Jump to ratings and reviews
Rate this book

١٠١ شت دەربارەی ئێربەن دیزاین

Rate this book
خوێندکارانی ئێربەن دیزاین لە فەزایەکی دژیەکی دا ئەخوێنن. لە ستۆدیۆکانی دیزایندا و لە هەموو وەرزێکی خوێندندا ڕائەسپێردرێن بۆ دیزاینکردنی بەشە گرینگەکانی شار و شارۆچکەکان، هەرچەندە کە ئەزموونێکی کەمیان هەیە دەربارەی دیزاین و تێگەیشتنێکی سنوورداریشیان هەیە دەربارەی ئێربەنیزم. خوێندکاران کەمترین ئامۆژگاری و ڕێنماییان پێ ئەدرێت سەبارەت بە چۆنیەتی بەدەستهێنانی ئامانجەکانیان، لەبری ئەوە پێویستە خۆیان لەڕێگای کرداری و ئەزموونەوە فێریان ببن. ئەم ڕێبازە بە پێویست ئەزانرێت بۆ فێرکردن (ئێمەی مامۆستایانیش ناتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین کە ڕێبازێکی باشترمان لەوە دۆزیوەتەوە) بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ڕێبازە وا ئەخوازێت کە خوێندکاران لە یەك کاتدا بە دوو ئاڕاستەی پێچەوانەدا بجوڵێن: بەرەوپێشەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە، وە بەرەو دواوە بۆ ئەو بیرۆکەو تێگەیشتنانەی کە پێویست بوون بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە بەشێوەیەکی باش.
خوێندکارێك چۆن لەنێوانی ئەم ناڕێکیەدا سازان دروست ئەکات؟ چۆن کەسێك دیزاینی شتێك ئەکات پێش ئەوەی کە هیچی لەبارەوە بزانێت؟ لە کوێوە دەستپێ بکەین - لە تێگەیشتن یا لە کردەوە؟ ئایا هیچ ستراتیجیەتێکی دیاریکراو هەیە کە خوێندکار پشتی پێ ببەستێت و لە هەمان کاتیشدا چاوکراوە بێت بۆ فێربوونی زیاتر لە دەرەوەی ئەم ستراتیجیەتە؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە لە کتێبەکان و لە پلانی ووتنەوەی وانەکاندا دەستناکەون. بەڵام لە ستۆدیۆکانی دیزاین دا دەستەکەون زۆرجار لە شێوەی گفتوگۆی ڕەخنەیی و ئیعتیرازی کورت و تێبینی لابەلادا کە مامۆستایان پێشکەشی خوێندکارانی ئەکەن تاوەکو نەهێڵن چەق ببەستن، یان بیانهێننەوە سەر ڕێگایەکی دروست، ئیلهام یان زانیاریان پێ ببەخشن. کاتێك گفتوگۆ ڕەخنەییەکان تەواو ئەبن، مامۆستا ئەگەڕێتەوە سەر پلانی خوێندن، سەر ڕێنمایی کردن و فێرکردنی ڕاستەقینە. بەڵام ئێمە باوەڕمان وایە کە ئەم جۆرە لە گفتوگۆی ئیعتیرازی و ڕەخنەیی کورت، ڕێنمایی و فێرکاری ڕاستەقینەن و لەم کتێبەشدا ١٠١ وانەمان لێیانەوە هەڵێنجاوە، ئەرکێك کە بەلای ئێمەوە لەیەک کاتدا هەم زۆر گران و هەم ڕزگارکەر بووە. گرانە چونکە ئەستەمە ئێربەنیزم - گەورەترین پڕۆژەی ماددی کە مرۆڤ جێبەجێی ئەکات – لەناو کتێبێکی بچووکدا جێگای بکرێتەوە. بەڵام ڕزگارکەرە چونکە ئامانجی ڕاستەقینەی ئێمە هاوەڵی کردنی خوێندکارانە لەناو ستۆدیۆی دیزاین دا بۆ دەرچوون لەو بارگرانیەی بابەتەکە ئەیخاتە سەرشانیان.

