رۆمانێکی مێژوویی خەیاڵی پڕ چێژ،رۆمانێک بە باسکردن لە بوێری و چاو نەترسیی و کۆڵنەدان و پاشگەز نەبوونەوە ڕازاوەتەوە.
جەنگان تا کۆتایی و لە دەستدانی زۆر گەنج،بینینی سندوقەکەی لز و جلە سپیە لەبەر نەکراوەکەی، ویستی پیتەر بۆ ناشتنی و گوڵەکانی ئانماری و خێزانەکەی، ملوانکە شکاوەکەی ئیلین، پوتە بریسکەدارەکانی پاسەوانەکان،پاکەتە تۆقێنەرەکەی خاڵە هنریک و زۆر ڕوداو و مەترسی و کارەساتی تر لە پێناو بە دەست هێنانی ئازادیدا.
ڕۆڵی چاونەترسی ئانماری و یارمەتییەکانی بە بێ هەبوونی زانیاری پێویست دەربارەی کێشەکان و تێڕوانین لە پلانە بوێرەکانی گەورەکان لە دیدی منداڵێکەوە کە بێ ئاگایە لە زۆرینەی مەترسییەکان چێژێکی دیکەو تەواو جیاوازی بە ڕۆمانەکە بەخشیوە و وات لێ دەکات بەردەوام بیت لە خوێندنەوە و دۆزینەوەی ڕاستی بابەتەکان.