Jump to ratings and reviews
Rate this book

گوڵی ڕەش

Rate this book

274 pages, Unknown Binding

8 people are currently reading
90 people want to read

About the author

Sherzad Hassan

15 books85 followers
شوێنی له‌ دایک بوون: هه‌ولێر گه‌ره‌کی خانه‌قا. ساڵی له‌ دایک بوون: دیار نییه‌ چونکه‌ دایک و باوکی ناکۆک بوون له‌سه‌ر ساڵی له‌ دایک بوونی، هه‌موو جار ده‌بووه‌ شه‌ڕیان له‌ سه‌ر به‌رواری له‌ دایک بوون، یه‌کیکیان ده‌یوت که‌ (شێرۆ) له‌ دایک بوو‌ جووله‌که‌ له‌ هه‌ولێر ڕۆشتبوو، ئه‌وی دیکه‌یان به‌رپه‌رچی ده‌دایه‌وه‌ ده‌یووت نه‌خێر جوله‌که‌کان نه‌ڕۆشتبوون، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ ساڵی له‌دایک بوون ده‌کرێت 1951 بێت یان 1952. له‌شاری ڕه‌واندز چوار ساڵی قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌ قوتابخانه‌ی پاشای گه‌وره‌ خوێندووه‌، پاشان پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی چوونه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر له‌ قوتابخانه‌ی (ئیبن خه‌له‌کان) بووه‌، تا قۆناغی به‌ر له‌ زانکۆ خوێندنی له‌ هه‌ولێر ته‌واو کردووه‌. پله‌ی زانستی: به‌کالۆریس له‌ زمان و ئه‌ده‌بی ئینگلیزی/ زانکۆی به‌غداد ساڵی 1974-1975 . له‌ ئابی 1977 له‌ ئاماده‌یی پیشه‌سازی کاره‌با و ئه‌لکترۆنی سلێمانی دامه‌زراوه‌، پاشان له‌ کۆتایی ساڵی 1978 گواسترایه‌وه‌ بۆ ئاماده‌یی بازرگانی سلێمانی تێکه‌ڵ. 1. له‌ ساڵی 1994 ه‌ وه‌ تا حوزه‌یرانی 1997 له‌ ڕێکخراوی نا ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌ به‌ریتانیا که‌ ناوی MGA بوو کاری کرد له‌ به‌شی په‌روه‌رده‌ و ڕاگه‌یاندن بۆ ماوه‌ی 2 ساڵیش سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ئاوات وهێڤی بوو که‌ ڕێکخراوه‌که‌ ده‌ریده‌کرت بۆ منداڵان و قوتابیان، ئامانجی ئاگادار کردنه‌وه‌ بوو له‌ به‌رامبه‌ر ترس و هه‌ڕه‌شه‌کانی ( مین- لوغم). 2. له‌ هاوینی 1997 به‌ بانگهێشتێکی ئه‌ده‌بی چووه‌ وڵاتی فنله‌نداو له‌ حوزه‌یرانی هه‌مان ساڵدا له‌ کۆنفرانسێکی جیهانید له‌ به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا موحازه‌ره‌یه‌کی ئه‌ده‌بی پێشکه‌ش کرد له‌سه‌ر ( زمان و که‌سێتی نووسه‌ر). بۆ ده‌ مانگ وه‌ک په‌نابه‌ر له‌ شاری (تامپێری) ژیا و پاشان چیرۆکی په‌نابه‌رییه‌که‌ی به‌تاڵ کرده‌وه‌ و له‌ به‌هاری 1998 گه‌ڕایه‌وه‌ کوردستان. داوه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌که‌ له‌ لایه‌ن (یانه‌ی قه‌ڵه‌می جیهانی) ییه‌وه‌ (Pen Clup) به‌ ڕێوه‌ چوو.. 3. له‌ حوزه‌یرانی 1998 ه‌ وه‌ له‌ ڕێکخراوی (UNESCO) تا هاتنی ئه‌مریکا له‌ ساڵی 2003 . کاری سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندی به‌ هاوکاری نێوان ڕێکخراوه‌که‌ له‌ گه‌ڵ ده‌زگای په‌روه‌رده‌ی کوردستان و قۆناغی خوێندنی باڵاوه‌ هه‌بوو، ئه‌ندامی کارای پرۆگرامه‌کان بوو 4. له‌ هاوینی ساڵی 2003 تا هاوینی 2007 وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاری پسپۆڕی کاری کرد. 5. له‌ مانگی ئه‌یلوولی 2007 تا هه‌نووکه‌ ته‌کلیف کراوه‌ به‌ ڕاپه‌ڕاندنی کاروباری ڕاگه‌یاندن و به‌ و به‌ دوادا چوونی کێشه‌و گرفته‌کانی په‌روه‌رده‌ له‌ پارێزگای سلێمانی.. 