Jump to ratings and reviews
Rate this book

لە خەوما

Rate this book

78 pages, Paperback

First published January 1, 1975

2 people are currently reading
7 people want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
3 (27%)
4 stars
5 (45%)
3 stars
2 (18%)
2 stars
1 (9%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 4 of 4 reviews
Profile Image for Gashtyar.
13 reviews7 followers
January 28, 2024
ئێمەی کورد لە شوێنێکی ناشیرین لە مێژوودا گیرمان خوارددوە. هیچ رۆژێکی نوێمان نییە. سبەینێمان هەر دوێنێی خۆی دووبارە دەکاتەوە. دوای سەد ساڵ لە نوسینی ئەم کتێبە ئەمڕۆ تەنها مەحمووەکان بوەنەتە ئەلەند! گەرنا هیچ شتێکی دی نەگۆڕاوە و هەموو شتێک هەر وەک خۆی وایە.
Profile Image for Ahmed Kawa.
30 reviews1 follower
August 20, 2020
لە خەوما

سەرەتای چیرۆکەکە بەوە دەستپێئەکات کە پاڵەوانەکەی لەو شارەی کە ئاوارەبووە و تێیدا گیرساوەتەوە بە هیوای باشتر کردنی ئەو ژیانە کولەمەرگیەی خۆی و خێزانەکەی تێیکەوتووە بەرەو باکور کۆچبکات تاوەکو لەوێ کارێکی دەست بکەوێت و قەرزەکانی بداتەوە و بژێوی ماڵ و منداڵەکەی دابین بکات.

پاشان کە لەگەڵ دەستەی بازرگانەکان بەرەو ئەو شوێنە بەڕێ ئەکەوێت، لە خەیاڵی خۆیدا چەند هیوایەکی ئەرێنیانە بنیاد ئەنێت و پێیوایە بە گەیشتنی بەوێ ئەتوانێت بەشێکی زۆری ئەو خەون و ئامانجەی هەیەتی لەوێ بەدی بهێنێت، وە لە ڕێگادا توشی چەندین ڕووداوی یەک لە دوای یەکی بڕین و تاڵانی ئەبێت لەلایەن چەتە خێڵەکیەکانی ئەو ناوەچەیە کە چەندین جار هەوڵئەدەن ئەو کاروانە بازرگانیە تاڵان بکەن و دەستبگرن بەسەر خێر و بێرەکەیدا، لە سەرەتادا لە هۆکاری ئەمانە تێناگات و توشی ترس و دڵە ڕاوکێیەکی زۆر ئەبێت، بەڵام بەردەوام ئەبێت و زاڵ ئەبێت بەسەر نیگەرانیەکەیدا و هیوای بەوە هەیە کە بگاتە مەنزڵگەی خۆی ئەم دۆزەخەی کە تێیدایە کۆتایی پێ دێت.

پاشان هەر بە گەیشتنیان بە دەروازەی شار کۆمەڵێک لە پیاوانی دەوڵەت چواردەوریان ئەگرن و گەمارۆیان ئەدەن، بەسیفەت و کەماڵ هیچ جیاوازیەکی وایان نیە لەگەڵ چەتە خێڵەکیەکان بەڵام بە ڕووکەش و جەوهەریاندا پیاوانی دەوڵەتن، بەهەمان شێوەی ئەوان ئەمانیش داوای سەرانە و پارە لە بازرگانەکان ئەکەن لە پێناو هاتنیان بۆ شارەکە، بۆیە بە ناچاری هەموو بازرگانەکان بەپێی بەشی خۆیان پارە و سەرانە ئەدەنە سەربازەکان، پاشان سەرە دێتە سەر پاڵەوانی چیرۆکەکە و داوای هەمان شت لەویش ئەکەن بەڵام ئەم لە کوێی بێنێ؟ مەگەر ئەم لەبەر باشتر کردنی گوزەرانی و کردنی کارێک نە هاتۆتە ئێرە و لە دەست نەبوونی و نەداری ڕای نەکردوە؟ پاشان هۆکاری خۆی بە سەربازەکان ئەڵێت و پێیان ڕائەگەینێت کە هیچی نیە بیدات بەوان، بۆیە پیاوانی دەوڵەت تووڕە ئەبن و ئەیانەوێت ڕاپێچی بکەن بە تۆمەتی ئەوەی کە گوایە ئەم سیخوڕە، هەرچەندە بازرگانەکانی هاوەڵی هەوڵئەدەن کە بێتاوانی ئەم بسەلمێنن و بە سەربازەکان بگەیەنن کە ئەم کابرایە کەسێکی نەبوو وە بێ وەیە و هیچ نیە تا وەکو سیخوڕ بێت، بەڵام ئەوان لەم قسانە تێناگەن و ئەڵێن ئێمەش فەرمان بە جێ ئەهێنین و ئەگەر ڕاپێچی نەکەین دوایی لەسەروی خۆمانەوە ئەبیسترێتەوە و توشی بەرپرسیارێتی گەورە و نانبڕاوی ئەبین، لەسەر قسەی بازرگانەکان گرتنەکەی دوا ئەخەن بۆ ڕۆژی دوایی بەهۆی ئەوەی شوێنی مانەوەیان ڕوون ئەبێت و لە فڵان کاروانسەرا ئەمێننەوە.

