Hêmin64 reviews15 followersFollowFollowMay 27, 20193.5باشتر وابوو ناوی کتێبەکە بگۆڕدرایە بۆ «گەشتێک لە باشووری کوردستان». عەلائەدین سەجادی وەک کتێبەکانی تری لێرەشدا دەستپێشخەری کردووە و یەکەم سەفەرنامەی بە زمانی کوردی نووسیوە ، چەندین شاری باشووری کوردستانی بەسەر کردووەتەوە و چەندەها زانیاری بەنرخی لەسەریان شۆپاندووە. تەنانەت لەو زەمانەدا کامێرای هەبووە و وێنەی هەموو شوێنەکانی ئەو سەردەمەی گرتووە بەڵام جێی پرسیارە بۆچی ئەم وێنانە لە کتێبدا بڵاوکراونەتەوە؟خاڵێک کە زۆر ئاماژەی پێ دەدرێت ئەوەیە کە بە داخەوە ئاستی خوێندەواری زۆربەی خەڵکی کەم و هیچ بووە ، تەنانەت زانایان و خوێندەوارانیش نووسین و خوێندنی کوردییان نەزانیوە (زۆربەی خەڵکی ناوچە کورمانجەکانیش پاساوی نەزانینی سۆرانییان هێناوەتەوە). کەم کتێب خانە کتێبی کوردی لێ بووه. ڕەخنەیەکی کە بە گشتی لە نووسەر دەگیرێت ئەوەیە کە زیاتر لەگەڵ چینی باڵای کۆمەڵگا و زانایانی ئایینی دانیشتووە و زۆر بە کەمی بارودۆخی و ئاخافتنی چینی مامناوەند و هەژاری خستووەتە نووسراوەکانییەوە.kurdish