Jump to ratings and reviews
Rate this book

زیخی ناو پێڵاو

Rate this book

470 pages, Unknown Binding

Published January 24, 2018

2 people are currently reading
4 people want to read

About the author

Nabard Fuad

2 books2 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
3 (100%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 3 of 3 reviews
Profile Image for Azheen Bajalan.
301 reviews72 followers
February 3, 2018
زیخە ڕەنگاوڕەنگەکانی نەبەرد فوئاد
“لە بری کەوتنە خوارەوەم، خۆم بە وشە گرتووەتەوە”پ ۲٤، کێ خۆی بە وشە گرتوەتەوە نەبەرد یان شوورا؟ (شوورا) کارەکتەری سەرەکی و میحوەری ڕۆمانەکەیە، شوورا -ی ئێمە بە وشە خۆی گرتووەتەوە، چونکە ئەو نووسەرە، بەڵام چ نووسەرێک؟ چۆن نووسەرێک ؟ ژیانی چۆنە و تێڕوانینی بۆ ژیان چۆنە؟.
لای شوورا ”ژیان سیانکاوە”پ ۲٨۷، دەڵێ ”ئەگەر کۆتایی بە ژیان نەیەت، بەدەستی خۆم سەری ئەم زێڕابە دادەخەم”پ ۲٨۲، شوورای نووسەر لە جیاتی ئەوەی پێنووسی لە گیرفان بێت چەقۆی هەڵگرتووە، لەم ژیانە کە مرۆڤ تێیدا بێ مافە، کامیان ماف بۆ مرۆڤ ده‌گێڕنه‌وه‌ پێنووس یان چەقۆ؟ چەقۆ بەدڵنیایەوە، چونکە تەرازوی دادگاکان پارسه‌نگه‌.
لێرە ڕاستە شوورا نووسەرە بەڵام هەرگیز چینی نووسەران بە فریشتە دەرناخات، بەڵکو بەڕاشکاوانە باسی هەموو شتێک دەکات کە بەسەری هاتووە و دڵی پێوە بووە.ئەم نووسەرەی ئێمە لە چینی هەژار بووە لە دیمەنێک دەڵێت :“کچە خاوەن کورسیەکە تێکەڵ بە ئێمە نەدەبوو، بە تەنیا دادەنیشت، خەریکی خواردنی بابۆڵیەکی لە سەموون دروستکراو بوو، ئەوە یەکەمین جارم بوو کە سەموون ببینم، هەزار جار لە خوا پاڕامەوە بەشکو تۆزێک بەشم بدات، خرمە خرمی بابۆڵەکە نەیهێشت خودا پاڕانەوەکەم ببیستێت”پ ۳۱۰، گللەیی لە سروشت دەکات و دەڵێت :“ سروشت بەرانبەر بە هەژاران لە سەرمایەداران دڵڕەقترە”پ ۳۰۲.
نووسەر زۆر جار باس لە مرۆڤ بوون دەکات و دەڵێت :“لەوەتەی ئێمە هەین، قەتارمان بۆ هەموو شتێک بەستووە، و دەمانەوێت خێرا بەشەکەی خۆمان بەربکەوێت، بۆ هەموو شتێک قەتارمان بەست، تەنیا بۆ مرۆڤ بوون نەبێت.”پ ۳۰٨، لە جێگایەکی تریش دەڵێت ”لە بنەڕەتدا نەک پەروەردەی منداڵ بەڵکو مرۆڤ بوونیش بەرپرسیاریەتیە”پ ۱۱ نەک تەنها مرۆڤ بوون بەڵکۆ نووسەر پێی وایە مناڵ خستنەوە گەورەترین تاوانە، مرۆڤ هێنانە ژیانێکی قورسی ئاوها بەرپرسیاریەتییە.
