ژی115 reviews11 followersFollowFollowFebruary 23, 2018عەلائەدین سەجادی، گەورەنووسەر و لێکۆڵەری کورد، ڕۆڵێکی گرینگ و کاریگەریی هەبووە لە پێشکەوتن و پەرەسەندنی چیرۆکی کوردیدا. نووسەر لە نەوەی یەکەمی ئەم هونەرەیە کە لە نێوان دوو جەنگی جیهانی سەدەی بیستەمدا پەیدا بووە. چیرۆکی لەسەر لاپەرەکانی گۆواری گەلاوێژدا (۱۹۳۹-١٩٤٩) بڵاو کردۆتەوە. پاشان بە ناوی (هەمیشەبەهار) لە بەغدا لە ساڵی ۱۹٦٠دا چاپی کردووە. ناواخنی چیرۆکی سەجادی ژیانی ناو کۆمەڵگای کوردەواری و ژیانی لادێیە. هەندێ لە چیرۆکەکانی ئەمانەن: لە پێناو ئافرەتا، شاییەکەی ڕەشەی خەجەلاو، بۆ نەچووین بۆ کۆێستان؟، جەوهەر ئاغا، رێوییەکەی قەمچۆغە و.. هتد یەکێک لە گرینگترین لایەنەکانی چیرۆکی سەجادی زمانە، لە نووسینەکانیدا بە کارامەیی و لێزانی زمانی کوردیی بەکاردەهێنێت. گەر دەتەوێت جوانی و پاراویی زمانی کوردی ببینی، ئەم کۆمەڵەچیرۆکە بخوێنەرەوە..