Diyar Ahmed44 reviews5 followersFollowFollowFebruary 29, 2016بە حساب ئەمە بەشی دووەمی عەشیقی وەرگێرە، بەڵام جگە لە جوینەوە و درێژەپێدان هیچی تر نەبوو. ئەم کابرایە خۆشی نازانێ چی ئەوێت. لە سەرەتاوە باسی ڕۆڵی ئاین دەکات لە پێکەوەژیان و ئاشتی بەڵام لە کۆتاییا پیرێژنێک پەیا ئەبێت دەست ئەکا بە ڕەخنەگرتن لە هەموو ئایینەکان و فەلسەفەی ئاین هەڵەسەنگێنێت و ئیدیعای ڕبووبی بوون ئەکات. بە ڕای من جان دۆست دوای میرنامە ئەبوایە واز لە نووسین بێنێت چۆن خوان رۆلفۆ سی و یەک ساڵ دوای نووسینی پیدرۆ پارامۆ ژیا یەک دێری نەنووسی.
ژی115 reviews11 followersFollowFollowApril 11, 2016پاش تێپەڕینی ١٠ مانگ بەسەر خوێندنەوەی بەرگی یەکەمی ئەم کتێبەدا دەستمدایە خوێندنەوەی دووەم بەشیی تا نهێنییەکان و ئەو لێڵیی و تەمەی بەشی یەکەم جێی هێشتبوو لایبدەم، لەم بەشەیدا پەردە لەسەر هەموو ڕووداو و پێشهاتە ناتەواوکراوەکانی لادرا. پێمخۆش نییە لەسەر وردەکاریی و ڕوودەکان بدوێم چوونکە چێژی خوێندنەوەی ڕۆمانەکە کەم دەکاتەوە. لێ بەڕاستی چێژم لێبینی، لە دڵمدا ڕۆنیشت. بە جوانیی بابەتەکان تێکهەڵکێش کرا بوو و، زمانپاراویی و لێزانیی وەرگێڕای کارامە سەباح ئیسماعیل، کتێبەکەی دوو هێندە جوانتر کردبوو.ت/ بەشی یەکەمی ئەم کتێبە لە ژێر ناوی "عەشیقی وەرگێڕ" بڵاوکراوەتەوە.
Bawan31 reviews28 followersFollowFollowJuly 1, 2019وەک هەموو کتێبەکانی تری جان دۆست، رۆمانی زەنگەکانی رۆما کە بەرگی دووەمی رۆمانی عەشیقی وەرگێرە و سەربووردەی چیرۆکەکانی بەرگی یەکی تێدا تەواو کراوەو بە کۆتاییەکی خەمبار کۆتایی دێ، رۆمانێکی ناوازەیە