Chyavan M.51 reviews12 followersFollowFollowDecember 15, 2024ڕانانی کتێب: ڕیبەنێکی سوور و ملپێچێکی ڕەشنووسەر: کاروان عومەر کاکەسوورژێنەر: ڕۆمانلاپەرە: ٢٣٣بەگشتی چێژم لە خوێندنەوەی دیت. ڕۆمانێکی جوان بوو.لەمێژە ڕۆمانی کوردی و جوانم نەخوێندۆتەوە، ئەوەش بەشێکی لەبەرئەوەیە کەم ڕۆمان دەخوێنمەوە و بەشێکیشی لەبەرئەوەی زۆربەی ڕۆمانەکانی ئەو دواییە خوێندوومەتەوە چیژەکی وایان پێ نەدام. لەبارەی کۆتایی ڕۆمانەکە:کۆتاییەکەی زۆر جوان نووسرابوو، هەستم بە ترۆپکی ژیری و ئەزموونی نووسینی نووسەر کرد لە دوایین لاپەرەکان. نووسەری زیرەک هەمیشە بەچەشنێکی دراماتیکی و سۆزدار کۆتایی بە ڕۆمانەکەی دێنی، گرنگ نییە ئەو کۆتاییە ڕاستی بێت یان خەیاڵ.خۆم زۆر چێژ لە ڕۆمانی مێژوویی دەبینم و عاشقی هەولێریشم لۆیە دەگونجێ ئەو زەمکاتەی ڕووداوەکانی تیا دەگوزەرێ وایکردبێ زیاتر چێژی لێ ببەم. ئەو ڕۆمانە لەسەر گومان و زانخوازیەکی هار کە تێر نابێت دامەزراوە، بۆیە لەدوای خۆی تێمای پرسیار جێدێڵێ نەک وەڵام. گلەیی و ڕەخنەیەک هەمبێت بەکارهێنانی چەند وشەیەکی بیانی بووە، بەتایبەت ئینگلیزی، وەک لە ناونیشانی کتێبەکەش دیارە.(ڕیبەن ribbon - قردێلە) من بڕوام بەگەشەی زمان هەیە و دەزانم مەرجی مانەوەی زمان وەرگرتن و گۆڕانی وشەکانە بەپێی کات، هێشتاش عەرەبی و فارسی و تورکی کەمیان بەو زمانە کڵۆڵەمان نەکردیە، ئێستا ئێمە بێین وشەگەلەکی ئیملیزیش سەربار بەکاربێنین، ئەوە لەکاتەک بۆ هەمان وشە وشەی رەسەنی کوردی کە هەن و بەردەستن. ئێ بۆچی وشەی زمانەکانی تر بەکاربێنین! هەڵبەت گەر نووسەر خۆی خاوەن زمانی زۆر تۆکمە و جواننووس نەبا ئەو گلەییەم لێی نەدەکرد. ئەو کتێبە پێنج ئەستێرەم پێی دا و بەدڵنیاییەوە لە داهاتوودا، کتێبی تری ئەو نووسەرە دەخوێنمەوە.چیاڤانی کتێب