Amanj1 reviewFollowFollowCurrently readingMay 11, 2022سورەتی الملکThis entire review has been hidden because of spoilers.
Haval Ali2 reviewsFollowFollowMarch 29, 2023هەرکات باسی شتێکت کرد لەسەر ( دین، فکر، یان حەقیقەت)، وا باس بکە هەموو خەڵك، مێژوو، و داهاتوو دەیبینن. تا چپە دەرنەچێ.هەرچەند من عەرەبی باش نازانم، بەڵام تەفسیری ئاسان بەئاشکرا دیارە هەڵەی زەق دەکا.بۆ نمونە سەیری ئەم ئایەتە (أفمن حق عليه كلمة العذاب أفأنت تنقذ من في النار) - ٣٩:١٩بەمشێوەیە تەرجومە کراوە : ئایا ئەو کەسەی بەهۆی خراپی و خوانەناسیەوە بریاری سزادانی درابێت، ئایا تۆ دەتوانیت ئەو کەسانەرزگاربکەی کە لەناو ئاگری دۆزەخدا گیریان خواردووە؟ئەو وشەی خوانەناسییە هەر لەخۆوە زیاد کراوە، ئەمە جگە لەوەی لە چەندین جێگا هەستدەکەی چەند لاوازە لە کورتبڕی و پڕبڕیدا.وشەی گیریان خواردوە لەهیچی خۆڕایی کەوتۆتە ناو مانای ئایەتەکە.دۆزەخیش دیسان لە ئایەتەکەدا نیە، هەر وشەی ئاگر هەیە.ئایەتەکە ئەگەر ئاسان تەفسیر کەی ئاوای لێ دێ: ئایە ئەوەی بڕیاری عەزێتدانی ڕەوا بێ، ئەوە تۆ ڕزگاری دەکەی لە ئاگر؟ڕەنگە ئەوەی منیش زیاد کورتبڕیی تێدا بێ، بەڵام مەعقول نیە لەخۆوە وشە زیاد بکەی.چوار ئەستێرە لەبەر تەفسیری سورەتی طە، کە بەراستی دڵ ڕادەکێشێ.
Shnay Bahar1 reviewFollowFollowAugust 4, 2022💥💥💥💥💥This entire review has been hidden because of spoilers.
Blnd Nasr1 reviewFollowFollowReadNovember 28, 2022کوردستانThis entire review has been hidden because of spoilers.