Ahmed Khattab36 reviews3 followersFollowFollowJuly 9, 2024ئەم کتێبە، هیچ مانادارنیە، تەنها کۆمەڵێک بۆڵە-بۆڵی نەبڕاوە لە سەرەتا تا کۆتایی. ئەم کەسەی کە ڕۆمانەکە دەگێڕتەوە هیچ گۆڕانکاریەکی تێدا بەدی ناکرێت. تەنها ئازاییە بۆ نووزانەوە و پیسکردنی ئافرەت بە ناوی عەشق. تێناگەم بۆچی نووسەرەکانمان عەشق بچووک دەکەنەوە و تەنها لە ڕەهەندی سێکس و جوانی باسی دەکەن.
Jad Melerash3 reviewsFollowFollowMay 22, 2025“-من بڕوام وایە کەم و زۆر، لێرە و لەوێندەرێ، کەسانی وەک من هەن خەونی ئەوەیان هەیە دنیا چاک بکەن، هەموو دنیا، بەڵام دواتر تێدەگەن کە ناتوانن. بیر لەوە دەکەنەوە کە وڵاتەکەی خۆیان و خەڵکەکە لە مەینەتی ڕزگار بکەن. ساڵان تێدەپەڕن و دەزانن زەحمەتە. ئەوسا لە خەمی شارەکەی خۆیاندا دەبن، هەر ناکرێت و ئەستەمە. ڕەنگە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، خەون بە چاککردنی گەڕەکەکەی خۆیانەوە ببینن، ئەمەش مەحاڵە. خەونەکە دەپووکێتەوە و دێتە سەر ئەوەی کە بە تەنها بتوانن خانەوادەکەی خۆیان لەسەر مێزی بەختەوەری کۆ بکەنەوە. عەجاییب… دەبینن ئەوەشیان هەر نەشیاوە! لە ئاکام و دواقۆناغی نائومێدیدا، دەگەنە ئەوەی فریای خۆیان بکەون، هیچ نەبێت خەریکی خۆی بێت و فریای ڕزگارکردنی رۆحی خۆی بکەوێت و خۆی لە گەندوگوو، زبڵی زەمانە پاک بکاتەوە، ئەوەش ئاسان نییە؛ هەندێک فریا ناکەون.-بەو هەقایەتە ڕەشەی تۆ بێت خۆت هەنووکە لە کام قۆناغ و پێچی ئەو سەفەرەدایت؟-دوا قۆناغ؛ خەریکی خۆمم، حەز دەکەم ببم بە ئینسان گەر بۆم بکرێت.-بۆچی، گومانت هەیە لەوەی ئینسان بیت؟-هەڵبەتە… زۆریش… قوڕسترین تێکۆشانێک گەر هەبێت، تێکۆشان و جەنگی مرۆڤە لەگەڵ خودی خۆیدا. کەم کەس لە دنیادا حەوسەلەی ئەوتێکۆشان و ڕەنجەی هەیە. من خۆم گومانم لەخۆم هەیە ئینسان بم. ئاخر تاوەکوو خۆت نەبیت بە ئینسان، چۆن دەتوانیت بانگەشەی ئینسانی بوونی ئەوانی دیکە بکەیت؟ من تەنها و بەس شەڕەفی ئەوەم هەیە لەو هەوڵەدام و نەوەستاوم. بیرت نەچێت پەیامەکەی تۆش ئاشتی و خۆشەویستی تێدا بوو، کەچی بە ناوی تۆشەوە ڕووباری خوێن ڕژاوە و تا هەنووکەش ئەو لافاوی خوێنە نەوەستاوە. گەر لە ڕۆحی پەیامی تۆ و پەیامبەرێکی دیکە ئاشتی سەر دەفتەری هەموو پەیامەکان بێت، داخەکەم مرۆڤ پێچەوانەکەی سەلماندووە کە مێژوویەکی بە خوێن سووربووی ڕەسم کردووە .”
kawin17 reviews4 followersFollowFollowJanuary 28, 2025ئەگەر خۆشیتان لە کۆمەڵێک دیالۆگی جالب کە بە وەسواس و تێ فکرین نووسراوە دێ، دەقەیەکیش ڕامەوەستن. بچوون بیکڕن و بیخوێننەوە. نیوە زۆرتری کتێبەکە یێک بەسەرهاتە کە دەکێشرێتەوە. من خۆشم لە ڕۆمانی وا نایا بەڵام ئەوەیان تایبەت بوو.دۆڕان له عیشقدا، لەوەدا وێرانکەرە که خۆت لە هەموو کەس بە کەمتر دەبینیت، بەتایبەتی که هێشا لە تافی لاویدایت. گەر پیاوێک له چاوی هەموو پیاوەکانی شارەکەی خۆی جوامێر و چەلەنگ و جوان بێت، هیچ مانایەکی نامێنێت ئەو کاتەی له چاوی ژنێک دەکەوێت و ناشیرین دەبێت. ڕەنگه پیاو پێویستی به هەموو تەمەن بێت تا لە دۆڕان و شکستی عیشق قوتاری دەبێت... کوشندەیە عیسای برام... کوشندەیە... بڵێم چی... ڕەنگە هەموو پیاوەکانیش وەک من شەیدا و بەستەزمان نەبن. لەوانەیە من بۆخۆم گیاندارێکی عەنتیکە و دەگمەن بم لە ناو ئەم دارستانەدا.This entire review has been hidden because of spoilers.
Azraa1 reviewFollowFollowJuly 29, 2019Wanna read itThis entire review has been hidden because of spoilers.