چی دەبێت، با كاتێك پێكەوە دەبین قسە و گوفتارەكانمان هەموو "صوحبەتی
جانان" بن. واتە با سەروبنی قسەمان هەموو پەیوەست بكەینەوە بە باسی خوا
� � و پێغەمبەری خواوە )عَلَیْهِ أَلفُ صَلَاٍة وَسَلَام(، با دەربارەی ئایینەكەمان قسە بكەین
و ڕێ بە تەنها دڵۆپێكیش لە قسەی زیادە و بێمایە نەدەین. لەبیرمان نەچێت،
خولەكەكانی تەمەنمان دیاریكراون. بۆیە با لە هیچ و خۆڕاییدا بەفیڕۆیان
نەدەین، چونكە لەو دونیا لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەكەن لەسەریان. با سوپاس
و ستایشی ئەو خوایە بكەین كە لە هەر هەناسەدانێكدا، بەدەر لە ئاگایی و
هەستی خۆمان دوو جار ژیانمان پێ دەبەخشێتەوە.
� � � لە فەرموودەیەكدا خۆشەویست )صَلَّىَ اللهُ عَلَ هِْ وَسَلَّمْ( دەفەرموێت “باوەڕداری ي
ڕاستەقینە كاتێك دەبینرێت، خوا بیری خەڵكی دەخاتەوە.” واتای ئەمە ئەوەیە
كە لە هەموو ڕەفتار و كردارێكیدا "اللّه" دەخوێنرێتەوە و لەفظی جەلالە بە
هەرچوارلای ئەودا نووسراوە.