Jump to ratings and reviews
Rate this book

ئۆنتۆلۆجی بنەڕەتی و بوونی مرۆڤ

Rate this book

126 pages, Paperback

First published January 1, 2007

2 people are currently reading
18 people want to read

About the author

Muhammad Kamal

21 books18 followers
1955 لە کەرکوک لەدایکبووە.
1975 خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی بازرگانی لە سلێمانی تەواو کردوە
1977 ئامۆژگای مامۆستایانی لە هەولێر تەواوکردووە.
1977 تا 1979 لە گوندی ئاوەکەڵە مامۆستا بووە.
1979 بۆ خوێندن، دەچێتە زانستگەی کەراچی لە پاکستان.
1983 کۆلیژی فەلسەفە تەواو دەکات.
1985 ماجستێر لە فەلسەفەدا لە زانستگەی کەراچی وەردەگرێت.
1988 پلەی دۆکتۆرا لە فەلسەفەی هیگڵدا لە زانستگەی کەراچی بەدەستدەهێنێت.
1987 تا 1994 لە کۆلیژی فەلسەفەی زانستگەی کەراچی، وەک پرۆفیسۆری یاریدەدەر کاردەکات.
1992 بۆ خوێندنی پۆست دۆکتۆرا لە فەلسەفەی هایدگەردا دەچێتە ئاڵمانیا.
1994 دەچێتە ئوسترالیا.
1995 دەبێتە وانەبێژ لە زانستگەی مۆناش، لە هەرێمی ڤیکتۆریا- ئۆسترالیا
1997 دەبێتە وانەبێژ لە زانستگەی لاتۆرب، لە هەرێمی ڤیکتۆریا- ئۆسترالیا.
1997 تا 2006 دەبێتە وانەبێژ لە ئینستیتوتی ئاسیا و رۆژهەڵات- ی سەر بە زانستگەی مێلبۆرن.
2006 تا ئێستا پێشەنگە وانەبێژی هەمان ئینیستیتوتە.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
3 (75%)
4 stars
1 (25%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Arman.
20 reviews6 followers
January 30, 2016
د.محەمەد کەمال و زمانێکی زۆر پاراو بۆ نووسین
یەکەم کتێبە لەسەر فەلسەفەی بوونگەرایی بیخوێنمەوە، هەڵبەت ئەم کتێبە تێروانینێکی بوونخوازانەیە بۆ پرس و پرسیارە گەورەکان لەسەر بوونی مرۆڤ، بۆیە دەکرێ بوترێت ئەمە باسی ئۆنتۆلۆجییە دەربارەی بوونی مرۆڤ نەک ئۆنتۆلۆجی بە گشتی
هەرچەند پێش ئەم کتێبە نیشتمانی فەلسەفە م خوێندەوە کە دەربارەی د.محەمەد کەمال ە و نوسینی هەرێم عوسمان ە، وە لەوێوە ئەو حەزەم بۆ دروست بوو کە یەکێک لە نوسینەکانی د.محەمەد کەمال بخوێنمەوە بەڵام سەیری ڕێکەوتنەکە لەوەدایە کە کتێبەکەم دەخوێدەوە درکم بەوە کرد هەموو ئەوەی ئەم کتێبە لێی دەدوێت هەر ئەو پرسیار و کێشانەن کە بۆ ماوەیەکی زۆر سەرتاپای بیرکردنەوەیان داگیر کردووم و لە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەرەوبوونەتە هەموو ئەوەی گرنگە بەلامەوە و بە جۆرێک لە جۆرەکانیش هەر ئەم بابەتە بوو دوو ساڵێک لەمەوپێش هەڵی دامە ناو دەستکردن بە خوێندنەوە بە چڕی و بە تایبەتیش خوێندنەوەی فەلسەفە، هەرچەند زۆر پێشتریش هەمان شتەکان لە ئاستێکی تر دا ڕەوانەی خوێندنی فیزیایان کردم.
هەر بۆیەش نازانم و دڵنیا نیم کاریگەری ئەوەیە یەکەم کتێبە ئاوا بە ڕەوانی لەو شتە بدوێت کە بیرکردنەوەمی داگیر کردووە یان کاریگەری ئەوەیە کە دەمێکە تینووم بۆ باسێکی ئاوها لەسەر ئەو مەسەلانە بەڵام ئەوەندە دەزانم لە ئێستا دا و دوای تەواو کردنی ئەم کتێبە سەرسام بووم بە تێڕوانینەکانی فەلسەفەی بوونگەرایی و حەز دەکەم زیاتری لەسەر بخوێنمەوە.
هەرچەند زۆر دەمێکە بێ ئاگادار بوون لەم فەلسەفەیە و بە گشتی پێش ئاگادار بوون لە فەلسەفەش بە جۆرێک لە جۆرەکان گەیشتبوومە زۆربەی هەمان بۆچوونەکان و دەمێکە لەسەر هەمان ڕەوتی بوونگەرایانە دەژیم بە شێوازی خۆم.
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.