What do you think?
Rate this book


135 pages, ebook
Published January 1, 2015
سەرەتای ڕۆمانەکە بێ سەر و بەریەکی پێوە دیارە، کە خوێنەر هەندێکجار دڵنیا نیە گێڕانەوەکە لە چاوی کام پاڵەوانەی چیرۆکەکەیە. هەڵبژاردنی ناوی کارەکتەرەکانی ناو چیرۆکەکەش کەمێک نامۆ و ناسروشتی بوون؛ زەقیی ناوەکان هەندێکجار ئەشێ سەرنجی خوێنەر بە لادا بەرێت، ئەکرا باشتر بووایە. پاشانیش لە نزیکی کۆتاییەکەی، لێکدابڕانێک هەیە لە چیرۆکەکەدا. گریمان ئەگەر ئەوەش پشتگوێ بخرێت، نووسەر خوێنەر ئامادە ئەکات بۆ کۆتایی ڕووداوی ناو چیرۆکەکە، کە بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێین، بەڵام بە چەند ڕستەیەک کۆتایی پێیەت. ئەکرێت ئەمە ئاسایی بێت بۆ چیرۆکێکی تر، بەڵام پێموایە بۆ ئەمەیان ئەبوو کۆتاییەکەی لە ئاست چاوەڕوانیی ئامادەبوونەکەی خوێنەر بووایە.