Jump to ratings and reviews
Rate this book

منداڵباز

Rate this book
منداڵباز: شەڕی نێوان منداڵ و گەورەکان!
پێشیار بۆ هەر دایک و باوکێک، خاڵێک، مامێک، برا گەورەیەک، یا هەر مرۆڤێکی کامڵ کە منداڵێکی خۆشدەوێ، بەر لەوەی ناچار بە هەڵواسینی لاشەی خۆی وەکو گوناهێکی کۆن، وەک شەرمەزاریەکی گەورە؛ بێت، ئەو کتێبە بخوێنێتەوە..

118 pages, ebook

First published June 1, 2003

3 people are currently reading
77 people want to read

About the author

Farhad Pirbal

21 books154 followers
Farhad Pirbal (Sorani Kurdish: فەرھاد پیرباڵ‎; born 1961)[2] is a Kurdish writer, philosopher, singer, poet, painter and critic. He was born in the city of Erbil (Hawler) in Southern Kurdistan. He studied Kurdish language and literature in the University of Salahadin in Hewlêr. In 1986, he left Kurdistan to France.[3] He continued his studies in University of Sorbonne in the field of Kurdish literature. After going back to Southern Kurdistan, in 1994, he established the Sharafkhan Badlisi cultural center.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
11 (29%)
4 stars
17 (45%)
3 stars
4 (10%)
2 stars
4 (10%)
1 star
1 (2%)
Displaying 1 - 8 of 8 reviews
Profile Image for Mohamed .
18 reviews16 followers
May 5, 2020
وەک بڵێی لە ناخی هەموومان مناڵێک هەیە و هاواری ئەوە ئەکات نەی شێوێنین. شتێک هەیە لە هەمووماندا سەر بە منداڵییە ئەدرەوشێتەوە. یوستاین گاردەر لە جیهانی سۆفیا وا باسی منداڵیی ئەکات ڕۆح و تاسەیەکی بیرکردنەوە و سەرسووڕمانی تیابێت و ئێمە بە گەورەبوون لەناوی بەرین، وە چۆن بڵێی فەلسەفە لەو واقوڕومانەی منداڵییەوە دەستپێدەکات و ئێمە بەگەرورەبوون دای ئەمرکێنینەوە. ڕاستییەکەی ئەنتوان دو سێنتئێکسێسپوری لە "شازەدە بچۆکۆلەکەدا" هەر ئەو بانگردنی منداڵییەیە هەموومانی لێ ئاگادار ئەکاتەوە. منداڵەکان هێشتە نەزانینێکی جەوهەرییان تێدایە سەر بە گەمە پیسەکانی گەورەکان نییە. گەورەکان ئەکرێ بەرچاویان تەڵخ بێت و ئەو بۆگەنییە نەبینن کە تیایدان. "هەموو کەسێکی گەورە جارێک لە جارەکان منداڵ بووە، بەڵام کەمێکیان بیریان ماوە." بیرهێنانەوەی منداڵی بیرهێنانەوەی هێزێکی پەی بۆ نەبراوە. ڕاستییەکەی دەرهێنەری فەڕەنسی ژان ڤیگۆ بەهەوانتە نییە لە فیلمی "سفر لە سلووکدا" شۆڕش بە قووتابییە منداڵەکان دەکات و ئاڵایی ئانارشیزم و هەڵگەڕانەوە لە سیستەمی چەوسێنەر هەڵدەکات. زیندووکردنەوەی ڕۆحی منداڵیی ئەکرێ هێزێک بێت دوور لە گەرد و پیسی گەورەکان. فەرهاد پیرباڵ بەهەمان شێوە نەشیدەکانی شۆڕش لە قورگی منداڵانەوە بەیانی ئەکات "بژی منداڵ، بمرێ منداڵباز" لەزمانی حاکم بێوارەوە دەڵێت "تەنانەت قانوون و پەروەردە و زانکۆ و هیچ کەسێك و هیچ شتێک ناتوانێ منداڵ لەدەستی پیسی گەورەکانی ئێمە ڕزگار بکات." دۆخی تراجیدیی منداڵی ئێمە لەم کۆمەڵگە دەنگبڕەی منداڵدا وای لێهاتووە منداڵ وای لێ بێت "تەنیا بەگەورەبوونی خۆی خۆی ڕزگار بکات" بەڵام داخەکەم "کاتێک گەورە دەبێت بەچی دەچێ هاتۆتە ڕیزی فسق و فەساد و خراپەکارانەوە." فەرهاد دواجار پێمان ئەڵێ "ئێمەی گەورە هەموومان پێویستە بتوانین مناڵی خۆمان ڕزگار بکەین" لەڕاستیدا بەتەنیا ئەوەیە هیواکە، ئەوەی منداڵییەک لەناخی هەمووماندا مابێت و ئێمە بتوانین ڕزگاری بکەین. منداڵانیش خۆیان هەربەوەی پەلکێش نەکرێن بۆ دنیا پیسەکەی خۆمان، خۆیان عاملی ئازادی و بیری پاکن.
Profile Image for Khallat Ali.
54 reviews4 followers
February 4, 2024
منداڵباز هەڵگری ڕەهەندی سایکۆلۆژیی هەستیارە؛ باوککوژی و ململانێی نەوەکان.
شەڕی منداڵەکان لێرەدا لەگەڵ هەموو گەورەکانە (تەنانەت باوکەکانی خۆشیان بکوژن) کە نایانپارێزن لە منداڵبازان و کاریان پێدەکەن. دواجاریش لە شوێنێکی هەستیاری چیرۆکەکەدا باوکێک خۆی بە پەتێکەوە هەڵدەواسێت و کۆی ململانێکە بەسەر کوڕەکەیەوە جێدەهێڵێت. (گێڕانەوەی چیرۆکی ئۆدیب لە کۆنسێپتێکی تردا).
گێڕانەوە لەو ڕۆمانەدا زۆر جوانە، هێندە هەولێرییانەیە چێژ بە هەموو هەولێرناسێک دەدات. گرفتێکی ڕوواڵەتیی هەیە کە تووشی بڕێک زەحمەتیی کردم، ئەویش تەکنیکی ڕۆمانەکە بوو کە شتێکی ئێجگار بێ مانا و تایبەتمەندی بوو، بەڵام خۆشبەختانە هەر لە چەند بەرهەمێک بەر ئەو تەکنیکە دەکەوین و درێژە ناکێشێ و کاریگەرییش ناخاتە سەر بەرهەمەکانی دوای خۆی.
Profile Image for Hana Abdul.
22 reviews5 followers
December 27, 2024
فەرهاد پیرباڵ لەم کتێبەدا لە نێوانی نزیکی ٢٠٠ پەڕەدا توانی گەورەترین پەیام بگەیەنێت کە بابەتێکی بڤەی وڵاتە بۆ زۆر نووسەری تر ئەم بوێرییە ئەستەم دەستەکەوێ ، منداڵباز باس لە گێڕانەوەی بابەتی منداڵبازییە و چەن خێزانێکی توشبوو بەم دەردە و رەنگدانەوەی لەسەر سایکۆلۆژی منداڵ و خێزانە کە زۆرێک رەنگە ئاشنا نەبن بە بڵاوی ئەم دەردە.

