵانەی دوایی ٣ ھەزار زانای ئایینی سوننی ڕێڕە و کە لە ھەموو پارێزگا‌کانی عێراق ھاتبوون و لە بەغدا کۆبوونەوە، بەبێ بەشداریکردن و ئاگاداری خۆی جەنابی مەلا عەبدولکەریمی مود‌ەریس بە سەرۆکی (الامانە العلیا للافتا‌و و التدریس و البحوپ و التصوف) ھەڵبژێردرا، بەڵام لەبەر ئەوەی باری تەندروستی نالەباربووە ئەو پۆستەی‌ ڕەتیکردبۆوە. و‌ڕای ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق – د‌ەستەی کورد – بووە ، ھەروەھا باو‌ەڕپێکراوی کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو. مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیداو لە کاژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٢٠٠٥/٠٥/٣٠ لە شاری بەغدا کۆچی داویی کرد.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
40 (54%)
4 stars
13 (17%)
3 stars
4 (5%)
2 stars
5 (6%)
1 star
11 (15%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
Profile Image for B. Surchi .
36 reviews2 followers
May 8, 2025
کتێبێکی دیار لە مێژووی کورد و ئیسلام، چاپێکی ڕەسەنی ساڵی ١٩٨٢م وەرگرت لەلایەن هاوڕێیەکی ئازیز بۆ یادی لەدایکبوونم وبووە دانەیەک لە دڵخوازترین کتێبەکانم.
Displaying 1 - 3 of 3 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.