Jump to ratings and reviews
Rate this book

پێکەنینی گەدا

Rate this book
کتێب: پێکەنینی گەدا
نووسەر: حەسەن قزڵجی
پێشەکی: هێمن

102 pages, Unknown Binding

4 people are currently reading
86 people want to read

About the author

حەسەن قزڵجی

1 book8 followers
نووسەر و ئەدیب و رۆژنامەنووس حەسەن قزڵجی‌ رۆژی‌ ١٥/٩ / ١٩١٤ لە بنەماڵەیەکی‌ خوێندەوار لە شاری‌ بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. لە تەمەنی‌ ٦ ساڵییەوە خراوەتە بەر خوێندن. سەرەتا لە لای‌ باوکی‌ و دواتر لە لای‌ مامۆستا مەلا ئەحمەدی‌ فەوزی‌ و مەلا ئەحمەدی‌ تورجانی‌ زادە خوێندویەتی‌. پاش چەند ساڵ‌ خوێندن بۆتە فەرمانداری‌ شاری‌ مھاباد. زۆربەی‌ لایەنەکانی‌ ژیانی‌ ئەم بلیمەتە شاراوەن. جۆری‌ ژیانی‌ تایبەتی‌ و سیاسی‌ و کاری‌ نھێنی‌ و دەیان ساڵ‌ راوەدوونران و ئاوارەیی‌ و سەرەنجامیش گیران و کوژران پەردەیەکی‌ نادیاریان بەسەردا کشاوە. حەسەنی‌ قزڵجی‌ یەکێک بووە لەو پیاوانەی‌ رۆڵێکی‌ رووناکبیری‌ و رامیاری‌ باشیان بووە لە کۆماری‌ کوردستان بە سەرۆکایەتی‌ قازی‌ محەممەد. لە ھەڕەتی‌ لاوەتی‌ دا بە ناوی‌ نھێنی‌ (ژیر) پەیوەندی‌ دەکا بە کۆمەڵەی‌ ژیانەوەی‌ کوردستانەوە و لە گەڵ‌ چەند کەسی‌ ئازادیخواز و روناکبیری‌ تردا.


روژنامه ھەڵاڵە بۆکان
ئەم نوسەر و روناکبیرە لە گۆڤارەکانی‌ (کوردستان)، (ئاوات)، گۆڤاری ھەڵاڵە دا نوسینەکانی‌ بڵاو کراونەتەوە. ھەروەھا سەرنووسەر و بەڕێوەبەری‌ گۆڤاری‌ وێژەیی‌ و رامیاریی‌ گشتیی‌ (ھەڵاڵە) بووە کە لە ساڵی‌ ١٩٤٦ لە بۆکان و لە ژێر دەسەڵاتی‌ کۆماری‌ کوردستان دا دەردەچوو. قزڵجی‌ پاش کۆماری‌ کوردستان وەک زۆربەی‌ نیشتمانپەروەران بە ناچاری‌ پەڕیوە دەبێ‌ و لە کوردستانی‌ عێراق جێگیردەبێ‌. سەرەڕای‌ ژیانی‌ نھێنی‌ و چەرمەسەری‌ درێژە بە نووسین دەدا و لە بڵاوکراوەکانی‌ (ھیوا)، (رۆژی‌ نوێ‌)، (نووسەری‌ کورد)، (بەیان)دا بابەتەکانی‌ بڵاو دەکرێنەوە. ئەم تێکۆشەرە لە ساڵی‌ ١٩٥٣ دا بەبیانوی‌ ئەوی‌ خەڵکی‌ عیراق نیە لەلایەن رژێمی‌ بەعسەوە تەسلیم بە ئێران دەکرێتەوە، بەڵام لە دەرفەتێکدا خۆی‌ لە دەستی‌ پۆلیسی‌ ئێران رزگار دەکا و خۆی‌ دەگەیەنێـەوە شاری‌ ھەڵەبجە و لەوێ‌ نیشتەجێ‌ دەبێ‌. پاشان خۆی‌ دەگەیەنێتە لای‌ ھەژار موکریانی‌ لە بەغدا. قزڵجی‌ ھەر لە بەغداوە دەچێتە وڵاتی‌ بولگاریا و لەوێ‌ لە رادیۆی‌ پەیکی‌ ئێران دەبێتە بێژەری‌ ھەواڵی‌ رامیاری‌ بە زمانی‌ کوردی‌. پاش رووخانی‌ رژیمی‌ پاشایەتی‌ ئێران، لە ریزەکانی‌ حیزبی‌ توودەی‌ ئێران وەک سەرنووسەری‌ رۆژنامەی‌ (مردم) کە بە کوردی‌ دەردەچوو کاری‌ کردوە بەڵام ساڵی‌ ١٩٨٣ حەسەن قزڵجی‌ دەگیرێت و دەخرێتە زیندانەوە .

