Jump to ratings and reviews

گابۆڕ

ناوی کتێب: گابۆڕ
نووسەر: سەیدقادر هیدایەتی
چاپ: یەکەم
بڵاوکار: خانی

245 pages, Paperback

Published January 1, 2019

Loading...
Loading...

About the author

Ratings & Reviews

What do you think?

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
23 (54%)
4 stars
10 (23%)
3 stars
5 (11%)
2 stars
4 (9%)
1 star
0 (0%)
Displaying 1 - 11 of 11 reviews
115 reviews11 followers
March 25, 2018
چەکدارێک بە تفەنگەوە و قامک لەسەر پەلەپیتکە هات.
چەکدارێکی دیکە بە تفەنگەوە و قامک لەسەر پەلەپیتکە هات.
چەکدارێکی دیکەش بە تفەنگەوە و قامک لەسەر پەلەپیتکە هات.
چەکدارێکی دیکەی دیکە بە تفەنگەوە و قامک لەسەر پەلەپیتکە هات.
چەکدارێکی دیکەی دیکەش بە تفەنگەوە و قامک لەسەر پەلەپیتکە هات.

شەقام چەکدار، کۆڵان چەکدار، ژوورێ چەکدار، دەرێ چەکدار، سەرخان چەکدار، ژێرخان چەکدار، سەربان چەکدار، حەوشە چەکدار، درگا چەکدار، پەنجێرە چەکدار، دار چەکدار، دیوار چەکدار، سەرێ چەکدار، خوارێ چەکدار، پشتەوە چەکدار، ڕووبەڕوو چەکدار، ڕاست چەکدار، چەپ چەکدار، ڕاستایی چەکدار، خوارایی چەکدار، قوڵکایی چەکدار، بەرزایی چەکدار، نزمایی چەکدار، پەنا چەکدار، پەسیو چەکدار، ئەملا چەکدار، ئەولا چەکدار، ئەولای چەکدار چەکدار، ئەملای چەکدار چەکدار، پەنای چەکدار چەکدار، لە خوار چەکدار چەکدار، لە پێش چەکدار چەکدار، لە پشت چەکدار چەکدار، چەکدار لە پەنای چەکدار، چەکدار لە خوار چەکدار، چەکدار لە ژوور چەکدار، چەکدار لەسەر چەکدار، چەکدار لە پشت چەکدار، چەکدار لە پێش چەکدار، چەکدار لە دوای چەکدار...

کوتت ئا بەو جۆرە بوو کە وڵات بوو بە چەکدار و ئێمە لە ترسان هەڵاتین و دوورکەوتینەوە.

| گابۆڕ - سەیدقادر هیدایەتی
Profile Image for Mohamed .
19 reviews15 followers
April 16, 2020
یەکێک لە جوانترین ئەو ڕۆمانانەی تا ئێستە خوێندبێتمنەوە. ئەم خوێندنەوەیەم پێشکەش کرد بە گیانی مامۆستا هێمن لە ساڵڕۆژی بوونیدا.
Profile Image for Shko.
13 reviews
August 8, 2024
دوای چوار مانگ لە خوێندنەوەی ڕانان بۆ کتێبەکە دەکەم. بۆیە ئەوانەی لە یادم ماون و ئاماژەیان پێ دەدەم مەگەر تەنیا ئەوانە بن کە سەرنجیان ڕاکێشاوم، یان ئەوەتا زۆر تایبەت دەرکەوتوون لەلام لە کاتی خوێندنەوەی کتێبەکە و ئەو چیڕۆکە و نووسەرەیان پێ لە ئەوانی دیکە جیا دەکەمەوە.

لەبارەی ڕوخسارەوە، ئاسایی نووسەری کورد لە کاتی نووسینی ڕۆمان بەتایبەت مەیلیان بەلای نووسینی ژانرای "ڕۆمانی وێژەیی"دا دەچێت، کە تێیاندا گرنگییەکی زۆر بە وشەسازی، پیشاندانی وردییەکانی دیمەنەکان و جوانی نووسینەکە دەدرێن. سەیدقادر لە نێوان ئەو شێوە نووسینە و شێوە نووسینێکی سادە هاوسەنگییەکی ئاسوودەبەخشانەی ڕاگرتووە. ئەگەر خوێنەر کێشەی نەبێ لەگەڵ شێوەزارە ڕۆژهەڵاتییەکەی نووسەر، ئەوا ئەزموونی خوێندنەوەیەکی زۆر چێژبەخش و مۆدێرنانە دەکات.