پاشان ڕۆژیی دوایی پیاوانی دەوڵەت دێنەوە و ئەیگرن و بە لێدان و کوتان بۆ زیندانی ئەبەن، لە ڕێگا چاو بە بارودۆخی شاردا ئەخشێنێت، ئەوەی ئەم چاوەڕێی نە ئەکرد ئەیبینێ، بۆیە زۆر توشی سەرسوڕمان ئەبێت.

ئینجا فڕێی ئەدەنە زیندانەوە و لە ژورێکی تەنگدا چەسپی ئەکەن، ئەمیش دەستئەکات بە تێفکرین لەو بار و گوزەرانەی کەتێی کەوتووە و بیر لەوە ئەکاتەوە کە ئەم هاتووە بۆ ڕیشی بەڵام سمێڵیشی لەسەری داناوە.

گوێی لە دەنگە دەنگ و مشتومڕێک ئەبێت لەولای ژوورەکەی خۆیەوە یەت کە سەرنج ئەدات دانیشتنی کۆمەڵە ژنێکە کە چواردەوری ژینی گەورەکەیان داوە، وا لە نێوان خۆیاندا گفتوگۆ ئەکەن، یەکێ لەوێوە ئەڵێ خانمەکەم ئەڵێن گوایە فیسار مێردەکەی خشڵێکی زۆر نایابی بۆ هێناوە لە ئیستامبۆڵ هەر شایەنی جەنابتە، ئەویش ئەڵێ ڕاست ئەکەن بەیانی ئەنێرمە سەری لێی بسەنن، یەکێکی تر ئەڵی یاقوتێکی جوانم بینی لە فڵان کە مێردەکەی لە شامەوە بۆی هێناوە هەر لە جەنابتان دێت ئەویش ئەڵێ ڕاست ئەکەن بەزۆر لەویشی ئەسەنین، یەکێکی تر ئەڵێ فڵان بەگ بە نادادپەروەرانە گیراوە خانمەکەم خۆتان ئەزانن فڵان بەگ چەندێک خزمەتکاری ئەم قاپیەی کردووە و چەندین جار لە پێناو ئەم قاپیەدا جەنگاوە و بە چرپە بە گوێچکەی وت کە چەند فەردە چەڵتووک و تەنەکە ڕۆن و پەنیرشی ناردووە، خانمەکەش بە دەنگێکی دلێرەوە هاوار ئەکات ئا بنێرن بە شوێن فڵان کەسدا بڵێت کە فیسار بەگ بەربدات ئەوە خزمەتکاری ئەم قاپیەیە، یەکێکی تر لەو لاوە ئەڵێ خانمەکەم فڵان کەس شایەنی ئەوەیە لە جێی فیسار کەس دابنرێت و دابمەزرێت وەکو جەنابتان ئەزانن ئەوان هەر لە باب و باپیرانەوە خزمەتکاری ئێوە بوون و ئێستاش ئەو ئەو پلە و پۆستەی پێ ئەشێت، خانمەکەش ئەڵێ ئا فڵان بە فیسار بڵێن ئەو خزمەتکارە لە جێی ئەوەی تر دابمەزرێنن.