لەم ڕۆمان تیشک دەخڕێتە سەر باوکسالاری، چۆن کچەکانیان گەورە دەکەن، چۆن بە شوویان دەدەن، و چۆن لە مێردی خۆیان جیایان دەکەنەوە لەبەر هەر هۆیەک بێت، وەکو چۆن لەگەڵ (مەرجان) ڕویدا، مەرجان جارێکیان لەگەڵ مارمێلکەیه‌ک دەدوێت ”مارمێلکەی ترسێنەر پێم بڵێ منداڵ بوون ئازاری چۆنە؟ تۆ پێت وایە ئازاری جەستە سەخترە یان دوورکەوتنەوەی ئازیزان؟ دەی بۆ وەڵام نادەیتەوە؟ تۆیش پشتت تێ کردووم؟ گریمان شۆڕشگێڕێک لە پێناو ئامانجێک خۆی لە خۆشی ژیان بێبەری کردوە، ئەی ناکرێت ئەو شۆڕشگێڕە بزانێت چ ڕێگایەکی هەڵبژاردووە؟ تۆ گۆڕی دایناسوری باپیرت وەڵامم بدەرەوە”پ ۱۷۳ .
“شێتی بۆ مرۆڤە باشەکان گەورەترین دیاری خودایە”پ ۱۲۷ فەریدە وا دەڵێت، فەریدە یەکێک بوو لەو کارەکتەرانەی کە هەرگیز لە یادم ناچێت، چیرۆکەکەی، قسەکانی، چۆنیەتی بیرکردنەوەی، ڕاستە کارەکتەرێکی لاوەکی بوو چەند پەڕەیه‌کی له‌م ڕۆمانه‌ بۆ خۆی داگیركردووه‌، بەڵام جێگای خۆی لە دڵی مندا کردەوە.
ئەم ڕۆمانە چ لە ڕووی تەکنیکی نووسینەوە چ لە ڕووی زمانەوانیەوە نوێگەری پێوە دیارە، سەرەتا ویستم بەقسەی (ڕۆلان بارت) بکەم و باسی نووسەر نەکەم، بەڵام هەندێ خاڵی گرنگ هەن دەبێت باسیان بکەم، بۆ نموونە زمان، لێرە تەنها کوردیە ڕێزمانه‌وانیەکەی ناو کتێب وشکەکان نییە، بەڵکو ئاوێتە کراوە لەگەڵ دیالێکتی ناوچەی گەرمیان، چ لە ڕووی دیاڵۆگەکان بێت یان ئەو شیعرانەش کە ئاماژەیان پێ کراوە لەسەر زاری کارەکتەرەکان.
نووسەر لێرە بلیمەتە، بۆ؟ چونکە ئەو یەک کەسە چەندها کاره‌کتەری پێشکەش کردووە لە ئاستی جیاواز، نووسەری پیاو بەڵام کاتێک باسی ژان گرتن و منداڵبوونی مەرجان دەکات وەکو مامانێک دەردەکەوێت کە وەسفی ئەو کردارە دەکات. کاتێک باسی مامۆستایەکی بەشی ئەدەب دەکات وەکو دکتۆرێک باس لە ڕێباز و ڕۆمانەکان دەکات، کاتێک باسی ئازار دانی زیندانیەک دەکات و ئەفسەرەکان، کاتی باسی ئەو کارکتەرە دەکات کە حەزی لە هاو ڕەگەزی خۆیەتی، و چەندەها شتی تریش، ئازایەتییە.
“من ڕۆحی دووەمی بەرازێکم، بەرازەکان بەرگە دەگرن، من هەموو ئەو زیخە کەوتنە پێڵاوەکانمەوە وەلی هێشتا لە ڕێکردن بەردەوامم”پ ۲٨٤.


کە وشەی (کۆتایی)یم خوێندەوە وتم (نااااا بۆ تەواو بوو!)، ئەمە ڕۆمان نەبوو ئەمە داستان بوو.
Profile Image for Azhwan Shaswar.
1 review
April 4, 2018
Simply, a fabulous book that talks about many negative aspects of life and why they are here. It makes you understand why many sad things happen and understand the pains
Displaying 1 - 3 of 3 reviews

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.