لەڕووی تەکنیکەوە گابۆڕ بە مافی خۆی شایستەی ناونیشانێکی داهێنەرانەیە. لە یەکەمەوە تا کۆتایی چەند جارێک "ڕوانگەی گێڕەڕەوە"کە لە کەسی یەکەمەوە بۆ دووەم و سێیەم دەگۆڕێت، بەبێ ئەوەی ناکۆکییەک بۆ زنجیری چیڕۆکەکە دروست بکات و لە شوێنێک بیپچڕێنێت. ڕۆمانەکەشی درێخی نەکردووە لەوەی تەکنیکی "دەربڕینی ئاوەز" لەڕێی کارەکتەرەکانییەوە لە هەر دەرفەتێکدا بەکار بهێنێت. ئەوەش ڕێگەیەکی خێرا و ڕوونە بۆ ئەوەی نووسەر فکرەکانی بەبێ چەندوچوون پێشکەشی خوێنەر بکات.

پێم وایە گابۆڕ چیڕۆکێکی گەنجانەیە و پەیامێکی مۆدێرنانەی لەپشتە، کە ئەویش بەرزخوازی، هەوڵدان و بەهیوابوونی گەنجە سەرەڕای کەڵەکەبوونی گشت ئەو کێشانەی لە کۆمەڵگەی کوردی پێکەوە بەیەکجار هێرشیان بۆ دەهێنن. هەروەها تۆزێک قووڵبوونەوە لێشی هزری بردم بۆ کێشە هەرە باوەکەی ئێستای تاکی کورد، کە ئەویش ماناداربوون و گەڕان بەدوای مانا و ئامانجی گەورەیە. بەڵام بۆ گەیاندنی ئەو پەیامانە سەیدقادر وێنەیەکی کۆنی کۆمەڵگەی کوردی بەکارهێناوە. چیڕۆکەکەی لەدەوری کۆمەڵەیەکی بچووک دەسوڕێتەوە تاکوو ئێستا لە دۆخی بەرگریدان بۆ پاراستنی شووناسیان. پێم وایە ئەو شێوە چیڕۆکانە هەرچەند پەیامێکی ئێستایییانەیان لەپشت بێت، کەسانێک کە ئەزموونی ئەو شێوەژیانەیان نەکردووە بە زەحمەت دەتوانن خۆیان لەو چیڕۆکانە ببیننەوە، یان هەر بەلانی کەم هەتا ئەو شوێنە لەگەڵی بەردەوام بن کە مانایەکی تایبەتیان بۆ دروست دەکات. گرنگە لەو پەیامانە بە فۆڕمی نوێ و مانادار بۆ ژیانی ئێستای خەڵک سەردەرکەن بۆ ئەوەی مانا لە خوێندنەوەی ڕۆماندا بدۆزنەوە.

