Jump to ratings and reviews
Rate this book

ڕۆژ لێرەوە هەڵدێت

Rate this book

150 pages, Unknown Binding

Published January 1, 2018

About the author

ڕووناک شوانی

2 books2 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
0 (0%)
4 stars
0 (0%)
3 stars
1 (50%)
2 stars
1 (50%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 of 1 review
Profile Image for Khallat Ali.
54 reviews3 followers
September 3, 2022
شێوازی گێڕانەوەکەی زۆر کۆن و چەقبەستووە، نووسەرەکەمان هەر دەڵێی لە سەدەی پێشوو بەجێماوە و لە دەرەوەی دەقە کلاسیکییەکان هیچ دەقێکی دیکەی بەرچاو نەکەوتووە. ئامانج و پەیامەکەی جوانە، بەڵام ڕێڕەوی چیرۆکەکەش هاوشانی شێوازی گێڕانەوەکە زۆر کۆن و پێشبینی کراوە (دەکرا لە چوارچێوەیەکی باشتر و وردتردا ئیشی لەسەر بکات)، زۆر ڕۆمان و گێڕانەوەی هاوشێوەمان بەرچاو کەوتووە، لە کۆتاییدا گێڕانەوەی نەهامەتی و بارودۆخی مرۆڤ لەمیانەی دۆخی خراپی وڵات و دەسەڵات نوێ نییە بۆ ئێمە، بەڵام دەکرێ بڵێم ئەوە خراپترین گێڕانەوە بوو سەبارەت بەو بابەتە، لەگەڵ ئەوەی ئەوە ڕەگەزێکی زۆر باوی ئەدەبیاتی ناوچەکەیە و دەکرا لە شێوازی گێڕانەوەی نووسەرە کوردەکانی خۆمان و عێڕاقییەکان (کە پێم وایە نووسەر سەروکاری لەگەڵ زمانی عەرەبیدا هەیە) ئیلهامی نووسینی دەقێکی باشتر لەوەی وەرگرتبایە.
بەڵام کۆتا خاڵ و سەرنجڕاکێشترین و گرنگترینیش (بە نسبەت منەوە) زمانە کوردییە جوانەکەی بوو، ئەو کتێبە ئەگەر تەنیا لەبەر کوردییەکەی بخوێندرێتەوە، دەبێ بخوێندرێتەوە. منیش بە دوو ئەستێرە هەڵم سەنگاند تەنیا لەبەر ئەو هۆکارە. سەرەڕای هەموو نەنگییەکانی، خۆشحاڵم کە چاوم بەو وشە جوانانە ڕوون بووەوە و دیسانەوە ڕوونتر و ڕوونتر تێبینی دەوڵەمەندی و جوانیی زمانی کوردیم کرد و گەلێک گەشامەوە کە جارێکی دی بیرمی هێنایەوە ئەو زمانە شیرینە زمانی دایکمە.
Displaying 1 of 1 review

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.