Rahell Omer41 reviews15 followersFollowFollowJune 22, 2015"بەڵێ ئەگەر ئەمڕۆ بڵێن: عەقڵ لەنێو موسڵمانان فڕی، راستە... گورج دەست هەڵبڕە و ئەگەر بڵێن: علم و زانین لەنێو کوردان فڕی، وایە...خێرا دەست هەڵینە، هیچ رامەوەستە، نە علم نە عەقڵ نە فکری تەنقید و محاکەمە لەناو موسڵمانان خصوصا کوردان نەمایە، فڕییە، ڕۆشتییە.."کێ هەست دەکات ئەمان قسەی پیاوێک بن بە مێزەر و جوبەی مەلایتییەوە لە گومەزی مزگەوتەکانەوە و لە بیستەکانی سەدەی رابوردوو رەخنە لە عەقڵی دۆگمایی و خورافیاتی نێو دین بگرێت؟ لە کوێش؟ لە شارۆچکەیەکی کاولەی وەک کۆیە لە وڵاتێکی داگیرکراو... کتێبەکە پشت بە ئاوەز و فیترەتی پاکی منداڵ دەبەستێت بۆ رەتکردنەوەی ئەو شتانەی کە تەنانەت عەقڵی منداڵێکیش قەبوولی نییە و بەناوی دین دەئاخنرێنە مێشکت. دەڵێ بە منداڵی دەیانوت "فڕی فڕی قەل فڕی" کەس دەستی بەرز نەدەکردەوە، کەچی گەورە بووین بەرەو دواوە رۆشتین، ئێستا دەڵێن "فڕی فڕی کەر فری، فڕی فڕی شێخ فڕی" هەمووشیان دەستیان بەرز دەکەنەوە! ئەویش پێیان دەڵێ "ئەی هاوار! بۆ خاتری خوا... ئاخر چۆن دەست هەڵبڕم؟ ئەو کەرە گوێ درێژە.. ئەو شێخە سەر زلەی ورگ پانی مل ئەستوورە چۆن دەفڕێ؟"