Jump to ratings and reviews
Rate this book

حاجی قادری کۆیی - بەرگی سێیەم

Rate this book
لە بەرگی سێیەمەوە...

... چارمان ناچارە، ئەی خوێنەری کورد، بۆ ڕوون کردنەوەی ڕابوردوی تاریکمان بست بە بستی (کات و جێگە- زمان و مکان) ی ئەو ڕابوردوە ناوکێڵ بکەینەوە و پێبەپێ لەو‌ ناوکێڵ کردنەدا قووڵتر بینەوە بەڵکوو لە ئەنجامی لێکدانەوەی ورد و قووڵەوە بتوانین لە خۆمان بگەین و دەماری بەسترانەوەی ئێستاکەمان بە ڕابوردوومانەوە لە ژێر تەبەق ئەندەر تەبەقی فەرامۆشیی و لە ناوچوون و سەرگوم بوون و لەناوبردن و داپۆشین و یاساغ کردنەوە دەرکێشینەوە بۆ بەر تیشکی زانین و هەست. تۆ ئەگەر لە خۆت و نیشتیمانەکەت و میللەتەکەت و ئێستاکەت و ڕابوردوەکەت و دواڕۆژەکەت بەسەهو نەچوبیت، وەک نوێژ و ڕۆژووی مرۆڤی دیندار لەسەر‌تە، ڕاپەڕیت و قوماشی (خاک و مێژو) ت بە نوکی خامە ئەنجن ئەنجن بکەیت و هەڵیوەشێنیتەوە و تەقەڵەکانی لەبەر یەکتر بەریت و بچیتە ناو ڕایەڵە و تانوپۆیەوە تا تێیان دەگەیت و وەک خۆراکی هەزمکراو دەیان کەیت بە بەشێکی بنجیی لە سەقافەتت. بەڕاستی و بێ وشەکاری و موبالەغە، مرۆڤ- کە تۆیت- هەستی ڕاست و تەواو بە بوونی خۆی ناکات ئەگەر نەزانێ چ جۆرە هەناوێک و منداڵدانێک زات و گیان و لەش و هۆش و هەست و نەستی گووراندوە. مرۆڤی لە خۆنەگەییشتوو و لە مێژوو بەسەهو چوو ڕە‌گ لە میللەت و مەفتەنی خۆی دانکوتێت و پێوەندی پێیانەوە ئەوە نابێ کە لە بەردەمی تیغی بڕندەی ڕۆژگاردا خۆی ڕاگرێت. مرۆڤی بێ ڕەگی پێوەندیی بە ڕابوردووی دێرینەی میللەتەکەیەوە دەبێتە مێوانی وەخت و سەعات، هەر تێی ڕاخوڕن وەک مێوانی ئوتێل نیشیمەنەکەی چۆڵ دەکات....

Unknown Binding

First published January 1, 1976

Loading...
Loading...

About the author

مەسعوود محەمەد

15 books13 followers
بیریاری هێژا مامۆستا مەسعوود محەمەد زادەی ساڵی 1919 ی کۆیەی باشووری کوردستانە و ڕۆژی 1 ی نیسانی ساڵی 2002 لە شاری هەولێر، دونیای جێ هێشت.

مامۆستا مرۆڤێکی حەقپەرستی، مرۆڤدۆستی کوردستانپەروەر، لە بواری فیکر، مێژوو، زمان، ئەدەب و جڤاتناسیدا به کوردی و عارەبی بەرهەمی شاکاری هەیە. بەرهەمەکانی مەسعوود محەمەد هەم لە ڕووی ناوەڕۆک و هەم لە ڕووی ڕووخسارەوە سەنگ و پلەیان تایبەتە. سەرچاوەی فەرهەنگ و زانیارن. مامۆستا لە بەرهەمەکانیدا داکۆکی لە ئازادیی بیر دەکات، هزر و بۆچوونی باو دەکاتە بابەتی تۆژینەوە، ڕەخنە لە دیدی ماددی دەگرێ و داکۆکی لە مرۆڤ دەکات. بە بۆچوونی مەسعوود محەمەد مرۆڤ تاکە خالیقە. دین و ئایدیۆلۆژی دیاردەی جڤاکین

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
1 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
No one has reviewed this book yet.