هەربزژی بۆ نووسەرێکی بە سەلیقەی وەک کۆچەر خان ، توانی لە کتێبێکی ١٤٠ لاپەڕەییدا هەستی داییک بوون بگەیەنێت بە هەموو ڕەگەزێک ، من سەرەتا ئەم کتێبەم خوێندەوە لە چەند شوێنێکا زۆر موتەئەسیر بووم پێی ، بەڕاستی کارێکی نایابە ، بەڵام بەلای منەوە شایەنی ٣ ئەستێرەیە چونکە لە هەنێ بابەتی فەلسەفیدا بێ لێکۆڵینەوە و ووتووێژ کردنی زیاتر باس کراوە و زۆر تێڕوانینێکی ساردو سڕی بۆ مەسەلەی گەورە تیایە .. دووبارە زۆر زۆر کاریەگری هەبوو لەسەر من چونکە ڕوانگەی دایکایەتی بۆ دەرخستم ، بەڵام بە پێویستم نەئەزانی باسی هەنێ شتی تیا بکرێ.
دڵنیام بە تاسەوە چاوەرێی کتێبێکی تری کۆچەر خان ئەکەم
:)