Abdullah Abubaker1 review2 followersFollowFollowReadAugust 23, 2015یه‌کێک له نه‌ریتی پاشاکان له رابردو و ئێستادا ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت کۆبونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ل وه‌زیرو داروده‌سته‌که‌یان یان که‌سانی به ئه‌زمونو داناوا زانای شار‌و ولاته‌که‌یان ساز بکه‌ن ئه‌وا له‌دوای هه‌مویان ده‌چنه هۆڵی کۆبونه‌وه‌که بۆئه‌وه‌ی کاتێک پاشا ده‌چێته ناو هۆلی کۆبونه‌وه‌که هه‌موان بۆ به‌گه‌وره‌زانین و ریزگرتن و شکۆداری له‌به‌ری هه‌لسن نه‌ک ئه‌م پێشتر ئاماده‌بێ و له‌به‌ر که‌سه‌به‌ته‌مه‌ن و نزیکه‌کانی ههلسێترۆژێکیان هارونه ره‌شید به مه‌به‌ستی کۆبوبه‌وه له‌گه‌ل که‌سانی ژیر‌و خاوه‌ن ئه‌زمون ده‌روات بۆ هۆلی کۆبونه‌وه هه‌روه‌کو نه‌ریتی هه‌میشه‌ی دوای هه‌موان به‌ڕێکه‌وت بۆ هۆلی کۆبونه‌وه‌که به‌ڵام شتێکی سه‌یر رویدا کاتێک خه‌لیفه هارون گه‌یشته هۆلی کۆبونه‌وه‌که پیش ئه‌وه‌ی دابنیشێت باڵوڵ هه‌ستاو چوه سه‌ر کورسیه‌که‌ی دیمه‌نه‌که زۆر سه‌رنج راکیش بوو خه‌لیفه هارون راوه‌ستاوه‌و باڵول له‌شوێنه‌که‌ی دا دانیشتوه !!ده‌ست به‌جێ پاسه‌وانه‌کابی باڵوڵ یان گرت و له‌به‌رده‌می خه‌لیفه و هه‌مو ئاماده‌بوان به قامچی‌و شه‌ق و بۆکز ده‌ستیان به لێدانی کرد ...باڵوڵ ده‌ستیکرده گریان و هاوار کردن و پارانه‌وه ... پاش ماوه‌یه‌ک له‌لێدان و سزادان خه‌لیفه هاروون فه‌رمانی به پاسه‌وانه‌کانی کرد که ده‌ست راگرن ....خه‌لیفه هارون به باڵوڵی وت: ئایا سزا‌و لێدان و قامچیه‌کان ئازاریان پێگه‌یاندیت؟باڵوڵی ژیر و دانا له وه‌لامدا وتی: نه‌خێر!! خه‌لیفه هاروون وتی: ئه‌گه‌ر ئازارت نه‌بو ئه‌و هاوار و گریان و شیوه‌نه‌ت له چی بوو؟باڵوڵی زانا وتی: له‌راستیدا بۆتۆ گریام بۆ حالی تۆ هاوارم ده‌کرد به‌زه‌یم به‌تۆدا ده‌هاته‌وه فرمێسکم بۆتۆ هه‌لده‌وه‌راند دلنیابه گریان و هاوار کردن و شیوه‌نه‌که‌م بۆ خۆم نه‌بو به‌ڵکو بۆتۆ بوو!!خه‌لیفه هاروون به‌سه‌رسوڕمانوه وتی: چۆن بۆ من گریایت له کاتێکدا قامچی و لێدانه‌کان به‌ر جه‌سته‌ی تۆ ده‌که‌وتن،هاوار و ناڵه‌و گریانیش هه‌ر له‌تۆوه ده‌رده‌چوو؟باڵۆڵی فه‌یله‌سوف وتی: من که‌متر له‌یه‌ک خوله‌ک له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه دانیشتم.له‌لایه‌ن پاسه‌وان و سه‌ربازه‌کانی تۆوه دووچاری ئه‌و هه‌موو قامچی و لێدان و ئازاره بوومه‌وه،به جۆرێک که هه‌رگیز له ژیانمدا ئازاری وام نه‌چه‌شتوه، خۆ ئه‌گه‌ر تۆ فه‌رمانت نه‌کردایه ده‌ست له لێدان و سزادانم هه‌ڵگرن،ئه‌وه ده‌ستیان هه‌ڵنه‌ده‌گرت!!باشه ئه‌گه‌ر من بۆ ته‌نها خوله‌کێک ئه‌مه سزاکه‌م بێت،ئه‌ی تۆ که چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه دانیشتوی، ده‌بێت لێدان و سزای تۆ چۆن بێت له‌لایه‌ن فرشته و پاسه‌وانه‌کانی دۆزه‌خه‌وه ؟ ئه‌و کاته‌ی له تۆ ده‌درێت که‌سیش ناڵێت ده‌ست هه‌ڵگرن و ئیتر به‌سیه‌تی!!له‌به‌ر ئه‌وه کاتێک بیرم له تۆ ده‌کرده‌وه بۆ تۆ ده‌ستم به هاوار و گریان کرد !!فه‌رمان درا که هه‌موو ئاماده‌بوان په‌ند و که‌ڵک له‌و هه‌لوێسته ناوازه و نادره‌کان و زانایی باڵۆڵی زانا وه‌رگرن، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی سه‌یر تر بو ئه‌وه بوو که باڵۆڵی دانا هه‌ر کارێکی ده‌کرد سه‌ره‌تا خه‌ڵک به کارێکی ساده و شێتانه‌یان ده‌زانی،به‌ڵام پاش لێکدانه‌وه‌ی ده‌رده‌که‌وت که هه‌موو هه‌ڵوێسته‌کانی لێوان لێ‌ون له په‌ند و ئامۆژگاری بۆ دنیا و دوا رۆژ !!
M .270 reviewsFollowFollowApril 1, 2023قصه های بهلول سرشار از زیبایی ، طنز ، ظرافت ، نکته و در نهایت یک کتاب فوق العاده که خوندنش رو به همه پیشنهاد می‌دم ، به نظرم همه می تونن از خوندن این کتاب لذت ببرن «قصه‌های بهلول» را از طاقچه دریافت کنیدhttps://taaghche.com/book/29199
ژی115 reviews11 followersFollowFollowJanuary 29, 2015 لەڕێگەی ئەم کتێبەوە کە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکانی باڵوڵی دانایە زیاتر ناسیم و پێی ئاشنابووم.
Saman Saman1 reviewFollowFollowWant to readMay 7, 2019ئەو كتابەم چۆن دەست بەوێت لە گۆگڵThis entire review has been hidden because of spoilers.