Nergiz Omer10 reviewsFollowFollowNovember 19, 2021.دەربارەی کتێبەکە بابەتێکی ئەدەبیە وەک نووسەر خۆی باسی ئەکا نە ڕۆمانە نە شعرە پەخشان ناچیتە قاڵبی هیچیانەوە بەڵام وەک خۆی هەموو لەم نموونانە بێ کاریگەرییەکی یەک جار زۆر قوڵ بەجێ ئەهێڵێ بۆ ئەو خوێنەرەی کە لێی تێدەگات.حەقیقەتێکی تاڵە تێکەڵی خەیاڵێکی هاوبەشی مرۆڤایەتی کراوە، پێکهاتووە لە وردبوونەوە لە ژیانی ئافرەتەکانی کۆمەڵگا ، هاوارێکە بۆ بۆ هەموو ئەو نێرنانەی بگرە بۆ ئەو کچانەشی کە ئافرەت بە کەمتر لەوەی هەیە ئەبینن، باس لە هەست و سۆزی کاریگەری ئافرەت ئەکا بەرامبەر بە ئەو ڕەفتار و تێڕوانیانەی لە کۆمەڵگاوە ئاڕاستەی ئەکرێ، ئامۆژگاری و ئەزموونێکی هاوڕێیانەشە کە هانی مرۆڤ ئایا سەرکێش بێ ئەوە بکا کە ئەیەوێ بێ گوێدان تێڕوانینی چاوی کۆمەڵگا چۆنیەتی سەرنج دان و بیرکردنەوەی کەسانی تر بەرامبەریان, باشتر بڵێم ئەم کتێبە زمان حاڵی هەموو ئافرەتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە یەک ئافرەتەو قسەی دڵی هەزاران ئەکا.پێویستە هەموو کەس بیخوێنێتەوە تا بزانێ ئافرەت ئەو هاوکێشە ئاڵۆزەش نیە کە هەمووی لە شیکار کردنی بێ هیوا بوون،یەکێک لەو کەسانەی لەسەر ئەم کتێبە قسەی کردووەشێرزاد حەسەنە کە ئەڵێ(بابەتەکانی ناو کتێبی من ئەمەم دەقی زیندوون وام لێ دەکەن سەر لە نوێ لە خۆم مرۆڤەکانی چواردەورم ڕابمێنم تێکستەکان هەر هەمووی ئاوڕ لە مرۆڤ ئەدەنەوە بێ ئەوەی مارمی ئەوەیان هەبێ دادگای بکەن).