گابۆڕ نووسینێکی داهێنەرانە و چێژبەخش بوو بۆ من. داهێنەرییەکەی سەیدقادر لەو ڕۆمانە قایلی کردووم کتێبەکانی دیکەشی بە تامەزرۆیییەوە بخوێنمەوە. هیوادارم سەیدقادر و نووسەرانی داهێنەری هاوشێوەی، دەست لە شێوە نەریتییەکانی چیڕۆک هەڵبگرن و فۆڕمەکانیان لە بەسەرهاتەکانی ڕابردوو ببەنە دەرەوە، پەیامەکانیان لە فۆڕمی ئێستا یان داهاتوو بگەیەنن.
Profile Image for JunkLiver.
6 reviews1 follower
August 3, 2020
درۆ نییە ئەگەر بڵێم سێ بەشی ئەووەڵی گابۆڕ لە خۆش‌ترین تێکستە کوردییەکان(چە لە چیرۆک، لە ڕۆمان و لە شتانی دیکە) بۆ من بوو. هاتوچووەکانی عەبدول موتەللێب و کەریم هێندە زیندوو بوون کە جار جار تیکە تیکە بوونی پلاتەکەم لەبیر ئەچو. بەڵام لە بەشی چوارمەوە مەسیر گۆڕا و بەرەو شوێنێ‌تر ئەچێ. ناڵێم ئەو گۆڕاندنە تەواوی بەتاڵ و بەهەڵەیە بەڵام ئەو چوارچێوە کە نووسەر لە ئەوڵەوە دای ئەڕژێنێت وەکوو ماشینێک کە لە دەندەی یەکەوە بڕواتە سێ وا بوو.
بەڵام دو سێ خاڵ هەیە کە دەمەوێ ئێشارەی پێ بکەم؛ یەک ئەوەی کە هێدایەتی زۆر جوان و بە ئاگاهیەوە رێگە خۆی لەو بەشە ڕۆمان و داستان کوردییانەی کە بەردەوام لە حاڵ و هەواێێکی ئێنتێزاعی ئەگزەرن(ده‌ڵی کە قد بنیادەمەکە و جێگاکە هی ئەم دنیایە نیین) جیاکردووتەوە و بەرهەمێکی ئەم دنیایی و هەست کردنی خوڵقاندووە.
خاڵی دوهەم ئەوەی کە ناخۆشیێک کە زۆربەی ڕۆمان و چیرۆکە کوڕدییەکان ئاوقانی خۆی کردووە بە گابۆڕیش گەیشتووە؛ ئەوەی کە ئێمە ژنمان لە ڕۆمانەکە نییە. بە تەواوی کەسایەتییەکان نزیک ئەبینەو بەڵام بۆ هیچ ژنێک بەو جورە کە ئەشێ ببوایە وشەکان بەکار بچێ ناچن.
ئاخر خاڵ ئەوەێکە، زۆر شت لە گابۆڕ فێر بووم. تەنانەت بەشێک لەم وشانە وا نوسیومە لە ئەم ڕۆمانە وەرم گرتە، ناشۆکری ناکەم و لەم رۆژانەدا کە هەر کاڕێک پەشیمانی لە دوایە(ته‌نانه‌ت خوێندنی بازێ کتێبەکان) لە خوێندنی گابۆڕ قەد پەشیمان نییم.
Profile Image for Sherko Asl.
25 reviews28 followers
September 9, 2021
یەک لە باشترین ڕۆمانەکانی ئەدەبیاتی کوردییە کە تا ئێستا خوێندوومەتەوە. تێکنیک و مێتافۆرەکانی ئەم ڕۆمانە بەجێی خۆی کە بەهێزن، دیمەن و ڕووداوەکانی یەکجار زۆر ئاشنان و زۆریان بە کردەوە ژیاوین. واتا بۆ من زۆرتر لە نۆستالۆژیایەک دەچوون. ئەم ڕۆمانە باسی بێ تاوانی و قوربانی بوون. پێمان دەڵێ ئێمە چەندە وەک گا ژیاوین و قووربانی کراوین. هاوکات دەڵێ، بەسە گا بوون و قوربانی کران.
5 reviews
September 23, 2026
‏هەرەمی ترس لە ڕۆمانی گابۆڕ دا

لە ڕۆمانی گابۆڕی سەیدقادر هیدایەتیدا، ترس تەنیا وەک هەستێکی کاتی و تاکەکەسی نیشان نادرێت، بەڵکو وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و دەروونی دەرئەکەوێت و هەموو پێکهاتەکانی ژیان ئەخاتە ژێر کاریگەری خۆی. ڕۆمانەکە بە وردی پیشان ئەدات کە چۆن دەسەڵاتی سیاسی ئەتوانێت ترس بەرهەم بهێنێت و، بیگوازێتەوە بۆ نێو کۆمەڵگا، دامەزراوەکانی و، خێزان، و لە کۆتاییدا لەناو ناخی تاکەکاندا بیچێنێت. بەم مانایە، ئەکرێت بێژین گابۆڕ ڕۆمانێکە لەسەر چۆنیەتی بەرهەمهێنانی ترس.

