What do you think?


پەتاتە خۆرەکان
Ratings & Reviews
Friends & Following
Create a free account to discover what your friends think of this book!
Community Reviews
Displaying 1 - 8 of 8 reviews
April 11, 2022
ژیان لە کوردی خۆشە،شیعریش له کوردی خۆشە!😁
-فڕێم مەدە...فڕێم مەدە!
فڕێم مەدە من یاری تۆم!
لە ناخۆشی و دردەکان، من چاری تۆم
فڕێم مەدە من چاوی تۆم
لە وەرزه سەختەکانت من بەهاری تۆم!
-فەرهاد پیرباڵ
-فڕێم مەدە...فڕێم مەدە!
فڕێم مەدە من یاری تۆم!
لە ناخۆشی و دردەکان، من چاری تۆم
فڕێم مەدە من چاوی تۆم
لە وەرزه سەختەکانت من بەهاری تۆم!
-فەرهاد پیرباڵ
May 27, 2020
دەستناکەم بە پیاهەڵدانێکی شاعیرانە بە سەر فەرهاد پیرباڵدا، بەڵام هەر ئەوەندە ئەڵێم کە ئەم پیاوە دووبارەبوونەوەی ئەستەمە! چیرۆکنووسێکی سامناکە!
January 13, 2024
کۆمەڵە کورتە چیرۆکێکن کە بە شێوەیەکی گشتی باسی ئازار و مەینەتیەکانی پەناهەندەی کورد لە وڵاتی بێگانە دەکات, بێگومان چەندین چیرۆکی تریشی تێدایە کە باس لە بابەتی جیاواز دەکات, ئەو چیرۆکەی زۆر بەدڵم بوو (پەتاتە خۆرەکان) بوو کە ناونیشانی کتێبەکەش هەر بەو ناوەیە
June 6, 2025
د. فەرهاد سەلیقەیەکی گێڕانەوەی چیرۆکی تایبەت، ورد و هەمەچەشنی هەیە، بابەتی چیرۆکەکانی ناو ئەم بەرهەمەشی بە گشتی (غەریبی پەناهەندە، حەسرەتی دووری، نۆستالژیایەکی خەماوی، چەرمەسەری کورد و تەنهای) یە، خوێندنەوەی چیرۆکی "ناونیشانێکی نوێ" بۆم وەک هەڵکێشانی هەناسەیەکی تازە وابوو، زۆر بە چەشنی نووسینەکەی سەرسام بووم و لام خۆشەویست بوو بەراستی.
December 19, 2024
" هەموو ئەو ڕۆژگارە سەختانە، بەسەرچوون! ئێستاش ئەوەتا: گەڕاومەتەوە دیسانەوە لە سلێمانیم! ئەوەتا، بە سەر ئەم شەقامە خامۆش و چۆڵەوە٬ بێ هیچ جانتایەک، بێ هیچ بنەوبارگەیەک، بێکەس و تەنیا وەک ئەو زگورتیە لاوەکیانەی بۆ یەکەمین جار دێنە شارێک و لەو شارەدا هیچ کەس ناناسن. تەنیا چەپکی گوڵاڵە کێویلەم پێیە، ئەو گوڵاڵە کێویلانەی کە هەمیشە( شادان ) دڵیک و هەزار سەودا شەیدایان بوو. "
Main themes : تەنیایی ، بێ کەسی ، پەنابەری
Main themes : تەنیایی ، بێ کەسی ، پەنابەری
July 19, 2025
چیرۆکی شیزۆفرینیا لەم کتێبەدا یەکێکە لە شاکارەکانی فەرهاد.
19/07/2025
19/07/2025
September 23, 2026
باشترین چیرۆکی ئەم کتێبە چیرۆکی پەتاتەخۆرەکانە کە ئاماژەیەکە بۆ ئەو مرۆڤانەی لە شوێنێک لە دایک بوون کە بەهاکانیان بەهای پێ نادرێ
Displaying 1 - 8 of 8 reviews







