What do you think?


Ratings & Reviews
Friends & Following
Create a free account to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
Displaying 1 - 5 of 5 reviews
February 3, 2025
It was absolutwly a masterpiece even for my level of Kurdish ! (Don't trust me tho i might be a little biased because mamosta qan3 loves him so much and i love anyone mamosta qan3 loves )
July 27, 2025
تۆ نەبینن، نووری ئەم چاوانە بۆچ!
بۆ نیساری تۆ نەبێ، ئەم جانە بۆچ!
جیلوەی ئەو حوسنە نییە گەر کاریگەر
بۆ جەمادیش، ئاینە حەیرانە بۆچ!
دڵ لە سینەم هیجرەتی کرد و وتی:
بوونە عومرێ، فەرشی ئاتەشخانە بۆچ!
چۆڵی دی سینەم لە دڵ، بۆ سووتنی
ئەمری دا، شێری نەبێ ئەم لانە بۆچ!
خوێنی جەرگ و کونجی عوزلەت بەسمە بەش
بەرمنەت بوونی مەی و مەیخانە بۆچ!
سائیلی ئەو بەردەمەم، وتم و وتی:
تۆ گەدای، ئەم نەخوەتی شاهانە بۆچ!
هەر بە تیری غەمزە کوشتن، نەک بە شیر
حەیفە، خوونالوودە ئەو دامانە، بۆچ!
زاهید ئەو زوڵفەی لەسەر ڕوو دی، وتی:
کوفری وا ڕووپۆشی ئەم ئیمانە بۆچ!
هەر بە حەسرەت، نەک بە زەربەت، کوشتمی
دا نەڵێن ئەم قەتڵی بێتاوانە بۆچ!
تاقە خانێکە لەسەر ڕێی ئاخیرەت
زادی ڕێ هەڵناگری ئەم خانە بۆچ
«مەحویا» بازێکی تۆ، قودساشیان
بوونە بوومی شوومی ئەم وێرانە بۆچ!
مەحوی
بۆ نیساری تۆ نەبێ، ئەم جانە بۆچ!
جیلوەی ئەو حوسنە نییە گەر کاریگەر
بۆ جەمادیش، ئاینە حەیرانە بۆچ!
دڵ لە سینەم هیجرەتی کرد و وتی:
بوونە عومرێ، فەرشی ئاتەشخانە بۆچ!
چۆڵی دی سینەم لە دڵ، بۆ سووتنی
ئەمری دا، شێری نەبێ ئەم لانە بۆچ!
خوێنی جەرگ و کونجی عوزلەت بەسمە بەش
بەرمنەت بوونی مەی و مەیخانە بۆچ!
سائیلی ئەو بەردەمەم، وتم و وتی:
تۆ گەدای، ئەم نەخوەتی شاهانە بۆچ!
هەر بە تیری غەمزە کوشتن، نەک بە شیر
حەیفە، خوونالوودە ئەو دامانە، بۆچ!
زاهید ئەو زوڵفەی لەسەر ڕوو دی، وتی:
کوفری وا ڕووپۆشی ئەم ئیمانە بۆچ!
هەر بە حەسرەت، نەک بە زەربەت، کوشتمی
دا نەڵێن ئەم قەتڵی بێتاوانە بۆچ!
تاقە خانێکە لەسەر ڕێی ئاخیرەت
زادی ڕێ هەڵناگری ئەم خانە بۆچ
«مەحویا» بازێکی تۆ، قودساشیان
بوونە بوومی شوومی ئەم وێرانە بۆچ!
مەحوی
September 11, 2023
تاکە کتێبە زیاد لە دوو جار خوێندبمەوە
October 18, 2025
بێ چوونە عەدەم، پەی بە سوراخی دەمی نابەی/فائیز ببە بەو گەوهەرە، لەم بەحرە بە ڕۆچوون
Displaying 1 - 5 of 5 reviews





