Azheen Bajalan301 reviews73 followersFollowFollowNovember 15, 2018چەند نامەیەکی فەرەنسی / فەرهاد پیرباڵهەر دوای خوێندنەوەی چەند پەڕەیەک لەم کتێبە یەکسەر گوتم؛ ئەمەیان (هەژاران)ـی کوردە، لەسەر هەمان ستایلی ئەم ڕۆمانەی (دۆستۆڤیسکی) نووسراوە، کە بریتییە لە نامە گۆڕینەوە لە نێوان دوو کەس. بەڵام لێرە دوو هاوڕێی فەڕەنسیمان هەیە یەکێکیان لە کوردستانە ئەویتریان لە فەڕەنسا. پیرباڵ زۆر جوان لەسەر زاری ئەو ڕۆژنامەنووسە باسی زۆربەی لایەنەکانی ژیانی کورد کردووە.لە نامەیەکیانە هاوڕێکەی بۆی دەنووسێت: (رودیاڵ کیپلینگ دەڵێت:"ڕۆژهەڵات ڕۆژهەڵاتە، ڕۆژئاواش ڕۆژئاوایە، هەرگیز بە یەکتری ناگەن." بەڵام تۆ هیچ نەبێت بیسەلمێنە کە هیچ نەبێت دەتوانن گفتوگۆ بکەن و لە یەک تێبگەن).لێرە باسی کتێبخانەی کوردی دەکرێت کە چەند هەژارە، ڕاستە دەردەسەری زۆر بینیوە، بەڵام ئەوەتا ئەڵمانیا و جوولەکەکانیش ئەوەندەی ئێمەیان بینیوە کەچی ئەدەبیان نەمردووە. دەڵێت؛ کە لێم دەپرسن چ نووسرێکی کورد هەیە لەکاتی بڵاوبوونەوەی کتێبەکە ئاژاوە دەخاتە بازاڕەوە، شەرمم لێ دێت وەڵامیان بەمەوە. باس لە لەیەکچوونی زمانی کوردی و فەڕەنسی دەکات بە نموونەوە. باسی جیاوازی نێوان کوردستانی تورکیا و شارە تورکییەکان دەکات. باسی ئەو 376 مزگەوتەی هەولێر دەکات، باسی شارچێتی دەکات، باسی هەوڵی هەڵهاتی بەرپرسەکان دەکات لە ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکانیان، هەروەها گەندەڵی دەزگا حکومیەکان و پارە نووستوەکان، باسی زاڵبوون باوک بەسەر کوڕ دەکات. بای داخەکەی خۆم دەکات، خەوتنی شار لە شەوانە، شار تەنها بە ڕۆژ دەژێت، بە شەو مردوە. پیرباڵ لێزانانە بە نێو باسەکاندا تێپەڕدەبێت. لە کاتی خوێندنەوەدا تێکەڵە هەستێکم بۆ دروست بوو، شەرمم لەم هەموو شتە ناشرینە دەکرد، هەروەها دڵخۆشبووم کە کەسانێک هەن گرنگە درک بەم شتانە بکەن، بەڵام کێشەکە ئەوەیە ئەوانەی گرنگە بیخوێننەوە کاتی خوێندنەوەیان نییە.
Arez1 reviewFollowFollowWant to readJuly 11, 2022دەمەوێتThis entire review has been hidden because of spoilers.