Home
My Books
Browse ▾
Recommendations
Choice Awards
Genres
Giveaways
New Releases
Lists
Explore
News & Interviews
Loading...
Community ▾
Groups
Quotes
Ask the Author
People
Sign in
Join
Jump to ratings and reviews
Want to Read
Buy on Amazon
Rate this book
حاجی قادری کۆیی - بەرگی دووەم
مەسعوود محەمەد
5.00
1 rating
0 reviews
Want to Read
Buy on Amazon
Rate this book
لە بەرگی دوەمەوە...
... دەوجا عەبدوڕڕەحمان پاشایێک لە ساڵی 1796 دا سنوور بۆ کوردستانی قەڵەمڕەوی بابان دانێ لە کتێبی وەک» صحیح البخاری» دا کە وا لە دوای قورئانەوە دێ، دەبێ وەک سروشێکی مێژووی حیساب کەین کە هەوەڵ بانگ هێشتنەکانی نیشتمانپەروەری ئەورووپای لەرزاندۆتەوە لە بەر گوێچکەی کوردەواریدا. لەمەڕا بۆ لێکدانەوەیێکی ئاسایی تریش دەڕۆین و دەڵێین کە حوکمداریی بابان بگاتە پلەیێک لە فکری سیاسی و هەستی کۆمەڵایەتی و نیشتمانی، شوێنی خۆی و بەرژەوەندی بنەماڵە و حکوومەتەکەی لە جغزی کوردایەتیدا بناسێتەوە و کێڵگەی ڕوانی ڕەگی خۆی بدۆزێتەوە کە کوردستانە، چاوەڕوان دەکرێ لە قۆناغ و زەرفی وەهادا بوێژی مەڵبەندی بابانیش بگاتە پلەی بەکارهێنانی زمانی مادەرزادی خۆی لە هەڵبەستدا. نالی و کوردی و سالم بەشێکی شاعیرییەتیان دەگاتە بەشێکی حوکمڕانی عەبدوڕڕەحمان پاشا.
دیمەنەکە زۆر ئاشکرایە هەر دەیەوێ پەنجەی بۆ ڕاکێشی: پەیدابوونی فکری سیاسی و هەستی نەتەوایەتی لای میری بابان بوو بە فەجری هەڵبەستی کوردی لای بوێژەکانی بابان. هەڵکەوت بە نیسبەت بوێژەوە هەر هێندە هاندەر بوو کە هەڵبەستی کوردی دانێ، جارێ مابووی بۆ ئەوتۆی فکری سیاسی خەست لەو هەڵکەوتەدا بڕوێ. لەو دەمەدا «ژێرخان» بۆ بوێژ هەر بایی ئەوەی بە بەرەوە بوو کە بەکارهێنانی زمانی کوردی بۆ بکا بە «ژوورخان». چ شوبهە نیە لەوەدا کە پاشای بابان لە ئاسۆیێکی بڵندترەوە سەیری جیهانی دەکرد تا بوێژەکانی دەوری خۆی، پتریش لەوان، لە تێکڕایان، خەریکی کاری وەها بوو لە ژیانی ڕۆژانەیدا کە وا بە مەیدان و بە قۆناغ لەوانی پێشتر خاتەوە.
بێگومان ئەو بوێژانەش ماوەیێکی پان لە پێش تێکڕای میللەتەوە دەهاتن. دەتوانم بڵێم بوێژەکان وەک ئاوێنە بوون کە ڕووناکایی بداتەوە: لەو ڕووناکاییەی لێیانەوە دیار بوو تیشکە هەرە درەخشانەکەیان دەدایەوە کە زمانی کوردی بوو. بە نیسبەت «سالم» ـەوە ئێش و ئازاری زەرفی تایبەتی خۆی کە وا کوتومت زامی دەخستە گۆشتی لەشیەوە لە ئەنجامی تێکچوونی حوکمداری بابان خەریک بوو لەو زەرفەدا لێڵایی دمەو بەیانی کوردایەتی جێ بهێڵێ و بگاتە بریق و باقی دمەو ڕۆژهەڵات. وەرامەکەی بۆ نامەی نالی و هەندێ لە هەڵبەستەکانی تری کە دادوبڕۆ دەکا لە دەست زوڵمی تورکان و دەربەدەربوونی ئەمیرەکانی بابان لەرزوتای کوردایەتییان تێدایە.
حاجی قادر بەر لە سەفەری بۆ تورکیا تەنها لە لایەن کاتەوە هاوچەرخی بوێژەکانی بابان بوو، کەمێکی کەم لەوان درەنگتر. لە لایەن باری مادییەوە وەک ئەوان بۆی ڕێک نەکەوت دراوسێی دەرک بە دەرکی ئەمیرێکی کورد بێ تاکوو لە تازیەدا «تا فەلەک دەوری نەدا» دانێ و لە نمایشی سپادا «ئەم تاقمە مومتازە» هەڵبەستێ. وەک ئەوان دەرباری ئەمیرێکی کورد لێی نەبوو بە ئاوێنە دیمەنی پێشکەوتنی فکری سیاسی لە جیهاندا دووبارە بکاتەوە بۆی. یارمەتیدەری تاک و تەنها و کوتومتی حاجی قادر بۆ گەیشتن بە پلە سەرەتاییەکانی فکرەی نیشتمانپەروەری، شاری کۆیێ و فراژی بوونی کۆیێ بوە لە ڕۆشنبیری و ژیاردا، جگە لە زەکا و بلیمەتی خۆی کە شتێک نیە بخرێتە ڕیزی دەوروبەر و زەرفی مادییەوە و حیسابی ئەوانی بۆ بکەین....
Unknown Binding
First published January 1, 1974
Book details & editions
2 people want to read
About the author
مەسعوود محەمەد
15 books
11 followers
Follow
Follow
بیریاری هێژا مامۆستا مەسعوود محەمەد زادەی ساڵی 1919 ی کۆیەی باشووری کوردستانە و ڕۆژی 1 ی نیسانی ساڵی 2002 لە شاری هەولێر، دونیای جێ هێشت.
مامۆستا مرۆڤێکی حەقپەرستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپەروەر، لە بواری فیکر، مێژوو، زمان، ئەدەب و جڤاتناسیدا به کوردی و عارەبی بەرهەمی شاکاری هەیە. بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد هەم لە ڕووی ناوەڕۆک و هەم لە ڕووی ڕووخسارەوە سەنگ و پلەیان تایبەتە. سەرچاوەی فەرهەنگ و زانیارن. مامۆستا لە بەرهەمەکانیدا داکۆکی لە ئازادیی بیر دەکات، هزر و بۆچوونی باو دەکاتە بابەتی تۆژینەوە، ڕەخنە لە دیدی ماددی دەگرێ و داکۆکی لە مرۆڤ دەکات. بە بۆچوونی مەسعوود محەمەد مرۆڤ تاکە خالیقە. دین و ئایدیۆلۆژی دیاردەی جڤاکین
Ratings
&
Reviews
What do
you
think?
Rate this book
Write a Review
Friends
&
Following
Create a free account
to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
5.00
1 rating
0 reviews
5 stars
1 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Search review text
Filters
No one has reviewed this book yet.
Join the discussion
Add
a quote
Start
a discussion
Ask
a question
Can't find what you're looking for?
Get help and learn more about the design.
Help center