ڕوانگەی سۆسیۆ-دەروونیی ڕۆمانەکە لەوێوە دەست پێ ئەکات کە ترس لە سەرەوەی هەرەمی دەسەڵاتەوە بۆ خوارەوە شۆڕ ئەبێتەوە. پازگا و سەربازخانە لە واقیعدا ئەبێت ئەرکیان دابینکردنی ئاسایش و ئارامیە کەچی بەپێچەوانە ئامرازێکن بۆ چاودێریکردن و شکاندنی هەستی ئاسایشی تاک. نووسەر باس لەو دۆخە ئەکات کە هاتوچۆی شەوانە قەدەغە کرا و هەموو گیانلەبەرێک لەژێر چاوەدێری دایە. ئەم وێنانە تەنیا وەسفی ژیانی ژێر دەسەڵات نییە؛ بەڵکوو وەسفی گۆڕانی دەروونیی مرۆڤەکانە. چۆنکە کاتێک مرۆڤ هەست بکات لەژێر چاودێری دایە، ئیتر ترس لە دەرەوەی دا نامێنێت، بەڵکو ئەچێتە ناو ناخییەوە و، ئیتر خۆی ئەبێتە چاودێری خۆی.

لەم ڕۆمانەدا، خێزان بەشێک لە میکانیزمی گواستنەوەی ترسە. باوکێک کە لە بەرانبەر دەسەڵاتدا کەسایەتییەکی لێکترازاو و شکاوی هەیە، ناتوانێت تووڕەییەکەی بەسەر ئەواندا بشکێنێت، بۆیە ئەو فشارە دەروونییە بۆ ناو ماڵ ئەگوازێتەوە. لێرەدا ماڵ چیتر شوێنی ئارامی نییە، بەڵکو درێژکراوەی هەمان سیستەمی ترسەیە کە لە دەرەوە بوونی هەیە. ئەڵبەت دایکیش بێلایەن نییە، ئەویش ئەبێتە بریکاری ئەو سیستەمە؛ کاتێک منداڵەکان لە باوکیان ئەترسێنێت، ڕاستەوخۆ وێنەی باوک لە پارێزەرەوە ئەگۆڕێت بۆ ئامرازێکی سزا. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە لە کۆمەڵگای سەرکوتکراودا، خێزان خۆی بەشێکە لە بەرهەمهێنانی مرۆڤی ترسنۆک.

کاریگەریی دەروونیی ئەم بارودۆخە لە کارەکتەرەکاندا زۆر ئاشکرایە. عەبدول متەللیب نموونەیەکی دیارە بۆ تاکێک کە ترس بووەتە بەشێک لە ناسنامەی. ئەو ناتوانێت ئاسایی هەستەکانی دەرببڕێت، چونکە تارماییەک لە هەناویدا ڕاوەستاوە. ئەم تارماییە مێتافۆڕێکە بۆ دەسەڵاتی ناوخۆکراو؛ دەسەڵاتێک کە لە ناخی مرۆڤدا جێگیر بووە و پێش هەر کردارێک ڕێگری لێ ئەکات. ترس لێرەدا تەنیا ترسی سزا نییە؛ بەڵکو ترسی شکاندنی شکۆ، ترسی قسەکردن و، ترسی ... ئەمەش نیشاندەری سەرکووتووی دەسەڵاتە، چونکە مرۆڤەکان پێش ئەوەی لەلایەن سیستەمەوە سەرکوت بکرێن، لەلایەن خۆیانەوە کۆنتڕۆڵ کراون و ئەکرێن.

قوتابخانە، قوتابخانە لە گابۆڕدا شوێنی فێربوونی ئازادی بیرکردنەوە نییە؛ بەڵکو شوێنی ڕاهێنانی گوێڕایەڵییە. مامۆستا و مدیر وەک نوێنەرانی دەسەڵات دەرئەکەون، نە وەک سەرچاوەی زانست. منداڵ فێر ئەکرێت هەمیشە لە خەتایەک بترسێت، تەنانەت ئەگەر ئەو خەتایەشی نەکردبێت. ئەم جۆرە پەروەردەیە مرۆڤێک بەرهەم ئەهێنێت کە هەمیشە چاوەڕوانی سزا و لۆمەیە، و بەم شێوەیە ئامادە ئەکرێت بۆ قبووڵکردنی هەر دەسەڵاتێکی سیاسی. بۆیە قوتابخانە لە ڕۆمانەکەدا تاقیگەی ماڵیکردنی یان دەستەمۆ کردنی تاکە؛ واتە شوێنی گۆڕینی مرۆڤ بۆ بوونەوەرێکی گوێڕایەڵ.

