Jump to ratings and reviews
Rate this book

گوڵی شۆڕان

Rate this book

186 pages, Unknown Binding

Published January 1, 2015

2 people are currently reading
10 people want to read

About the author

عەتا نەهایی

9 books20 followers
عەتا نەھایی نووسەر و ئەندامی چالاکی کۆڕی زانستی زمانی کوردییە؛ ساڵی 1961 لەدایک بووە. و لە 1979 دیپلۆمی وێژه‌ی لە بانە وه‌رگرتووە. نه‌هایی له ساڵی 2005 دا خه‌ڵاتی ده‌زگای ئاراسی بۆ ئه‌ده‌بی کوردی (له سلێمانی) و له ساڵی 2008دا خه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د هه‌ردی بۆ چێژ و سه‌لیقه‌ی جوانی نووسین وه‌رگرتووه. ئه‌و ئه‌مڕۆ له دیارترین نووسه‌ران و ڕۆماننوسانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و چوار پارچه‌ی کوردستانه. نه‌هایی ئێستا له شوێنی له‌دایکبوونی خۆی، واته له شاری بانه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌ژی.


*بەرھەمی بڵاوکراوە (په‌ڕتووک)
----------------------
زریکە، بانە، ناجی، ١٣٧٢.
تەنگانە، بانە، نووسەر، ١٣٧٤، ل٩٥.
گوڵی شۆران، سەقز، محەمەدی، ١٣٧٧.
باڵندەکانی دەم با، سنە، ژیار، ١٣٨١.
گرەوی بەختی ھەڵالە، سلیمانی، رەنج، ٢٠٠٨.

*نووسین (وتار)
----------------------
"ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (١)". گۆڤاری سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٢، ل ٥٣ـ٥٦.
"ئاوڕدانەوەیەک لە حەوت ساڵ چیرۆکی کوردی (٢)". سروە، ساڵی ٨، ژ ٧٣، ل ٤٩ـ٥١.
"مەحزوون". سروە، ساڵی ٩، ژ ٨٩، ل ١٥ـ١٦و ٦٦.
"ئاوڕێک لە کەسایەتی خەزاڵ و لاس". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٤ـ٩٣، ل ٣٢ـ٣٣و ٤١.
" گەڵاڵەیەک بۆ مێژووی چیڕۆکی کوردی". سروە، ساڵی ١٠، ژ ٩٨ـ٩٧، ل ٤٠ـ٤٤.
"جیلوەی شانۆ، جیلوەی شێعری سەرکەوتوو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١١٩، ل٤١ـ٤٤.
"چیرۆک رۆچنەیەکی متمانە پێکراو". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٢، ل ٢٩ـ٣٢.
"ئیماژ لە شیعری مەولەویدا". سروە، ساڵی ١٢، ژ ١٢٦ـ١٢٥، ل ٣١ـ٣٥.
"(تنوّع)یان ھەمەجۆری لە مەیدانی داھێناندا". سروە، ساڵی ١٤، ژ ١٥٠، ل ١٤ـ١٦.

