Saharr.43 reviews7 followersFollowFollowOctober 5, 2024یەکێکە لە هەرە کتێبە تایبەتەکانی دکتۆر فەرهاد٬ خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ من وەک ئەوە وابوو کە لە سەردەمی ١٩٠٠-١٩٣٠ـ١٩٤٠ لە هەولێر ژیابێتم بە شێوازێکی زۆر جوان ئاشنات ئەکات بە مێژووی ئەم شارە جوانە٫ لە هەمووی زیاتر کە لەم کتێبەیا من چێژم لێ بینی ئەو ناوەنە بوون کە لە لەو سەردەماییا بوونیان هەبووە ئەو کەسە دێرین و خانەدانانەی هەولێر کە بە درێژایی مێژوو هەر وەک سیمبولێکی جوانی ئەم شارە ئەمێننەوە٫ شایەنی باسیشە هەندێک ڕووداو لەم کتێبەیا شۆکت ئەکات لە کاتی خوێندنەوە٫ ڕووداوی مێژوویی ٫ هوونەری٫ سیاسی ….جوانی نووسینەکانی دکتۆر لەوەدایە کە لە کاتی خوێندنەوە بیر و هۆشت هەر تەنها لای چیرۆکەکە خۆی ئەبێت و بە پەرۆشەوە چاوەرێ بکەیت چی ڕووئەدات. من کە ئەم کتێبەم تەواو کرد هەست ئەکەم لەو سەردەمەیا بووم وجێمهێشت وا هەستم هەموو ئەو کەسایەتییانە ئەناسم و لەگەڵیان ژیاوم.
Tablo10 reviews1 followerFollowFollowJuly 27, 2020ئەمە یەکەم جار نیە کتێبێکی فەرهاد پیرباڵ لەدوای تەواوبوونی توشی سەرسوڕمانم بکات...لە کتێبەکانی هۆتێل ئەوروپا و سانتیاگۆ دی کۆمپۆستێللا وپەتاتە خۆرەکان وپاشانیش ئەم کتێبە حیکایەتەکانی باوکم کۆمەڵێک باسی فەلسەفی قووڵی ورووژاندوە کە واتلێئەکات چەندین جار بوەستیت بۆ ئەوەی بتوانیت تێبگەیت. لەم کتێبە زیاتر باس لە فەلسەفەی خەونبینین دەکات...ئەم کتێبە باس لە سەردەمانێکی کۆنی پیرە هەولێر وقەڵات لە کاتی جەنگی یەکەم ودووهەمی جیهانی دەکات و سەرنجت ڕائەکێشێت بۆ ژیانی پڕ قات و قڕی وبرسێتیو شەڕ وجەنگ و سیاسەت وئەتخاتە جێگای یەکە بەیەکەی خەڵکی هەولێر ئەتکات بە کوردێکی دێرینی هەولێری ئەتگەڕێنێتەوە بۆ ساڵانی بیست و سیەکان و چلەکانی سەدەی ڕابردوو ...بۆ جیلی نوێ جگە لەوەی ڕۆمانە ئەتوانرێت بخرێتە خانەی ژانرەی مێژووییەوە...