لەم کتێبەدا زیاتر تیشکمان خستۆتە سەر مژار و ڕەهەندە ئاساییەکانی ئێربەنیزم لە ئەمەریکای باکوور. لێرەدا پەیڕەومان نەکردووە لەو سپاردەو بزووتنەوەو پڕۆژەو شێوازانەی فێرکردن کە لە هەندێ پڕۆگرامی باوی دیزاینی شارستانی دا هەن وەکو پلانسازی شارە گەورەکان، داڕشتنی پلانی ژێرخانی گەورە سەبارەت بە تێکهەڵکێشکردنی شارەکان و سروشت، دوبارە داڕشتنەوەی ئێربەنیزمی نەریتی، یان بەکارهێنانێکی زیرەکانەی ئێربەنیزمی تاکتیکی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ئێربەنی کورت خایەن و هەرزان. ڕاستە شتگەلێکی زۆر هەن کە ئەکرێ لە هەریەکەیانەوە فێرببین، بەڵام ئێمە بڕوامان وایە کە پرسە بنەڕەتیەکان بۆ سەرجەم شوێنە شارستانیەکان بریتین لە ئەزموونی خەڵکی ئاسایی لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەدا کە ئەم شوێنانە بەکار ئەهێنن.
لەبەر ئەم هۆکارە بڕوامان وایە ئەم کتێبە سوودبەخشە بۆ ژمارەیەکی زۆر لە کەسانی دیکەش لە دەرەوەی ستۆدیۆکانی ئێربەن دیزاین دا. لە ڕاستیدا ئەوانەی کە لە هێڵی پێشەوەی جیهانی ڕاستەقینەی ئێربەن دیزاین دان - وەکو بەڕێوبەرانی شار و شارۆچکەکان، پلانەران و دیزاینەرانی پسپۆڕ، وە هاوڵاتیانی ئاسایی - ڕووبەڕووی هەمان ئەو تەنگژەو گرفتانە ئەبنەوە کە خوێندکاران لە ناو ستۆدیۆدا ڕووبەڕوویان ئەبنەوە: هەبوونی هیوا یاخود پێشبینیکردن بۆ وەدیهێنانی چارەسەرێکی کۆنکریتی خێرا بۆ پرسێکی ئێربەنی، لە کاتێکدا کە هێشتا پرسیاری گەورەتریش هەن دەربارەی ئەم پرسە و پێویستیان بە وەڵامدانەوە هەیە. ئەتوانرێ بڕیارێکی باو بدرێت لە ڕێگای پەنا بردنە بەر ڕێنمایی و پەیڕەوە ئامادەکراوەکانی دیزاین، ڕەچەتەی دروستکردنی شەقامێکی تەواو، وە چارەسەری پێشوتری ئامادەکراو، وەك ئەوەی کە ئێربەن دیزان بریتی بێت لە کۆمەڵێك وەڵامی ستاندارد کە بەسەر هەموو جیهاندا جێبەجێ بکرێن. گومان لەوەدا نیە بنەما جیهانیەکان بەسەر سەرجەم شوێنە شارستانیەکان دا جێبەجێ ئەکرێن. بەڵام هەموو شوێنێكیش خاوەنی مۆرکێکی تایبەتی و بێ هاوتایە کە وای لێ ئەکات خۆشەویست و ڕەسەن و پاوەجێ بێت. لەبەرەوەیە کە ناکرێ ئێربەن دیزاین بەشێوەیەکی ڕاستەهێڵی و بەیەك ئاڕاستە فێری خوێندکاران بکرێت. هەندێ شت هەن جیهانیین و هەندێکی دیکەش تایبەتی، وە گومان لەوەدانیە کە پێویستە کۆمەڵێك شتی گرینگ بەر لەوانی دیکە فێری خوێندکاران بکرێن، بەڵام بە تەنها یەك جێگا نیە کە پێویستە لێیەوە دەست بە فێربوونی بکەین. خاڵی دەستپێك بۆ تێگەیشتنێکی فراون لە ئێربەن دیزاین جیاوازە بەلای خەڵکی جیاوازەوە.
هیوادارین یەکێك یان زیاتر لەم خاڵانەی باسیان ئەکەین، خاڵی دەستپێكی تۆ بن.

ماثیو فرێدریك، ڤیکاس مێهتا

207 pages, ebook

Published July 21, 2020

1 person is currently reading
14 people want to read

About the author

Matthew Frederick

41 books63 followers

Ratings & Reviews

What do you think?
Rate this book

Friends & Following

Create a free account to discover what your friends think of this book!

Community Reviews

5 stars
1 (50%)
4 stars
1 (50%)
3 stars
0 (0%)
2 stars
0 (0%)
1 star
0 (0%)
No one has reviewed this book yet.

Can't find what you're looking for?

Get help and learn more about the design.