پاڵەوانەکە توشی بێهواییەکی زۆر ئەبێت و ئەڵێت باشە لێرە چی ئەگوزەرێت؟ ئایا هەروا بە ئاسانی و لە ماوەی چەند کاتژمێرێک بڕیار لەسەر چارەنووس و خوێن و ژیانی ئەو هەموو خەڵکە ئەدرێت؟ ئایا ئەمە دادپەروەری و ڕەوای حەقە؟ ئایا من بۆ ئەوە نەهاتووبم ژیانێکی باشتر بۆ خۆم فەراهەم بکەم؟ ئەی ئێرە بۆچی وایە؟

لەو لاوە گوێی لە دەنگە دەنگێکی تر بوو کە لە ژوورەکەی ئەو لا ترەوە ئەهات، دوای ئەوەی بە هەستێکی زانینویستیەوە گوێی خۆی هەڵئەخات بۆ ئەوەی بزانێت چی باسە لەو ژوورەش، سەیر ئەکات جەنابی گەورە لەسەروی ژوورەکە دانیشتووە و نێرگەلەیەکی بە دەستە و دوو سێ لە پیاوان و خزمەتکارەکانی بە دانیشتن و بە پێوە لە خزمەتیدان.

دەستەیەک لە پیاوانی ئاینی و مەلا خۆیان کرد بە ژووردا و دانیشتن و کەوتنە مشتومڕ و گفتوگۆ و فەتوا دان لەسەر بە تاڵانبردن و حەڵاڵکردنی سەروەت و ماڵ و ژن و منداڵی ئەو کەسانەی کە گوایە ڕایانکردۆتە بەر ڕەحمەتی دەوڵەتانی تر لە کاتێکدا لە بنەڕەتدا لە دەست زوڵمی خاوەندەسەڵات ڕایان کردووە، بەهانەکانیشیان تەنها پاراستن و سەرخستنی دینی ئیسلام بوو، هەروەها کوشتنی کەسانی ناوخۆ کە گوایە دژایەتی جەنابی گەورەی دادوەری نیشتیمان ئەکەن و نایەنە ژێر باری فەرمانەکانی، جەنابی گەورە بەم قسانە زۆر دڵخۆش بوو هەروەها هاوڕایان بوو.

لە دوای ئەوە دەستەیەک پیاوی تر خۆیان کرد بە ژووردا، لە دوایدا کەوتنەگفتووگۆ و بەهانا هێنانەوە بۆ ئەوەی کەگەورەیان ڕازی بکەن و بچێتە ژێر فەرمان و دەسەڵاتی تورکەکان، ئەوان پێیان وابوو کە باب و باپیرانیان چەندین سەدەیە لە خزمەتی ئەوان دان و ئەوان هاو دیننی ئەوانن، گوایە ئەوان هەم ئاینەکەیان ئەپارێزێن و هەم ڕێگەشیان پێ ئەدەن کە ببنە خاوەن دەسەڵاتی خۆیان، وە گەورەکەش زۆر دڵی بەم قسانە کرایەوە و هاوڕا بوو لە گەڵیان بۆیە چەند کەسێکی ڕاسپارد کە خێرا دەستنووسێک بنووسن و ئەم واژۆی بکات و بە زوترین کات نوێنەری خۆی بنێرێتە خزمەت سەرانی ئیمپڕاتۆریەتی تورکی.

پاش ڕۆشتنی ئەم دەستەیە، کۆمەڵە خەڵکێکی تر هاتنە ژوورەوە کە ئەمانیش بە پاساو هێنانەوە و باسکردنی هۆکارگەلێک توانیان دووبارە گەورەیان لە ژێر باری بیروبۆچونی کۆمەڵەکانی تر دەربهێنن و ڕازی بکەن بەوەی کە تاکە ڕێگە بۆ سەربەخۆیی و مانەوەی دەسەڵات و خۆشگوزەرانی خەڵک و میللەت ڕێککەوتنە لەگەڵ ئینگلیز و چوونە ژێر باری ئەوانە، بۆیە گەورەکە دووبارە دڵخۆش بوو بە قسەکانیان و فەرمانی دا کە بەزوترین کات دەستنووسێک بنووسن بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا نوێنەری خۆی بنێرێتە بە‌غدا بۆ دانووستان.

