Home
My Books
Browse ▾
Recommendations
Choice Awards
Genres
Giveaways
New Releases
Lists
Explore
News & Interviews
Loading...
Community ▾
Groups
Quotes
Ask the Author
People
Sign in
Join
Jump to ratings and reviews
Want to Read
Buy on Amazon
Rate this book
ئەستێرەکان بژمێرە
لویس ڵۆری
5.00
1 rating
0 reviews
Want to Read
Buy on Amazon
Rate this book
ڕۆمانی ئەستێرەکان بژمێرە لە دونیایی بەرائەتیی مناڵەوە دەتباتەوە ناو دونیایی پڕ پلانی گەورەکان، پلانی شەڕ، پلانی داگیرکردن و سڕینەوەی ئەوی تر، پلانی کوشتنی خەونی مناڵەکان. ڕۆمانێکە وەکوو سەدان ڕۆمانی تر دەیەوێت لە گۆشەیەکی تر و دیدێکی ترەوە نەهامەتی ژیانی پڕ کارەساتباری جولەکەکانمان لەساڵانی چلەکاندا پێپیشان بدات.
ساڵی 1943 یەو وڵاتی دانیمارک بەتەواوی داگیر کراوە لە لایەن نازییەکانی ئەڵمانیاوە. لە کۆپنهاگن ی پایتەخت نانماری جۆنسن"ی دەساڵان کە لە بنەماڵەیەکی بەڕەگەز کریستیانن لەگەڵ "ئێلین" ی نزیکترین هاوڕێی لە بنەماڵەیەکی جولەکەن، یاری و قوتابخانە هەموو ژیانی داگیر کردوون. ئەم دوو هاوڕێیە ڕۆژانە بە چاوی خۆیان دەبینن سەربازگەلێکی زۆر بە ناو شاردا دێن و دەچن و وەکو داوڵ لە هەموو سەر سوچێکی جادەو کۆڵانەکان قوت بونەتەوە، لە هەمووش سەیرتر پاش ئەو ماوە درێژەی مانەوەیان لەو وڵاتە کەچی تا ئێستاش بە زمانەکەی ئانماری ناتوانن قسە بکەن یان بە زمانێکی تێکشکاو قسەدەکەن!.
کاتێک دەست بە خوێندنەوەی ڕۆمانەکە دەکەیت وا هەست دەکەیت بەسەر هاتێکی واقعی دەخوێنیتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا زادەی خەیاڵە، خەیاڵێک زۆر نزیک لە ڕاستییەوە. کاتێک سڕینەوەو کوشتاری ئینسانەکان لەسەر شوناسی جیاواز باڵادەستی خۆی دەنوێنێ، ئیترخەیاڵ چەند دوور بڕوا هەر ناتوانێت هەڵگری بڕێکی زۆرنەبێت لە ڕاستییەکان.
ئەم ڕۆمانە چونکە لە بنەڕەتدا بۆ نەوجەوانان نووسراوە بۆیە دەبینین کارەکتەری سەرەکی رۆمانەکە ئانماری تەمەن دەساڵانە ، بەڵام نووسەر سەرکەوتووانە توانییویەتی گەمەی ئەوەبکات کە چۆن لە بارو دۆخێکی نەخوازراوی سیاسی و سەرکوتکردندا کە نێوانێک بۆ تەمەنەکان نامێنێت لای هێزی سەرکوتگەر و دەکرێت بە بڕیاری گشتی هەمووان لە ئاگرێکدا بسووتێنرێن بخاتە ڕوو. لەدەرەوەی ویست و ئارەزووی دایک و باوک کە هەرگیز خوازیاری کاری ترسناک و سەرچڵی نین بۆ مناڵەکانیان،ئەوانیش ببنە کارەکتەری کاری سیاسی. دەبینین وەک لە ڕۆمانەکەدا دیارە چۆن ئانماری دەساڵان بە ڕوحێکی بەرپرسیارێتی گەورەوە لە پێناوی گیانی هاوڕێکەیدا ئەو ڕێگا پڕمەترسییە دەگرێتە بەر بۆ گەیاندنی ئەو دەستەسڕەی کە لێیان بە جێمابوو کە بڕیار بوو دایک و باوکی ئێلن و هاوسەفەرەکانی تریان لەگەڵ خۆیان بیانبردایە بۆ ناو بەلەمەکە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە چارەنووسیانەوە هەبوو.
لویس لۆری لەم ڕۆمانەدا لەسەر کۆمەڵێک چەمک ڕاتدەگرێت لەوانە: هاوڕێیەتی، هاوکاری، دادپەروەری و هیوا ، هەریەک لەمانە لە کات و شوێنی خۆیدا زۆر جوان بەرجەستە کراون. هاوڕێیەتی : لە پەیوەندی هەردوو خێزان
ڕۆمانی ئەستێرەکان بژمێرە خوێنەر تەنها ڕاناگرێت لە دڵە ڕاوکێ و ڕاکەڕاک و تۆقاندن ، بەڵکو وەک خوێنەرێک هەست بە سەفەری ڕوح دەکەیت بەناو شاری کۆپنهاگن ی پایتەختی وڵاتی دانیمارک دا . بینینی دەریای بەڵتیک وقەڵاکەو کۆشکی پاشاو دیمەنی دارستان و گەڵاو گوڵ وگیاو ئەستێرەو ئاسمان، دیمەنی جوانی ڕاکردنی
201 pages, Paperback
First published January 1, 1989
Book details & editions
About the author
لویس ڵۆری
2 books
Follow
Follow
Ratings
&
Reviews
What do
you
think?
Rate this book
Write a Review
Friends
&
Following
Create a free account
to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
5.00
1 rating
0 reviews
5 stars
1 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Search review text
Filters
No one has reviewed this book yet.
Join the discussion
Add
a quote
Start
a discussion
Ask
a question
Can't find what you're looking for?
Get help and learn more about the design.
Help center