Jump to ratings and reviews
Rate this book

خەوە بەردینە

Rate this book
سەرجەمی شێعرە کوردییەکانی سوارە ئیلخانی زادە
ئامادە کردنی ئەفشین بەهاری زەڕ
------------------------
شار

....

لە هەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە
دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم
دەستی چێویە
لە شارەکەت زەلیلە شێر
باوی ڕێویە
بە هەر نیگایێک و پەتایەکە
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
گوڵم!
هەرێمی زۆنگ و زەل
چلۆن ئەبێتە جاڕەگوڵ؟
لە شاری تۆ، لە بانی عەرشە قۆندرەی دراو
شارەکەت
ئاسکە جوانەکەم!
تەسکە بۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو
کێ لە شاری تۆ، لە شاری قاتڵی هەژار
گوێ ئەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ؟!
منێ کە گۆچی تاوی گەرمی بەر دەوارەکەی عەشیرەتم
بە دارەتەرمی کووچە تەنگەکانی شارەکەت
ڕانەهاتووە لەشم.
بناری پڕ بەهاری دێ
ڕەنگی سوور و شین ئەدا
لە شیعر و عاتیفەی گەشم
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت...
...
بەشێ لە شێعری شار
سوارە ئیلخانی زادە

62 pages, Unknown Binding

First published January 1, 2012

5 people want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
8 (88%)
4 stars
1 (11%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Sato.
52 reviews12 followers
May 11, 2025
کچی نوور قەتیسی دەسی دێوی کێوە
لە ئەنگوستە چاوی دڵی خێوی کێوا
بەرەو دەر، بەرەو شاری دەریا بەڕێوە.
گەرووی ویشک و چاوی سپی چاوەکانی
دەرووی ڕوونی ئاوە
بە فانۆسی ئەستێرە بەرچاوی ڕوونە
لە بەرپێی حەریری کەوەی سێوەڕە
بە پۆی مانگەشەو چندراوە.
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.