ژی115 reviews11 followersFollowFollowMarch 15, 2018 an autobiography by great Kurdish poet Sherko Bekas (1940 - 2013)نووسین بە ئاوی خۆڵەمێش؛ پێکدێت لە ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی گەورەهۆزانڤانی کورد 'شێرکۆ بێکەس' بە قەڵەمی خۆی. بەرگی یەکەم باس لە ڕووداوەکانی سەرەتای ژیانی، هەڕەتی لاوێتی و کۆڕوکوبوونەوەکان، یەکەمین گەشت و سەفەرەکان، ناسین و ئاشنابوون بە کەسایەتییە گرنگەکان. کاروباری سیاسی و پەیوەندی بە ڕێکخراوەکان.بە شێوەیەکی جوان و تایبەت نووسراوە، دەپەرژێتە سەر زۆرێک لە ڕووداوەکانی ژیانی تایبەتی خۆی و ڕووداوە گرنگەکانی گەلی کورد و لە گۆشەنیگای خۆیەوە دەیانگێڕێتەوە.
Milad16 reviewsFollowFollowMay 8, 2025کتێبەکە ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی شێرکۆ بێکەس، بە قەڵەمی خۆی، لە منداڵییەوە تا سەرەتاکانی ساڵی2005ی لە خۆ گرتووە.لەم کتێبەدا لەگەڵ چەن ڕەهەندی ژیانی بێکەس و هەروەها بارودۆخی ئەوساکەی باشووری کوردستان و جیهان ڕووبەڕوو ئەبینەوە.نووسەر بە ڕاشکاوی لە ژیانی خۆی و ڕووداوەکانی ئەوساکە ئەدوێ و هاوکات بیر و بۆچوون و ئەندێشەکانی خۆی دەخاتە بەر باس و لێکۆڵێنەوە.لەم کتێبەدا شێرکۆ باس لە سەفەر و دانیشتن و کۆڕەشیعرییەکانی ئەکات، لەسەر ئەو شوێن و کەسانەی دیتوونی، ڕاز و ئایدیای پشت هەندێ لە شیعرەکانی ئەدوێ.لەم کتێبەیا تا ڕادەیەکی زۆر شێرکۆ بێکەس لە زمانی خۆیۆ ئەناسین و ئەزانین چی کردووە، چی بەسەرهاتووە و چۆن بۆ دنیا، ژیان و شیعر ئەڕوانێ.خولاسە، من فرە خۆشم هات و لە خوێندنەوەی چێژم برد.