لە کۆتایدا، دەستەی خێڵ و بەگ و ئاغا و سەرۆک تیرەکان بە خۆیان و مشکی و ڕانک و چۆغە و کڵاو و سەڵتە و فیشەک و خەنجەر لە پشتێنەکانیاندا خۆیان کرد بە ژووردا و هۆسە و گەڕەلاوژێیەکیان نایەوە، هەموویان لە یەک کات و بە دەنگی بەرز دلێرانە ئەیانوت کە نایانەوێت بچنە ژێر ڕەحمەتی هیچ کەسێک چ ئینگلیز چ تورک بەڵکو خۆیان ئەیانەوێت سەربەخۆ بن و پشت بە خۆیان بەستن، ئەمانیش دووبارە هۆکار گەلێکیان خستەڕوو کە گەورەکەیان ڕازی کرد.

دوای ئەوەی دیوەخان چۆڵ بوو میوانی لێ نەما جەنابی گەورە بە یەک دوو لە خزمەتکارەکانی وت کە ئەم قسانە هەموو بەلامەوە پەشمن و گاڵتەم پێیان یەت، من بۆچی بۆ ئەم خەڵکە خۆم توشی ئەزێت و دەردی سەری بکەم؟، ئەوی سود و خێری خۆمی تیا نەبێ نایکەم، من هەتا پارەیەکی زۆر نەخەمە سەر یەک و لە بابەت ئیش و کاری خۆمەوە دڵم ئارام نەبێ، ئەمانە هیچیان ناکەم، هەر کەسێک بێت بە ئارەزووی خۆی بۆ سود و کاروباری خۆی قسەیەک بکات، بۆچی من شێتم؟ مناڵم؟، هەروا شوێنیان بکەوم و بە قسەیان بکەم؟.

پاڵەوانی چیرۆکەکەش بە واق وڕماوەیەوە لەو دیووەوە گوێی هەڵخستووە، زۆر سەرسامە و لەبەرخۆیەوە وتی یاڕەبی ئەمە چیە و ئەم کابرایە چ مرۆڤێکە، کە هەر لە ماوەی سێ کاتژمێردا بە چەند چەشن گۆڕا و بۆچی تۆزێک تێگەیشتن و لێکدانەوەی نیە؟، ئەمانە هەمووی بەلاوە باش بوو لەگەڵ هەموویان بڕیاری داو لە پاش کەمێک لە هەموویان پەشیمان بۆوە.

ئیتر ئەمیش بەبێ خەیاڵی دایە قاقای پێکەنین، بە جۆرێک کە جەنابی گەورە گوێی لێبوو و زانی کە ئەم بە هەموو شتێکی زانیوە و ئاگادارە کەچی ئەگوزەرێ، بۆیە زۆر توڕە ئەبێت و ئەڵێت ئەوە کێیە؟ و چی ئەکات لەوێ؟ یەکێک لە خزمەتکارەکان ئەڵێ قوربان ئەوە سیخوڕەکە بوو کە جەنابت فەرمانت کرد لەوێ زیندانی بکەین، پاشان بە تووڕەیەوە هاوری کرد خێرا بۆم بێنن، خزمتەکارەکان بە ڕاکێشان لەبەردەم جەنابیان فڕێیاندا، دوایی لێی پرسی تۆ سیخوڕی کوێی؟ ئەویش هەرچەندە هەوڵی دا کە بار و گوزەرانی ژیانی خۆی بۆ باسبکات و ئامانجی هاتنی بۆ ئەوێ چیە بەڵام جەنابی گەورە باوەڕی نەئەکرد و بەدار کەوتە گیانی تاوەکو شل و کۆتیان کرد، بەم جۆرە چیرۆکەکە بە تەواو نەکراوی کۆتایی پێ یەت.

