Arash Amani51 reviews8 followersFollowFollowJuly 4, 2017یەکێ لەو کتێبەبانە کەوا لەمێژ بوو دڵم پێوە بوو بیخوێنەمەوە کتێبی "مێژووی ئەدەبی کوردی" لەو کتێبانە کە هەر کوردی دەبێ بیخوێنێتەوە لە کتێبخانەی هەر ماڵە کوردێکدا جێگای تایبەتی هەبێت. لەم کتێبەدا شێعرەکانی ٢٤ شاعیری گەورەی کورد خراوەتە بەرباس و شی کردنەوە
Zanyar Dilshad12 reviewsFollowFollowSeptember 1, 2025مێژووی ئەدەبی کوردی - عەلائەدین سەجادی ⭐️⭐️⭐️⭐️⭐️ئەم کتێبەی مامۆستا گەوهەرێکە لە مێژووی کورد و مێژووی ئەدەبی کوردی ! بەوپەڕی بڕواوە دەیڵێم ئەم کتێبە پێویستە هەر کەسێک تروسکەیەک خولیای بۆ ئەدەبیاتی کوردی هەیە خوێنەری بێت ! مامۆستا عەلائەدین هەگبەیەکی پڕ لە زانست و زانیاری بووە و ئەم کتێبەی کردووە بە سەرچاوەیەکی مێژووی و دەستکەوتێکی گەورە بۆ ئەدەبیاتی میللەتی کورد. کتێبەکە دەست پێ دەکات بە ناساندنی ڕەچەڵەکی کوردەکان لە کوێوە هاتوون و بە کوێ گەیشتوون و زانیاری زۆر بەنرخی تێدایەپاشان دێتە سەر باسی ئەدەبیاتی کوردی و مێژووەکەی دەگێڕێتەوە، ئەدەبیاتی کوردی لە کوێوە سەرچاوەی گرتووە و چۆن گەیشتووە بەو ئەدەبیاتەی ئەمڕۆمان. بەشی هەرە گرنگی کتێبەکە لەوێدایە کە مامۆستا دێتە سەر باسی ژیانی شاعیرەکانی کورد و لە کۆنترینیانەوە کە (بابە تاهیری هەمەدان)ە دەست پێ دەکات و شاعیرەکانی هەر ٤ پارچەی کوردستان بەسەر دەکاتەوە لە کلاسیکەوە تا مۆدێرن و کۆتایی بە شاعیرەکان دەهێنێت بە (مامۆستا فایەق بێکەس ) زانیاری تەواو دەربارەی ژیانی شاعیرەکان و لێکدانەوەی هۆنراوەکانیان دەخاتە بەرباس، زانیاری هێندە گرنگی تێدایە و هێند جوان دایڕشتووە، لەگەڵ خوێندنەوەی هەر شاعیرێک تێکەڵ بەو کات و زەمان و شوێنەت ئەکات ! کۆتایی کتێبەکە دەهێنێت بە بەراوردێکی زانستییانەی ئەدەبیاتی کوردی بە ئەدەبیاتی جیهانی، لێرەوە زانایی و ئاگایی مامۆستا عەلائەدین سەجادی، سەرت ئەسوڕمێنێت ! مامۆستا عەلائەدین سەجادی سەرەڕای نەگبەتی و کوێرەوەری ژیانی خۆی، هەمیشە لە خەمی ئەدەبیات و مێژووی کوردی بەشمەینەت بووە و چمکێکی ئەم مێژووەی بۆمان پەیدا کردووە و بۆی کردووینەتە دوو توێی ئەم کتێبە، وەک خۆی لە پێشەکییەکەدا باسی دەکات ، ئەم کتێبە ڕەنجی چەندین ساڵ شەونخونی و گەڕان و بەدواداچوون بووە و لە زەمانی پێش ئینتەرنێت و نەبوونی زانیاری، گوند بە گوند و دێ بە دێ گەڕاوە و زانیاری کۆکردووەتەوە دەربارەی شاعیرەکان. ڕۆحت شاد و ناو و یادت هەمیشە بەرز مامۆستای خەمخۆری مێژوو و ئەدەب 🙏🏻
Ahamd Mtalib1 review1 followerFollowFollowWant to readApril 30, 2020مێژووی ئەدەبی کوردیThis entire review has been hidden because of spoilers.