Arman20 reviews6 followersFollowFollowReadJanuary 17, 2016لەم کتێبەدا د. حەمید عەزیز باسی شەش ڕێبازی فەلسەفی و فەیلەسوفەکانیان دەکات کە پێی دەوترێت فەلسەفەی سەردەم، هەڵبەت نابێت فەلسەفەی سەردەم لە گەڵ فەلسەفەی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن تێکەڵ بکرێت، چونکە بە بیستنی وشەی سەردەم ڕەنگە خوێنەر بە هەڵە دابچێت و پێی وابێت ئەو ڕێبازە فەلسەفییانە دەگرێتەوە کە لە ئێستا دا هەن و هاوسەردەمی ئێمەن کە لە دەیەکانی سەرەتای سەدەی بیست و یەکەم داین. وەک لە سەرەتای کتێبەکە دا باس کراوە، فەلسەفەی سەردەم لە دوای مردنی فەیلەسوفی ئایدیاڵیستی ئەڵمانی، هیگڵ ەوە دەست پێ دەکات لە ساڵی ١٨٣١ بە دواوە و لەم کتێبەدا باسی ئەم شەش ڕێبازە کراوە:ئێگزیستێنتیالیزمدیالێکتیکی مەتریاڵیزمپۆزیتیڤیزمی لۆجیکیفینۆمینۆلۆجیپراگماتیزمکانتیانیزمی نوێزمانی نوسینی کتێبێکە بە شێوەیە کە ڕەنگە بۆ خوێنەرێک کە شارەزای چەمک و کێشە فەلسەفییەکانی پێش ئەم شەش ڕێبازە و بە گشتی فەلسەفە نەبێت (بە تایبەت بە زمانی کوردی) کەمێک قورس بێت.
Khallat Ali54 reviews3 followersFollowFollowNovember 30, 2022ئەگەر ئەڵمانی و شێوەزاری ڕانییەیی بە باشی نەزانیت لە هەموو بەشێکی ئەو کتێبە تێناگەیت.