Jump to ratings and reviews
Rate this book

فڕی فڕی قەل فڕی

Rate this book

72 pages, Paperback

Loading...
Loading...

About the author

مەلای گەورە

2 books11 followers
کوڕی حاجی مەلا عەوڵای جەلی زادەیە، ساڵی ١٨٧٦ لە شاری کۆیە لەدایکبووە. مەلا محەممەد خاوەنی فیکرێکی ڕوون و ڕۆشنبیریێکی تەواو بووە، دەتوانرێت بە پێشڕەوی ڕۆشنبیریی دابنرێت لەنێو مەلایانی کورددا، لە ژیانیدا کۆمەڵێک کاری کردووە، لەوانە: وانە وتنەوە بە فەقێیان و قازییەتی و کاری میری، تا ئەندامەتیی ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێڕاق. لە ساڵی ١٩٢٨ بە تەواوی دەستبەرداری ھەموو کاروبارێکی میری بوو. ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ وانە وتنەوە و نووسینی کتێب و ڕووناککردنەوەی بیروباوەڕی خەڵک. یەکێک لەو بابەتانەی کە مەلای گەورە زۆر ئاوڕی لێداوەتەوە بابەتی سەربەستیی ئافرەت و خوێندنیان بووە. یەکێک لەو ھەنگاوە گرنگانەی لەم بوارە نای، ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٢٦ کچی خۆی ناردە مەکتەب. پێشی وابوو کە دەبێت کچان لە گەڵ کوڕاندا لە مەکتەب لەسەر یەک کورسی دابنیشن و ئەوانیش وەکوو کوڕان خوێندەواربن و فێری زانست ببن. مەلای گەورە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ لە کۆیە کۆچی دوایی کرد.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
4 (44%)
4 stars
1 (11%)
3 stars
3 (33%)
2 stars
0 (0%)
1 star
1 (11%)
Displaying 1 - 4 of 4 reviews
Profile Image for Agir(آگِر).
437 reviews793 followers
February 16, 2019
Albert Einstein: Two things are infinite: the universe and human stupidity; and I'm not sure about the universe
description
description
description

گه‌وره‌یه‌ک: فرۆکه‌ی ئینگلیزی هاته سه‌ر شاری کوێه. بۆمبای هات له‌به‌ر قشله‌ی، ته‌قی...عاردی له‌رزاند ده‌نگێکی زۆر به‌هێزی هات، هه‌ر وه‌خت بوو په‌رده‌ی گوێم بدڕێتن. ئه‌مما مه‌ترسن شێخ به هیممه‌ت ناهێڵێ زیانمان پێ بگات
منداڵه‌که پێکه‌نی و وتی: باوکم! خۆتان بشارنه‌وه ئه‌وه ئیشی شێخ و مێخ نیه! ئه‌ها، هاا هاا...بنۆڕن! شێخ ئه‌وا بۆ خۆشی هه‌ڵدێ. ته‌ق بۆمبا ته‌قی، شێخ هه‌ڵات. ئه‌و جا فڕی فڕی و له ترسان باڵی گرت. ئه‌ها ئه‌ها ئه‌وه غارده‌دا بۆ کونێکی خۆی بشارێته‌وه، ئای ئای ئه‌وه چوو ناو ئه‌شکه‌وه‌ته‌وه! هاها چووشه بنه‌بانێ!!!...فڕی فڕی شێخ فڕی، مه‌لا فڕی، ئاغا فڕی، ئه‌فه‌ندی فڕی، مام حاجی فڕی، صۆفی فڕی، ده‌روێش فڕی، سه‌گ فڕی، مریشک فڕی، هه‌موو فڕین

داخه‌که‌م ئه‌وانه‌ی که زۆر که‌رن دووباره ده‌بنه‌وه که‌ره‌که‌ی جاران و ده‌چنه خزمه‌ت شێخ و ده‌ست و پێی ماچ ده‌کن و ده‌ڵێن قوربان! له سایه‌ی هیممه‌تی تۆوه سلامه‌ت بووین و زیانمان نه‌هێنا
Profile Image for Chra.
70 reviews3 followers
March 2, 2024
فڕی فڕی قەل فڕی دەتوانم بڵێم وەک کورتە چیرۆکێک یان دەربڕینی بیرکردنەوەی مەلای گەورەی کۆیەیە کە دەربارەی خورافیات و ڕەخنەگرتن لە شێخەکانی ئەم سەردەمە نوسیویەتی. بیرکردنەوەی هەڵەی ئەو خەڵکە ڕوون دەکاتەوە کە شێخیان بە پارێزگار و ڕزگارکەری خۆیان داناوە و بە شێوەیەکی کوێرانە دوای کەوتوون. قانیع خورشید پێشەکیەکی درێژی بۆ نووسیوە و باسی ژیان و بیرکردنەوەکانی مەلای گەورەی کردووە.
Profile Image for Ranj.
190 reviews1 follower
February 21, 2019
فڕی فڕی عاقڵ و زانستی فڕی به ڕاستی!
Displaying 1 - 4 of 4 reviews