وەکو خۆم ڕەخنەی ئەوەم لە نووسەر هەیە کە لەژێر کاریگەری سۆزداری خۆیدا بە شێوازێکی لایەنگیریانە و بە مەبەستانە گیانی کردووە بە بەری ئەم چیرۆکەدا، ڕەنگە سەختی ژیان و برینداربوونی دڵ و دەروونی لە ئەنجامی لە دەستدانی دوو خۆشەویسترین و نزیکترین کەسیوە گەورەترین هۆکار بووبێت بۆ ئەوە، بەڵام دووبارە کەسانی نووسەر ئەبێت پەنا بۆ لۆجیک و ڕاستیەکان و بەڵگەکان ببەن لە جیاتی و هەست و سۆز بەتایبەت لە کاتی نووسین و گێڕانەوەی بابەتێکی مێژووی، ئەگەر وانەکەن ئەوا مێژوو بە ئاڕاستەیەکی مەبەستداردا ئەشوێت، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر نەوەی داهاتوو هەروەها کۆمەڵگەی داهاتوو ئەبێت بە جۆرێک کە با ئاسانی ناتوانرێت هەڵەکان ڕاست بکرێنەوە.
نوسینی : Ahmed Kawa
This entire review has been hidden because of spoilers.
Profile Image for Zanyar Dilshad.
12 reviews
March 12, 2025
کتێبی لە خەومای مامۆستا جەمیل سائیب یەکێکە لە گەوهەرەکانی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی ، کە بە شێوازی چیرۆک، حوکمی شێخ مەحموود و دەوڵەتی کوردی ئەخاتە ژێر ڕەخنەوە …
کتێبەکانی مێژوومان هەمیشە هەوڵیان داوە مێژوویەک نیشان بدەن بێ خەوش و دوور لە کەم و کوڕی و پاڵەوانەکان وەک و کەسانێکی کامڵ و بێ هەڵە نیشان بدەن …!

بەڵام ئەم کتێبەی مامۆستا جەمیل شۆڕشێکە بۆ کورد لەو بوارەدا ….

جەمیل سائیب تیشک دەخاتە سەر دڵسافی و خۆشباوەڕی شێخی مەزن و چاوچنۆکی و چڵێسی دەوروبەرەکەی، کە چۆن شێخ و دەستکەوتی دەوڵەتی کوردی بە ئاقارێکی خراپدا ئەبەن و لەناوی ئەدەن !
هەروەک لە هۆنراوەکەی کوڕەکەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی کە وەسفی خراپی دارودەستەو و دەوروبەرەکەی بۆ شێخ دەکات ڕوون دەبێتەوە :

« ئایا لەبەرچاوت وەکوو یەک وایە بێ فەرقن لە خزمەت تۆ؟
شەهێن و حاجی لەق لەق، شێر و ڕێوی، مورشید و جانی!
کەر و گا خەرجی بار و جووتە، ئیستر ماڵی کاروانە.
ئەمانە نابنە کوێخا و ڕەئیس و میری دیوانی؟ »

ڕەخنەکانی جەمیل سائیب ڕەنگە زیادەڕەوی پێوە دیاربێت، بەڵام لەگەڵ دەقەکانی مێژوودا ڕێکە و وەک پێشەکییەکەی جەمال بابان ئاماژەی پێداوە و زۆر بە ڕوونی بابەتەکان ئەخاتە ڕوو.

بۆ من ئەم کتێبە چاوکرانەوەیەکی گەورە بوو و بە گەوهەرێکی ئەدەبیاتی کوردی دەزانم کە ڕۆحی ڕەخنەگەری ئەدەبیاتی کوردی بە شێوازی چیرۆک لێرەوە گەشەی سەندووە. ❤️
Profile Image for Shwan Shwan Hamad.
Author 1 book19 followers
February 13, 2026
دەوڵەتی تورک و فارس و عەرەب و ئینگلیز و ئەڵمان چییان بۆ هاوڵاتییەکی کرێکار و ڕەنجدەری خۆی کردووە، دەوڵەتی کوردیش هەر هێندەی بۆ دەکات. بۆیە چارەسەری کێشەی کورد بە دەوڵەت ناکرێت، هەرچەندە ئوق مافەشمان هەیە گەر دەوڵەتیشمان بوێت، بونیاتی بنێین. لەم چیرۆکە ناوازەیەی جەمیل ساییبدا ئەو ڕاستییەمان بۆ ساغ دەبێتەوە، کە ستەمکار هەر ستەمکارە، جا کورد بێت یاخود نا. ئەو ئاوەی شێخ مەحودەکان بۆ دەسەڵات و دەسەڵاتدارانی کوردیان ڕشت، ئێستە پارتی و یەکێتی پێی تێدەخەن. ٣ ساڵ لەمەوپێش کە ئەم چیرۆکەم خوێندەوە، ئەم چەند دێڕەم لە ڕۆژنامەی ئاوێنە لەسەە نووسی:

https://www.awene.com/article?no=2007...
Displaying 1 - 4 of 4 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.