Jump to ratings and reviews
Rate this book

دەروازەیەک بۆ بنەماکانی جەنگ و زانستی سەربازی

Rate this book
ئەم کتێبەش بەشێکە لەو ھەولە ئەکادیمیە کوردانەی کە بەزمانی کوردی دیراسەی جەنگ و زانستی سەربازی دەکات .نووسەر ھەولێکی گەورەی بەگەرخستووە بۆ دیراسەکردنی جەنگ وەک دیاردەیەکی بەردەوامی شارستانیەتی مرۆڤایەتی .نووسەر ئەم پەرتووکەی بەسەر چوار بەش دابەشکردووە کە بەشی یەکەم بە ناساندنی جەنگ و سوپا و پەیوەندی نێوان دامەزراوەی سیاسی و دامەزراوەی سەربازیی و سوپا دەخاتە بەر گفتوگوی زانستی و ئەکادیمی ،ئەویش بە گەرانەوە بۆ ھزری جەنگ و پێکدادانی سەربازی لە لای بیریار و فەیلەسوف و پسپۆرانی بواری ستراتیجی ،ھاوکات دەست بردن بۆ ھەلاوێرکردنی چەندین جەنگ بەتایبەت لە سەدەی بیست و بیست یەک، لەوانەش دوو جەنگە جیھانیەکە و جەنگی نێوان دوو جەمسەری ئایدۆلۆجی لە (١٩٤٥ ) تا ( ١٩٩١ ) ە . نووسەر لە بەشی دووەمدا دەروازەیەکی تیۆری دەربارەی جەنگ و ئامانج و پالنەرەکانی دەخاتەروو . ئەمە سەرەرای گفتوگۆکردنی یاساکانی جەنگ و تاوانەکانی جەنگ و شێوازەکانی ئەو دیاردە مێژووییەی شارستانیەتی مرۆڤایەتی . پاشان لە بەشی سێیەمدا ، دیراسەی زانستی سەربازیی دەکرێت باس لە جەنگ و سەرباز دەکرێت لە چوارچێوەی زانستی سەربازیدا وە گفتوگۆ لەسەر ستراتیجی سەربازی دەکرێت وەک مۆدێلی ستراتیجیەتی سەرەکی جەنگ ، دواتر لە بەشی کۆتایدا لە چۆارچێوەی بیرو تیزەکانی بیرمەند و شارەزای ستراتیجی و جەنەرالی سەربازی چینی ( سن تزوو ) بنەماکانی جەنگ و سەربازیی شرووڤە دەکرێت .
بیرو تیزەکانی ( سن تزوو ) بابەتی سەرەکی گفتوگۆی ئەم بەشەی پەرتوکەکەیە ، بەتایبەت رۆلی سەرکردەی سەربازیی لە جەنگ و ھۆنەر و تاکتیکی سەربازیی لە مەیدانی رووبەرووبوونەوە . ئەمە سەرەرای گفتوگۆکردنی رۆلی دەزگای ھەوالگری وەک ئامرازێکی سەرەکی ھەلگیرساندنی و بنەمای یەکلایکردنەوەی بریاری سیاسییەکان بۆ بەرپاکردنی جەنگ . لە پاشکۆدا زاراوە سیاسییەکان کە پەیوەندی دارن بە جەنگ و سەربازییەوە خراوەنەتە روو ھەروەھا دیراسەی ھێزەکانی کوردستان کراوە (پێشمەرگ و گەریلا و شەرڤانان )
لە کۆتایدا ئەم کارە ئەکادیمیە تەنھا ھەولێکە بۆ دەولەمەندکردنی لیتریچە و ئەدەبیاتی سەربازی و ئەمنی و ھەوالگری بەزمانی کوردی ، کە ھێشتا دەیان و سەدان ھەولی تری لەم جۆرەمان پێویستە بۆ ئەوەی ئەدەبیاتی کوردی لەم بوارەدا پەرە پێ بدرێت ، لێرەدا نووسەر ھەولی لێبراوانەی بۆ ئەو مەبەستە داوە بەلام دیارە رەوتی ئەکادێمی و زانستی لەم بوارە پێویستی بەھەولی بە کۆمەل ھەیە کە ببنە تەواوکاری ئەم کارە ئەکادیمییە .

فەرھاد حەسەن عبدولا
شارەزای ستراتیجی و سەربازی
ماموستای زانکۆ

152 pages, Paperback

Published January 1, 2018

2 people are currently reading
20 people want to read

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
1 (25%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
1 (25%)
2 stars
1 (25%)
1 star
1 (25%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Harman Hameed.
33 reviews
January 8, 2019
وەکی دەستپێک باشە چونکە ئاگادری بەرهەمی دیکەی کوردی نیم، بەس کەمەک سەرلێ شێوێنەربوو
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.