Hemn yousefi11 reviews1 followerFollowFollowMay 27, 2021جگە لە گرنگی مێژوویی ئەو کارەی شەرەفخانی مەزن کردوویەتی، ئەو کارە ئەدەبیەی مە مامۆستا هەژار کردویەتی بە ڕای من کەمتر لە گەورەیی کارر خودی نوسەرەکە نیە. سەرەتا باس لە شەرەفنامە بکەم: کورد، کە مودەعیە زیاتر لە هەزاران ساڵە مێژووی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ماد و سەکاکان، هیچ کتێبێ مێژوویی و نوسراوەیەک بە ناوی خۆی نیە تا هەزار ساڵ دوای هاتنی پێغەمبەر (س). ئەمە کارەساتێکی ناخۆشە و هۆکارگەلێ فراوانیشی هەیە بەڵام ئەوەی شایەنی ڕێز لێنانە ئەوەیە کە شەرەفخان بەم کارەی هەم توانیویە مێژویەک بۆ گەل و خاکە پارچەپارچە کراوەکەی و کوردستانە خەوتوەکەی بنووسێت و لە خەوی هەستێنێ. شەرەفخان بەم کارەی دوو ئامانجی پێکاوە: نووسینی ئەوەڵین کتێبی مێژووی تەواوەن کورد، وە دوەم نووسینی بەرهەمێ کە لە عەسر و زەمەنی خۆیا لە بواری ئەدەبیۆ بێ وێنە بوە (لە دەورانی سەفەویەکان کە زەربەیەکی گەورەیان دا لە زمان و ئەدەبی فارسی، ئەم بەرهەمەی شەرەفخان لە جوانترین و ڕێک و پێک ترین بەرهەمە نووسراوەکانی فارسی بوە).هەر کوردێ لە هەر چوار پارچەی کوردستانۆ دەبێ سپاسگوزار و منەتباری شەرەفخان بێت بۆ ئەوەی ئێمەی کوردیش ئەمڕۆکە لە ناو گەلانی تردا دەتوانین بڵێین: ئێمەش کتێبی مێژوویی دەربارەی خۆمان هەیە...سەبارەت بە هەژار و وەر گێڕانەکەی:خاڵی یەکەم: لە دەورانێکا (سەدەی ٢٠) کە زمان و بوونی کورد لە خاک و زێدی خۆیشیا قەدەغە کرابوو، وەرگێڕانی شەرەفنامەی شەرەفخان بەو زمانە کوردیە کەونارایە تەنیا بەرهەمێ ئەدەبی گەورە و شیرین نیە، بەڵکوو شەڕێک و شۆڕشێکی خەباتگێڕانەیە دەربەرانبەر بە زمانە زاڵەکان بە سەر کوردا: یانیها ئەوە کە هەژار ویستوویە بڵێ ئێمەی کوردیش زمانی کەونارای کوردیمان هەیە، ئێمەش وەک ئێوە و لە ئێوە چاکتریش دەتوانین مودەعی زمانێ بەهێز و بەهێزتر لە ئی ئێوە بین...خاڵی دوەم: بەهۆی ئەوەی کورد هیچ کات ڕەسمولخەتێکی تایبەت بە خۆی بۆ زمانەکەی دانەڕشتوە و هەمیشە خۆی بە کەم زانیوە و لە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی گەلانی تردا بوە، ئەدەبیاتی کۆن و کلاسیکێکی وای نیە (تەنیا لە سەدەی ١٦دا بوو کە ئەحمەدی خانی مەموزینی هۆنیوە و پێش ئەو هی بەڵگە کتێب و بەرهەمێ کوردی وجودی نیە)، مامۆستا هەژار بەم کارەی شێوە زمانێ کەونار و کۆنی بۆ کورد دۆزیوەتەوە و ئەتوانین ئیدعا کەین کە ئەو کتێبە هەر لەدەوران شەرەفخانا بە کوردی نووسراوە. ئەوە کارێ کەم نیە و زۆر زۆر جێی ڕێزە. (مەگەر خوا خۆی بزانێ چەنێ مامۆستا هەژارم لەبەر ئەم کارەی خۆش ئەوێ).خاڵی سێیەم: هەر وەک وتمان، کورد و زمان و ئەدەبیاتی لە سەدەی ٢٠دا قەدەغە کراو بە هۆی نەبوونی شێوەنووسینێکی ستاندارد بۆ کوردی نووسین، مامۆستا هەژار بەو کارەی توانی زمانی کوردی لە پەرێشانی و هەڕێش و پەڕێشی ڕزگار بکات و بناغەیەکی وەها گەورە و گرنگ بێ خەوشی بۆ کوردی نووسین داڕشت کە کورد و ئەوەی بە کوردی ئەنووسێت، ئەبێ تا ئەبەد ماچکەری گڵکۆی ئەو پێغەمبەری زمانی کوردیە بێت. خاڵی چوارەم: کاری ئەدەبی و وەرگێڕانی ڕەدەبی، ئەویش ئەدەب لە نووسراوەی مێژوویدا، نە کارێکی زۆر سانا و کەم ئەرکە. کەواتە ئاسوودەیی مێشک و زەین و خۆشی جێگا و دوور بوون لە دەردیسەری بۆ ئەنجامی ئەم کارە تا ڕادەیێکی زۆر پێویستە. بەڵام مامۆستا هەژار، کە ئەو شاکارەی خولقاندوە، لەو ناز و نێعمەتە بەشدراو بوە: نا، هیچ مە نەیبوە، تەنانەت گیانی شیرینیشی لە مەترسیدا بوە. ئەو ئەم کتێبە گرنگەی بەو پەڕی زەحمەت دەست خستوە و لە کەلەوایێکا لە دۆڵێک، شەوانە بەو پەڕی هیلاکی و ماندوو بوونەوە و لە ژێر سۆی زەعیفی چرالامپایەکا، لە کاتی پێشمەرگایەتی و لە ژێر تۆپ و بۆمبی دوژمنا توانیویە ئاوا شمشێ زێڕ لە ئەدەب و مێژووی کوردی بخولقێنێ.من تا ئەو دەمەی دەمرم، نۆکەری ئاستان و قەبری ئەو دوو گەورە پیاوە، یانی شەرەفخان و هەژارم.
Rasty23 reviews6 followersFollowFollowJanuary 11, 2023Am mrd aw la dayik bw, aw xosh zhia, am kwzhra...kurdi damaw, la taka kasw ashiratw lade tenapare...hardcover-e-book
Houman Almassi6 reviews1 followerFollowFollowNovember 11, 2020تقریبا تنها مرجع تاریخ مکتوب کوردی اختصاصی است