لایەنێکی تری سیاسیی ڕۆمانەکە لەوەدایە کە دەسەڵات تەنیا بە توندوتیژیی ڕاستەوخۆ کار ناکات، بەڵکو بە دروستکردنی هەستی بەردەوامی مەترسی بوونی خۆی ئەپارێزێت. ئەم جۆرە دەسەڵاتە پێویستی بەوە نییە هەمیشە سزا بدات؛ چونکە تاکەکان خۆیان بوونەتە و ئەبنە جێبەجێکەری یاساکانی. لەبەرئەوەی هەست ئەکەن چاودێری ئەکرێن، ئیتر خۆیان سانسۆر ئەکەن، قسەکان ئەشارنەوە و هەستەکانیان ئەسڕنەوە و... بۆیە لە کۆنتێکستی ڕۆمانەکەدا خۆ-سانسۆرکردن بووەتە بەشێک لە ژیان.

خودی نووسەر لە شێوازی گێڕانەوەکەیدا ئەم دۆخە پیشان ئەدات. بەکارهێنانی گابۆڕ و وێنەی ئاژەڵ، شێوازێکی هونەریی خۆ-سانسۆرکردنە. نووسەر ناتوانێت ڕاشکاوانە بنووسێت، چونکە کۆنتێکستی سیاسی ڕێگە پێ نادات؛ بۆیە پەنا ئەبات بۆ ڕەمز و مێتافۆڕ. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە لە و سیستەمدا تەنانەت زمانیش ئازاد نییە. زمان فێر ئەبێت خۆی بشارێتەوە و لەژێر پەردەدا قسە بکات.
لە کۆتاییدا، ئەکرێت بێژم گابۆڕ ڕۆمانێکە لەسەر چۆنیەتیی گواستنەوەی ترس لە دەسەڵاتەوە بۆ ناخی مرۆڤ. ترس لەم ڕۆمانەدا لە پازگا دەست پێ ئەکات، بۆ ماڵ و قوتابخانە ئەگوازرێتەوە، و لە کۆتاییدا ئەبێتە بەشێک لە هۆش و ناخی تاک. سەیدقادر هیدایەتی سەرکەوتووانە پیشانی ئەدات کە چۆن سیستەمێکی سیاسی ئەتوانێت نەک تەنیا جەستە، بەڵکو خەیاڵ، زمان و دەروونی مرۆڤیش داگیر بکات.

