ژی115 reviews11 followersFollowFollowMarch 18, 2018!خۆر لە ئاوابووندایە و بەڵام من تازە لە هەڵهاتندام دوادێڕ لە ئۆتۆبایۆگرافیی شێرکۆ بێکەس - بە درێژایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ شێرکۆ بێکەس ژیام. دوای خوێندنەوەی پتر لە 850 لاپەڕە لە ژیاننامە و بیرەوەرییەکانی، بە خۆم دەڵێم بریا زیاتر بووایە و تەواو نەبووایە..ئەم ژیاننامەیە گەر باشترین ژیاننامە نەبێت بە زمانی کوردی، ئەوا بێگومان یەکێکە لە هەرەباشترین ئەو ژیاننامە و بیرەوەرییانەی کە تا ئێستا بە زمانی کوردی نووسراون،