Gashbin Idres12 reviewsFollowFollowNovember 3, 2019کتێبەکە لە چەند چیڕۆکێکی جودا جودا پێک دێت، زۆربەیان بابەتی سەرەکی تێیدا، خۆشەویستی نێوان هەردوو ڕەگەزە کە هەریەکێکیشیان تایبەتە بە بارودۆخێکی یەکجار جیاواز و سەرنجڕاکێش، شیکردنەوە، فیکر، بۆچوون و فەلسەفەی ورد و پڕ مانای تێدا هەیە، هەستکردن بە بێزاری ئەگەری کەمە لە کاتی خوێندنەوەیدا.خاڵی لاوازیش تێیدا ئەوەیە نووسەر خۆی بە هەڵگری ڕاستی ڕەها دەزانێت و گشت بیرۆکە دژەکانی بە بچووک و بێمانا لە قەڵەم دەدات، تا دەگاتە ئەوەی لە هەندێک بەشدا سوکایەتیش بە هەندێ لە چین، جۆر، نەتەوە یاخود هەڵگری ئایدیایەکی تایبەتیش بکات.