Amir17 reviews1 followerFollowFollowJuly 6, 2020خۆشە بنۆشین ئەی سەنەم جێگە بە جێگە، دەم بە دەمبادە بەبادە، نەو بە نەو، سینە بەسینە، دەم بەدەمنووری ڕوخت کە هەڵکرا، زینەتە بۆ ئەهلی هەوەسنوختە بەنوختە، خەت بەخەت، توڕڕە بەتوڕڕە، خەم بەخەموەختی فیرقت گریەمە. دیدە بەدیدە، دڵ بەدڵگۆنە بەگۆنە، کۆ بەکۆ، چاوە بەچاوە، یەم بەیەموەختی ویساڵت خەندەمە، سەوزە بەسەوزە، چڵ بەچڵخونچە بەخونچە، گوڵ بەگوڵ، لالە بەلالە، نەم بەنەممەسخەرە زولف و خاڵی تۆ، دەستە بەدەستە، موو بەموودانە بەدانە، ڕوو بە ڕوو، سایە بەسایە، هەم بەهەمقەیدی دڵم مەحەببەتە، ڕۆژە بەڕۆژە، شەو بەشەوکەیفە بەکەیفە، پڕ بەپڕ، هەلقە بەهەڵقە، کەم بەکەمبەزمەبڕۆیی و بێمە دووت، خانە بەخانە، کون بەکونسیلە بەسیلە، ڕێ بەڕێ، باخچە بەباخچە، چەم بەچەمحەیفە نەبێ ماچی دەمت، جوملە بەجوملە، لێو بەلێوجیلوە بەجیلوە، قەف بەقەف، خەڵوە بەخەڵوە، جەم بەجەم(ڕاجی)یە مشتاقی قەدت، سوکنە بەسوکنە، دەر بەدەرهاڕە بەهاڕە، هۆ بەهۆ، گریە بەگریە، غەم بەغەم.