مامۆستا و نووسەر حەسەن قزڵجی‌ ئەو کاتەی‌ لە بەندیخانە دەستگیرکراوە تەمەنی‌ ٧٠ ساڵ‌ بووە و پاش ئەوەی‌ ١٠ مانگ لە ژێر شکەنجەی‌ جەستەیی‌ و دەروونی‌ دا دەبێ‌ لە رۆژی‌ ٢٨/٩/١٩٨٥ بە ھۆی‌ نادیارەوە لە زینداندا کۆچی‌ دوایی‌ دەکا و لە ژێر چاودێریی‌ حکومەت تەرمەکەی‌ لە گۆڕستانی‌ بەھەشتی‌ زارای‌ تاران بەخاک دەسپێردرێت . ھەر چەشنە خوێندنەوەیەک بۆ رەوتی‌ ئەدەبی‌ لە رۆژھەڵاتی‌ کوردستاندا بێ‌ پەنابردن بۆ بەرھەمە ئەدەبییەکانی‌ (قزڵجی‌) و رۆڵی‌ لەو پانتاییە و بەتایبەتی‌ لە بواری‌ چیرۆکی‌ کوردی‌ دا مەحاڵە. (قزڵجی‌) وەرگێڕ و ئەدیب و زمانزانێکی‌ لێھاتوو بووە. دەیان بابەتی‌ ئەدەبی‌ لە زمانەکانی‌ فارسی‌، تورکی‌، بولگاری‌ و عەرەبی‌ وەرگێڕاوە بۆ زمانی‌ کوردی‌ و ھەروەھا چەندین بابەتی‌ زمانەوانی‌ بڵاو کردۆتەوە. قزڵجی‌ رۆڵێکی‌ بەرچاوی‌ لە بوارەکانی‌ چیرۆک، وتار، رەخنە و لێکۆڵینە و بابەتی‌ زامانەوانی‌ و وەرگێڕان دا ھەبووە . بەڵام بەداخەوە نەھامەتییەکانی‌ رۆژگار پەردەیان بە سەر ئەم توانایانەدا کێشاوە و ئەمڕۆ قزڵجی‌ زیاتر بە کۆچیرۆکی‌ (پێکەنینی‌ گەدا) ناسراوە.

بەرهەمەکانی:
ئاشتیخوازیی‌ لادێیی‌ و پەیمانی‌ دوولایی‌، نووسراوی‌ حەسەن قزڵجی‌ و عەبدولڕەحمانی‌ زەبیحی‌، بەغدا ١٩٥٩. پێکەنینی‌ گەدا کۆمەڵە چیرۆک، ١٩٧٢، بەغدا. بەرھەمی‌ چاپ نەکراو: تیۆری‌ ئەدەبی‌، وەرگێڕان لە بولگارییەوە. زاراوەی‌ سیاسی‌ کۆمەڵایەتیی‌ وەرگێڕان. کورتە چیرۆکەکانی‌ ئەنگیل کارالچیڤ،وەرگێڕان لەبولگارییەوە.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
11 (57%)
4 stars
4 (21%)
3 stars
2 (10%)
2 stars
0 (0%)
1 star
2 (10%)
Displaying 1 - 4 of 4 reviews
115 reviews11 followers
January 26, 2016
"!بریا زۆرێکی وەکوو قزڵجییمان هەبووایە"
-پێشەوا قازی محەمەد

!..مام هێمن واتەنی دوای خوێندنەوەی پێکەنینی گەدا بزەیەکی تاڵ لێوەکانت دادەپۆشێ. ئەمما چ پێکەنینێک