ترس لە گابۆڕدا، پردێکە لە نێوان بێدەنگیی قوربانی و هاواری جەلاددا!
8 reviews
September 16, 2026
گابۆڕ ژیانی چەند مێرمنداڵێک، بەتایبەت دوو پێرسۆناژی سەرەکیی عەبدولموتەلیب و کەریم لە سەردەمی دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و گوشاری ھێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خەڵکی شاری بۆکانە، کە بۆ کڕینی تۆپێک خەریکن پارە کۆ دەکەنەوە و ھاوکات خەمی ئەوەیانە کە ئەگەر تۆپیان کڕی شەوانە لای کێ بێت و کێ ببێتە کاپیتان. ئەو دوو مێرمنداڵە شاھیدی ئەوەن چۆن چەکدارانی ناو پاسگای سەری کووچە تەنانەت لە نێوەڕاستی ڕۆژدا دەستڕێژی دەکەنە سەر خەڵکی بێتاوان. بە ھەڵکەوت کەریم و عەبدولموتەلیب لە کوتە کاغەزێکدا، لاپەڕەیەکی گۆڤاری سروە کە چیرۆکی «پاڵەوان فس فس»ی تێدا گێڕدراوەتەوە، دەبینن و دەزانن کە دەتوانن بە زمانی خۆیان بیخوێننەوە، بەرە بە بەرە لەگەل ھونراوەکانی ھەژار و ھێمن و ھتدیش ئاشنا دەبن و بەم شێوەیە چەمکی شوناس لەبەر دەمیان قوت دەبێتەوە، ھەستی نەتەوایەتی لە مێشکیاندا بنج داکوتێت و پاشان سەربەخۆ دەست دەدەنە چەند چالاکی و پاش ماوەیەک بە دزی ڕێگای سەر سنوور دەگرنە بەر تاوەکوو بچنە نێو یەکێک لە حیزبە کوردییەکان.[
This entire review has been hidden because of spoilers.
Profile Image for Sato.
52 reviews12 followers
September 20, 2024
کەریم و هەژیر وێنەیەکی جوانی منداڵی بوون. هەر جارێ بە شوێن شتێک دا هەڵاتن و زۆر جار پێدەگیشتن و زۆر جار لێ تێک چوون زۆر جار تووشی کێشە بوون و دڵسارد بوون بەڵام دیسان ترووسکەی هومێدێکی دی دەبوو بە هۆی هەستانەوە و گەڕان و کۆڵنەدان. هەر وەک وێنەی پاڵەوەوان فس فسی سەر لاپەڕە چەورەکەی شۆرمەزەکە کە بوو بە سەرچاوەی هەڵقوڵینی هەستی نەتەوایەتی کەریم و هەژیر.

هەر بۆڕەی گا و مشەمش و ترسانی گوێلک و ئەو مانگایانە بوو کە ئێستا نۆبەیان نەهاتبوو. چەق و لووری سەگەکانی لای کوشتارگا بە گوێ لێبوونی بۆڕەی گا و ئێوارێ و سەیدە سوورەی قەساب کە گەیشت بەو شتەی دەبوو گەیشتبا!
Profile Image for Foad Ansari.
286 reviews48 followers
February 10, 2026
ئاشنا بوون لەگەڵ کتێبی کورد، هەستی نەتەوایەتی، کاری سیاسی و.... ئەمە ڕابردووی هەموو کوردێکە کە ئەم کتێبەم دەخوێند ڕێک منداڵی خۆم وەبیرم هاتەوە. لەسەرەتا کتێبەکەم پێ باش نەبوو شێوەی گێڕانەوەکە زۆر سەقەت بوو ئەوەندە گوتم گوتی دووپات کراوە بەڕاستی بێزار بووم بەڵام لە کۆتایی تۆزێک باشتر بوو.
Profile Image for Shayan aminnjad.
104 reviews2 followers
July 1, 2021
گابۆڕ هەندێک کورتە چیرۆکە کە لە یەک دنیا و بۇ دو هاورێ ڕو ئەیات. چیرۆکەکان تا ڕادەیەکی زۆر لەیەک جیان، ئەوەندە جیا کە هەرکام ئەیتوانی لە کتێبی خۆیدا بێت. شتێکی سەیریش ناڵێت، ژیانە و ئەیگێرێتەوە.

بەڵام ئەوەی گابۆڕ جیاواز ئەکات، ئەو شتانەی نووسەر هەڵی بژاردوون بۇ گیڕانەوە، ئەو شێوەی شتەکان ئەگێرێتەوە و ئەو شێوەی زمان بە کار ئەهێنێت. نووسەر لە بەکارھێنانی زمان زۆر بەتوانایە و گرنگ نیە چی ئەگێرێتەوە، هەر چی ئەگێرێتەوە، پێت خۆشە تا هەتایە هەر بۆت وەگێڕێ و تەواو نەبێت. لە دوسەد بەرگی گابۆر، یەک بەرگ هیچ، یەک رەستەش نەبو ماندووم بکات.

زۆر خۆشحاڵم کە چاوم بەم کتێبە کەوت و خوێندمەوە، هیوادارم زیاتر لە سەید قادری هیدایەتی ببیستم و بخوێنمەوە، و هیوادارم ژیانێکی هونەری دریژی بێت.
Displaying 1 - 11 of 11 reviews