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
7 (50%)
4 stars
2 (14%)
3 stars
3 (21%)
2 stars
1 (7%)
1 star
1 (7%)
Displaying 1 - 5 of 5 reviews
Profile Image for kawin.
17 reviews4 followers
June 2, 2022
گوڵی شۆڕان لە نێوان داستانەکەوە دەست پێ دەکا و خوێنەر دەباتە سەرەتا و کۆتایی! ئەوەیان بە ڕای جوانترین شێوەی نووسینی داستانەکە. چونکە وا لە خوێنەر دەکا تا کۆتایی هاتنی داستانەکە هەر چاوەڕوان بێ و هەر پرسیار لە خۆی بکا و بڵێ: دێی! چی بوو کە وای لێهات؟
.
.
.
لاس و خانزاد و یادگار و دایەگوڵێ و هیوا و فەرخە. تاوانباری و ئاوارەیی و دەوڵەتێک کە شار لە خەڵک دەسووتێنێ!
.
.
.
"لاس کوڕە گەورەی وسووئاغا دوای پانزە ساڵ و لە ساڵڕۆژی مەرگی خۆیدا گەڕایەوە. لە دەشتی قایبەرد لە کاتێکدا هیچی وای بۆ شار نەمابوو سێبەرەکەی لە پێش خۆیەوە دەکشا و لە لێڵایی سەرەتای شەودا ون بوو. لە قەراغ چۆم و لە نێو قۆرغە چنار و بییەکەدا ئەوەندە پەلەی بوو قڕەقڕی قرپۆک و خشەخشی گەڵا و لق و پۆپە وشکەڵەکان چێژیان نەدەدایە."
Profile Image for sipirze.
19 reviews
August 25, 2022
کاک عەتا لەو کتێبەدا زۆر جوان و لە کۆتاوە بۆ سەرەتا دەگەڕێتەوە و باس لە دابڕانی لاس و بنەماڵەکەی دەکا.دوای خوێندنەوەی سێ کتێبی زریکە و تەنگانە و ئەو باڵندە بریندارە کە منم،دەبێ بڵێم ئەو کتێبە زۆر تایبەتتر و ڕێک و پێک بوو،بە شێوەیەک کە مرۆڤ لەگەڵ خوێندنەوەی هەر وەرزێکی تامەزرۆی خوێندنی وەرزی دواتریش دەکات.
Profile Image for shahriyar .
12 reviews
November 23, 2020
بە ڕای زۆر کەس «گوڵی شۆڕان» باشترین و خۆش ترین کتێبی مامۆستا عه‌تا نه‌هاییه؛
نووسه‌ر له ده‌ست‌‌پێک دا دەمانخاتە بەحرێکی زۆر قووڵ لە پرسیار، بۆ وەڵام دانەوەی پرسیارەکانیش هیچ پەلەیەکی نیە. تا کۆتایی لەگەڵ ئەو چیرۆکە بن، بە چێژێکی زۆر خۆشەوە وەڵامی تەواوی پرسیارەکانتان وەردەگرن.
Profile Image for Ebrahim Barzegar.
Author 6 books12 followers
October 27, 2022
This is the first novel I read by Ata Nahayi, a Kurdish novelist from Baneh, Kurdistan Province. The novel in brief is about the fall of a Kurdish family set during 1940s, before and after invasion of the Allies in 1941, with the Soviets controlling the north part of Iran, and the rise and fall of Republic of Mahabad in 1946.
It is not gripping, yet I like the flow of the novel, easy to read and follow the plot. The writer attention in here is on the characters think (psychological) and feeling (emotional), which I think could have been developed more. Yet, the juxtaposition and conflict of Muslim and Jewish community, to my eyes, is the strong point of the novel.
I going to read his next novel https://www.goodreads.com/book/show/3...
Profile Image for Erfan Shariati.
16 reviews1 follower
April 12, 2024
کارەساتەکانی نێو ڕۆمانەکە وەک سوتانی شار و ئاوارەبوونی بنەماڵەی وسووئاغا دەتوانێ وەک هێمایەک بێ کە ژیانی کەسایەتیەکانی ڕۆمانەکەش سوتاوە، وەکوو لاس و دایه گوڵێ و خانزاد و لە کۆتاییش دا یادگار. ژیانی ئەوانە فەوتاوە هەر یەکەو بە جۆرێک یا بڵێین ئاوارەن وەک دەرکرانی فەرخە و خانزاد لە ماڵێ وسووئاغا. ماڵێک کە هەموو ماڵەکە بسووتێ، دارە توەکەی حەوشە بە تەواوی هەر ناسووتێ و خاڵە نایەرێک یان یادگارێک دەبێت نەمامێکی نوێ بچەقێنێ و ماڵەکە نەوژەن بکاتەوە.
نێوی کارەکتەرەکانیش دەتوانێ وەک هێما بێت وەک نێوی ڕۆمانەکە وەکوو گوڵی شۆڕان و شۆڕە لاس
هیوا کە کوڕێکە خۆی پیس دەکا و مەچەکی دەکرۆژێ و بێ هیوایی ژیانی هەموان نیشان دەدا
دایە گوڵێ کە وەکوو گوڵ هێمای ژیان و ئەوین و خۆشەویستیە...
This entire review has been hidden because of spoilers.
Displaying 1 - 5 of 5 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.