فەرهاد پیرباڵ بەتەواوی رووناکی خستۆتە سەر چینی منداڵ بۆ بەرپاکردنی شۆڕش و بنیادنانی بەرد و بناغەی گۆڕانکاری و پێشگەری، منداڵ تێکەڵی دنیای فەساد و چەپەڵی و خراپەکاری نەکرێت و خۆی توانای هەبێت کە رەش و سپی لێکجیا بکاتەوە ئەمەش تەنیا بە گەورەبوونی ئەم توانایەی هەیە.

کارکردنی فەرهاد لەسەر منداڵ رۆمانی (١٩٨٤ ی جۆرج ئوروێل)ی بیرخستمەوە کە تێیدا نووسەر بەهەمان شێوە منداڵی کردبوو بە کرۆکی بەڕێوەبردنی دەسەڵات بەمێشک شوشتنەوە ..
Profile Image for nirvana.
132 reviews6 followers
Read
June 25, 2025
یاخوا کۆتا خەونی یاسین بێتە دی.
Profile Image for Toros Yesja.
158 reviews20 followers
August 1, 2025
ڕۆمانێکی زۆر پەرش بوو، تایبەتمەندییەکم لێی بەدی نەکرد کە نووسەر خراپتر لە ڕۆمانی دیکە نەیکردبێت. نووسەر نەیتوانیوە لە چوارچێوەی بەرتەسکی دیداکتیسم خۆی ڕزگار بکات و کارەکەی بگەیەنێتە ئاستێکی هونەری، تەنانەت ئەو شڕە دیداکتیسمەشی کە لە ڕۆمانەکەدا بەدی دەکرێت هەم نەگەیێندراوەتە شوێنی مەبەست، هەمیش هەمووی ئەوەندە گوتراوە وا خەریکە دەبێتە فۆلکلۆر و قسەی پیرەژنان (هەرچەندە ڕۆمانەکەش نوێ نییە): بەعس خراپە، تاکی عێڕاقیش لە بەعس باشتر نییە، هتد
بابەتی ڕۆمانەکە بابەتێکی نوێیە کە ئەفەندیانی کورد لەسەری بنوسن، بەڵام بەداخەوە پێدەچێت نووسەر ویستی ئەوە بووبێت دیاردەکە بە بەعس و زوڵم و ئیسلامەوە گرێبدات، کە ئەوەش ڕوانگە ئۆرثۆدۆکسەکەیە و هیچی نوێمان پێناڵێت.
هیوادارم شتێک هەبێت من لێی تێنەگەیشتبم چونکە چاوەڕێی زیاترم لە فەرهاد پیرباڵ دەکرد.
Profile Image for Mohammed Sardar.
3 reviews
May 28, 2023
یەکێک لە ڕۆمانە کوردییە باشەکان، بوێری فەرهاد نەبێت ئەوا کەم نووسەرمان هەیە پەنجە بۆ ئەم تابووانە ببەن لە کۆمەڵگای ئێمە. کۆی ئەم بەرهەمە لە سیناریۆیەکی حازریش دەچێت کە دەکرێت سینەماکارانی کورد بیکەنە فیلمێک، بەڵام ڕوون نییە کە ئەوانیش هەمان ئازایەتی و دلێری فەرهادیان هەیە یان نا.
Profile Image for Akam Rahman.
7 reviews
March 19, 2025
یەکەم بەرهەمی دکتۆر کە بە خزمەتی گەشتم ، بەڕاستی نایابە و شایەنی چرکە بە چرکەی کاتەکەتە ، ئەم چیڕۆکە پەیامی زۆر لەخۆ دەگرێ دەربارەی ئەو نەهامەتیانەی کە تا ئێستاش کۆمەڵگای کوردی بە دەستیانەوە دەناڵێ.

کۆتایی چیڕۆکەکە ...
1 review
Currently reading
December 2, 2019
hello
This entire review has been hidden because of spoilers.
Displaying 1 - 8 of 8 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.