!گەلۆ! بەداخەوە هێندەی سەرمان کردۆتە ئەدەبیاتی وڵاتان، خەریکە خۆمانمان لە بیر دەچێتەوە
درووستە ژێر خانێکی هەژارمان هەیە لەچاو نەتەوەکانی تردا، لێ بەرهەمگەلێکی وەها هەن تینوویەتی خوێنەری کورد بشکێنێ.
بە بڕوای من 'پێکەنینی گەدا' یەکێک لە کتێبە چاکەکانی کوردەواری. جا دەخوازم ئێوەش بیخوێننەوە و پێشنیاری بکەن بۆ هاوەڵانتان تا هیچ نەبێت ئێمەی کورد ئاوڕێک لەو ئەدەبییاتە هەژارەمان بدەینەوە و چێژییان لێوەربگیرین.
گەرچی کتێبێکی کورت بوو، زۆرم بەدڵ بوو. جا ئەو زمانە خۆشەی لەولاوە بوەستێت، خۆزیا کوردیزانی وەکوو حەسەن قزڵجییمان زۆر بووایە، ئەودەم خوێنەران خۆیان لە ئەدەبیاتی خۆماڵی و کوردەواری دوورەپەرێز نەدەگرت..
Profile Image for Hewram.
33 reviews
March 21, 2023
کتێبێکی جوانە
نووسەر لە کورتە چیرۆکەکانیدا بە باشی نالەبارییەکانی کۆمەڵایەتی ئەو سەردەمەی تیا ژیاوە بە شێوەی تەنز دەگێڕێتەوە. بۆ بەیانی تەنزەکەیچ لە هەر جێ توانیویەتی بە باشی جوانکاری ئەدەبی (ارایە ادبی) بەکاردەبا؛ هەروەها وردبینی و روانینێکی جیاوازی بووە سەر دیاردە ئاساییەکان. بۆ وێنە لە شوێنیکا باسی کۆشکی ئاغا ئەکا و ئەڵی: "...... بەردەکان سەریان لە سواغەکان دەهێنابوو، .....، لەوە دەچوو نیازیان وابێ خۆیان لە بەندی دیوارەکان ڕزگار بکەن".


ئەوی خوێندمەوە 312 لاپەڕە بوو.
Profile Image for Sato.
52 reviews12 followers
October 5, 2024
وەک لە پێشەکی مامۆستا هێمن لەسەر پێکەنینی گەدادا هاتووە مامۆستا قزلجی زۆر چاکی دەنووسی بەڵام حەیف کەمی دەنووسی. هەست دەکەم پێشەکی مامۆستا هێمن لەسەر ئەو کۆمەڵە چیرۆکەی مامۆستا قزلجی زۆر پوخت و پاراوە: "مامۆستا قزڵجی کۆمەڵی کوردەواریی لە هەموو کەس چاکتر ناسیوە. خوێنەر لە چەند چیرۆکە کورتەدا نموونەی ژیانی دەرەبەگێکی چەکمەڕەق، کۆنە بەگێکی بارگین تۆپیو، شێخێکی دەستبڕ، دەروێشێکی زەرگ وەشێن، جووتیارێکی زۆرلێکراو، باب نۆکەرێکی زمان لووس، کاربەدەستێکی بەرتیل خۆری بێگانە، تاجرێکی سووت خۆر و تەماعکار، جاسووسێکی نیشتمان فرۆش، تەنانەت ژنێکی چاوڕەش و بێبەشی کورد دەبینێ."
Profile Image for Zanyar Dilshad.
12 reviews
March 10, 2025
ئەم کتێبەی مامۆستا حەسەنی قزڵجی یەکەمین کتێبی مامۆستایە کە خوێندبێتمەوە و زمانی پاراوی مامۆستا و خەیاڵی جوانی کەژ و کێو و ژینی لادێ، وای لێ کردم تامەزرۆی بەرهەمەکانی دیکەی بم.

پێکەنینی گەدا پێکهاتووە لە ١٤ چیرۆکی کورت، کە تیایدا باس لە ژینی لادێ و کێشەکانی جوتیار و وەرزێری کورد دەکات بەدەست ئاغا و دەرەبەگەکان، چیرۆکەکان کۆمیدیایەکی ڕەش لە خۆ دەگرن ، کە هەندێک جار زۆر پێدەکەنیت، بەڵام لە ناختدا دەتخاتە بیرکردنەوەی قووڵ.

ئەوەی بۆ من زۆر جێی سەرنج بوو ، وشەسازی بەرزی مامۆستا حەسەن بوو لە زمانی کوردیدا ، کۆمەڵێک وشە و دەستەواژە و ( ئیدیۆم)ـی کوردیم بیست کە یان ئێستا ئێمە بەکاری ناهێنین و لە یادەوەریمان سڕاونەتەوە ، یانیش من نەمبیستوون.
Displaying 1 - 4 of 4 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.