Mohamed 19 reviews14 followersFollowFollowMay 18, 2020ڕاستییەکەی ئەمە یەکەم کتێبی دکتۆر محەمەد کەمال بوو بیخوێنمەوە، واشم داناوە کۆتایی نەبێت: یەک، لەبەرئەوەی نووسەرێکی ورد وخوێنەرە، دووش، بابەتەکانی دەیاننووسێت جێی سەرنجی منن. فەلسەفەی ئەفلاتوون کتێبێکی سەرکەوتوو باشە بەلای منەوە چونکو: یەک، بەشێوەیەکی ئەکادیمی و ورد نووسراوە و سەرنج خراوەتە سەر هەم ژیان و هەمیش فیکر و فەلسەفەی ئەفلاتوون و پێناساندنێکی باشە. دوو، گرنگی ئەفلاتوون و فەلسەفەی ئەفلاتوون، لەنێویشیاندا بابەتەکانی لۆژیک و دادپەروەری و ئەخلاقناسیی دەردەخەن. سێ، جگە لەوەی سووکە ئاشناییەک لەگەڵ فەلسەفەی ئەفلاتوون پەیدا دەکەی، لەگرنگی ئەفسانە و تراژیدیای یونانیش دەگەی، بێگومان لەپاڵ بیریارەکانی پێش ئەفلاتوون.بۆیە ئەتوانم بڵێم کتێبێکی پێناساندنی باشە پێش ئەوەی دایەلۆگەکانی ئەفلاتوون بخوێنییەوە.