6. وه‌ک چاپکردنی کتێب، خاوه‌نی چوار کۆمه‌ڵه‌ چیرۆک به‌ ناوی ( ته‌نیایی، گوڵی ڕه‌ش، گه‌ڕه‌کی داهۆڵه‌کان، پیره‌ په‌پووله‌کانی ئێواران) و دوو ڕۆمان و سێ نۆڤلێت ( پێده‌شتی کارمامزه‌ کوأراوه‌کان، ته‌می سه‌ر خسند، حه‌سار و سه‌گه‌کانی باوکم، خه‌ونی جاڵجاڵۆکه‌کان، ژنێکی منگن) و پتر له‌ بیست کتێبی وه‌رگێڕان له‌بواری شیعر، چیرۆک، ڕۆمان، شانۆگه‌ری، ده‌روونناسی، هونه‌ر، ڕاگه‌یاندن، کۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ت هه‌یه‌ که‌ له‌ ئینگلیزیه‌وه‌ کراوون به‌ کوردی. 7. به‌شداری ڤیستیڤاڵی هاوینه‌ی ئه‌ده‌بی (ئه‌دنبره‌ - Bookcase ) بوو له‌ هاوینی 2007 له‌ سکۆتله‌ندا. 8. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌له‌ بیست ساڵی رابردوودا له‌ بواری به‌رگری کردن له‌ مافی منداڵان و ژنان و په‌روه‌رده‌ و پاراستنی ژینگه‌ له‌ کۆڕو کۆبوونه‌وه‌ی زۆر به‌شدار بووه‌ له‌ ته‌ک نووسین له‌و بوارانه‌دا. سه‌رباری به‌شداریکردن له‌ کۆرس و سیمیناری په‌روه‌رده‌یی له‌ عه‌ممان، به‌ریتانیا و چین.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
24 (52%)
4 stars
8 (17%)
3 stars
9 (19%)
2 stars
3 (6%)
1 star
2 (4%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
Profile Image for kamran ghafouri.
1 review1 follower
June 19, 2018
نازانم تا چ ڕادە من بتوانم سەباڕەت بە کارەکانی شێرزاد حەسەن بدوێم بەڵام گوڵی ڕەش یەکێک لەو بەرهەمە بە نرخانەی ئەزموونی چیرۆک و کورتە چیرۆکی کوردیە کە بریتیە لە 6کورتە چیرۆک بە ناوی گۆلی ڕەش، گوناهی سپی، میم، من و قالە و سەگەکەی پاڤڵۆڤ،ڕەنگاڵە و زەلکاو کە شێرزاد حە سەن لە هەموویاندا زۆۆۆر بە جوانی تەواو تەجڕۆبە کانی خۆی کە دەروونی بوون بۆ خۆی و زۆر ئاسایین بۆ ئەو هێناویەتی کردوویەتی بە چیرۆکێکی زۆۆر مەحشەر لە چیرۆکی من و قالە و سەگەکەی پاڤڵۆڤ شێرزاد حەسەن دێت هاوکات دووئیدۆلۆژی دۆنیای دەرون ناسی بۆ ئیمە دەخاتە مەیدان بۆ کێبەرکی و مۆسابیقە بەڵام لە قاڵبی چیرۆک و بەو زمانە شیرینە و بەو گەڵاڵە وا خۆی دایدەڕێژێت بە ڕای من گوڵی ڕەش یەکێک لەو کۆمڵە چیرۆکانەیە کە پێویستە هەر کوردێک بیخوێنێت تا بەڵێن بەڵێ ئێمەش چیرۆکنووسی ئاوا گەورەمان هەیە هیوادارم نموونەیان زۆرتر بێت
Profile Image for Minā.
311 reviews1 follower
August 4, 2025
3.5 Stars.
A powerful take on identity, pain, and hope with a unique cultural insight.
Profile Image for Azheen Bajalan.
301 reviews72 followers
April 23, 2017
" خۆزگە خولی سەعات و کات و زەمانە دەگەڕایەوه دوا .. بۆ گەورە بووین ؟ گەورە بووین تا بترسین ، تا پڕ شەرم و شکان بین ! خۆزگە قەت گەورە نەدەبووم "
Displaying 1 - 3 of 3 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.